سەردێری پرسیار:نیشانەکانی نییەت پاکی چین ؟ چۆن بزانیین ئێمە نییەت پاکین ؟

بەرواری دانان :2018-10-20 کۆدی پرسیار:691

پرسیار:

پرسیار // نیشانەکانی نییەت پاکی چین ؟ چۆن بزانیین ئێمە نییەت پاکین ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نییەت پاکی یەکێکە لە مەرجەکانی قبول بوونی عیبادەت ، وە زۆری نییەت پاکی کار لە گەورەی و زۆری پاداشتی عیبادەتەکە دەکات بە گوێرەی ئیخلاسەکەی .

نیشانەکانی نییەت پاکەکان ئەمانە :

یەکەم // حەز دەکەن کردەوەی باش بکەن خەلک پێی نەزانن ، ئەمەیان دیارترین نیشانە و ئاکاری نییەت پاکەکانە ، بێگە لە عیبادەتە واجبەکان چونکە زانایان دەلێن واجبە واجبەکانی و ڕوون و ئاشکرا بە ئاشکرایی بکەیت و بۆ ئەوەی توھمەی لەسەر لابچێت ، بەلام بۆ سونەتەکان باشتر وایە بە نھێنی بکەیت ، چونکە ئەمە دوورترە بۆ تووش بوون بە ڕیا و سەرسامی بە نەفس و ناوبانگ .

دووەم // ترسیان ھەیە خوای گەورە کردەوەکەیان لێی وەرنەگرێت ، بەردەوامن لە لێ پرسینەوە لەگەڵ نەفسی خۆیان و بێ ئومێدیش نابن لە ڕەحمی خوای گەورە .

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوْا وَقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَى رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ ﴾ [المؤمنون: 60].   ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واتە شت دەبەخشن لە ڕێگای خوا و دەترسن و دڵیان لە ترس دایە نەوەک خوای گەورە لێیان قبوول نەکات . ))

سێیەم // بەردەوام ڕادەکەن لە سەرسام بوون بە نەفسی خۆیان و بەردەوامن لە پاک کردنەوەی دڵی خۆیان .

مسروق ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بۆ کەسێک زانست بەسە کە لە خوای گەورە بترسێت ، وە بۆ کەسێک جەھل بەسە کە سەرسامە بە کردەوەی خۆی . ))

چوارەم // کەسێکە ناوەوە و دەرەوەی یەک شتە ، دڵ و کردەوەی پێچەوانەی یەکتر نیین ، پێچەوانەی دووڕووەکانن کە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يَقُولُونَ بِأَلْسِنَتِهِمْ مَا لَيْسَ فِي قُلُوبِهِمْ )﴾ [الفتح: 11] .

پێنجەم // بەردەوام دەبێت لەسەر کردنی کردەوەی باش و سارد نابێتەوە بەو شێوەی کە واز لە عیبادەت بھێنێت ، چونکە بەرامبەر ترسان لەخوا باڵی ئومێد بوون بە ڕەحمی خوای لایە و لانادات بۆ ڕێگای ھەڵە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام