پرسیار // گرینگی و سوودەکانی نییەت پاکی چیین ؟
وەلام // زانایان دەلێن نییەت پاکی چەندین سوود و گرینگی ھەیە کە ئەمانەن :
(١) نییەت پاکی ھۆکارە بۆ ڕزگار بوون لە ئاخیرەت و سزای دۆزەخ .
(٢) مصدەرێکی گەورەیە بۆ ڕزق و ڕۆزی و بەدەست ھێنانی پاداشت .
(٣) نییەت پاکی بنچینەی کردەوەی دڵە ، کردەوەکانی لاشە شوێن کەوتە و تەواو کەری ئەمەیانە .
(٤) نییەت پاکی ھۆکارە بۆ گەورە بوونی پاداشتی کردەوەی بچووک ، چەندین کردەوە ھەن بچووکن بەلام نییەت پاکی گەورەی دەکەن بە ئەندازەی چیا ، وە چەندین کردەوەش گەورەن بە ئەندازەی چیا ، بەلام ڕیا و لاوازی نییەت زۆر بچووکی دەکات یان پووچی دەکات و نایھێلێت .
ابن مبارەک ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کردەوە ھەیە بچووکە نییەت زۆری دەکات ، وە کردەوەش ھەیە گەورەیە نییەت بچووکی دەکات . )) سیر أعلام النبلاء ج٨ لاپەڕە ٤٠٠
(٥) قبول بوونی کردەوە وەستاوە لەسەر نییەت پاکی ، یەکێکە لە مەرجەکانی قبول بوونی عیبادەت .
(٦) نییەت پاکی کردەوەی ڕێگەپێدراو کە عیبادەت نیین دەیکاتە عیبادەت .
بۆیە یەکێک لە پێشینەکان دەلێت : من پێم خۆشە ھەموو کردەوەکانم نییەتی لەگەڵ بێت ھەتا لە خواردن و خواردنەوە و نووستن و چوونە ئاو دەست .
(٧) نییەت پاکی ھۆکارە بۆ پاک بوونەوە لە تاوانەکان و لێ خۆش بوون .
(٨) نییەت پاکی ھۆکارە بۆ ڕزگار بوون لە ناخۆشی و بەڵا .
(٩) نییەت پاکی ھۆکارە بۆ بەرز بوونەوەی پلە و پایە .
(١٠) نییەت پاکی ھۆکارە بۆ ڕزگار بوون لە فیتنە .
(١١) نییەت پاکی ھۆکارە بۆ ئارامی دڵ و دەروون و چێژ وەرگرتن لە عیبادەت و خۆشی ئیمان .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ