سەردێری پرسیار:چۆن بزانین دڵمان ساغە و چۆن بزانین دڵمان نەخۆشە ؟

بەرواری دانان :2018-10-20 کۆدی پرسیار:692

پرسیار:

پرسیار // چۆن بزانین دڵمان ساغە و چۆن بزانین دڵمان نەخۆشە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نیشانەکانی دڵی ساغ و سەلامەت و پاک ئەمانەن :

(١) بەردەوام دڵی گلەی لە خاوەنەکەی دەکات ھەتا تەوبە دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ لای خوا .

(٢) سارد نابێتەوە لە زیکری خوا و عیبادەت کردن .

(٣) ئەگەر عیبادەتێک یان زیکرێک کە لەسەری بەردەوامە یان ھەولی بۆ دەدات ئەگەر لێی بڕوات لای قورستر و ناخۆشترە بە لەدەست دانی سەروەت و سامان .

(٤) تام و چێژ لە عیبادەت دەکات زیاتر لە خۆشترین خواردن و خواردنەوە .

(٥) کاتێک دەچێتە ناو نوێژ ھەموو خەم و خەفەتی لەبیر دەچێت و دەچێتە ژیانێکی تر ، وە ھەست بە خۆشی و خشوع دەکات لەناو نوێژ .

(٦) ھەموو ھەم و غەمی خوایە و دەژیت لەم دونیایە تەنھا بۆ خوا ، کاروکردەوە و ھەلس و کەوتی ھەمووی تەنھا بۆ خوایە .

نیشانەکانی دڵی نەخۆش و پیس ئەمانەن :

(١) دڵی ھەست بە پەشیمان بوونەوە ناکات و تەوبە ناکات و بەردەوامە لەسەر خراپە .

(٢) چێژ لە تاوان وەردەگرێت و ھەست بە ئارامی دەکات دوای تاوان .

(٣) حەقی خۆش ناوێت و دڵی بە حەق توند دەبێت ، زۆریان تووشی عیشق بوون .

(٤) کەسی باشی خۆش ناوێت و ڕقی لێی دەبێتەوە و گاڵتەی پێ دەکات ، وە کەسی خراپی خۆش دەوێت و دانیشتن و ھەلس و کەوتی لەگەڵ کەسی خراپە .

(٥) تووشی گومان دەبێت و وەردەگرێت و پێی کاریگەر دەبێت و گفتوگۆش لەسەر دەکات .

(٦) دەترسێت لە بێجگە لەخوا و بوێر نییە ، وە باشە و خراپە نایناسێت و ئامۆژگاری کاری تێ ناکات .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام