پرسیار // ئایا دوعا قەدەر دەگۆڕێت ؟
وەلام // هیچ شتێک قەدەری خوای گەورە ناگۆرێت ئەوەی لە لوح المحفوظ دا نووسراوە گۆڕانکاری بەسەریدا ناهێت ، بەلام ئەوەی لە کتابی فریشتەدا گۆرانکاری بەسەریدا دێت ، کە ئەو گۆڕانکاری بەسەردا ھاتنەش هەمووی لە لوح المحفوظ دا نووسراوە .
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ما ٲصابة من مصیبة فی الارض ولا فی ٲنفسكم ٳلا فی كتب من قبل ٲن نبرٲها ٳن ذالك علی الله یسیر )) [ الحدید : ٢٢ ] .
واتە : هیج بەلاو ناخۆشیێک تووشتان نابێت لە زەویدا ، وەک قات و قڕی یان.....وە نە لە خۆشتاندا ئیلا پێش ئەوەی بەدی بێنین لە لوح المحفوظ دا تۆمار کراوە ، بەڕاستی ئەوەش بۆ خوا شتێکی ئاسانە .
فەرموودەی ابن عباس دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( رفعت الاقلام وجفت الصحف )) رواە الترمذی ( ۲٥۱٦) .
واتە : قەلەمەکان هەلگیراون هەموو شتێک لە لوح المحوظ نووسراوە ، هیچ شتێکی تر دوای ئەمە نانووسرێت وەرەقەکان وشک بوون ، واتە چواندنە بە تەواو بوونی نووسین .
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( یمحوا اللە مایشاء ویثبت و عنده ٲم الكتاب )) [ الرعد : ٣٩ ] .
واتە : هەر شتێک خوای گەورە ویستی لێ بێت دەیسڕێتەوە ، وە هەر شتێکیش ویستی لێ بێت دەیهێلێتەوە .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زانایان دەلێن : ڕەش کردنەوە و هێلانەوە باسی کتابی فریشتەیە ، بەلام زانستی خوای گەورە هیج گۆڕانکاری بەسەری دا ناهێت .....)) مجموعة الفتاوی
هەروەها پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەر کەسێک حەز بکات ڕۆزی بەرفراوان بێت و تەمەنی درێژ بێت با سیلەی ڕەحم بگەینێت ))
زانایان دەلێن ئەمە باسی کتابی فریشتەیە زیاد بوونی ڕۆزی و تەمەن درێژی .
پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لا یرد القدر ٳلا الدعا)) رواە الترمذی ، ابن ماجه .
واته : هیچ شتێک قەدەر ڕەت ناکاتەوە ئیلا دوعا نەبێت .
زانایان دەلێن ئەم فەرموودەیە باسی کتابی فریشتەیە بە هۆی دوعا گۆڕانکاری بەسەری دا دێت ، بەلام ئەوەی لای خوای گەورە لوح المحفوظ ناگۆڕدرێت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ