پرسیار // کەسێک خەوی ناخۆش دەبینێت ئایا بەلگەیە کە خراپە ؟ وە چارەسەر چییە بۆ ڕزگار بوون لەو خەوە ناخۆشانە ؟
وەلام // سەرەتا دەبێت خەلک زۆر گرینگی بە خەون نەدات کە کاری لەژیانی بکات ، نالێین خەون هەمووی درۆییە و وە نالێین هەموو شتێکیش خەونە ، بەلکو دەبێت مام ناوەندییەک هەبێت سنور دابنرێت بۆ خەون ، گومانی تێدا نییە باوەڕمان بەخەون هەیە بەلام نابێت سنور ببەزێنرێت ، کە ڕاستییەک هەیە زۆر لە ژنان سنوریان بەزاندووە لە خەون و زۆر پەیوەستن بە خەون ، خەون کاریگەری لەسەر ژیانی کردووە و تووشی ڕەش بینی بوون ، وە هەندێکیشیان دە دەقە خەویان لێ ناکەوێت خەونێک دەگێڕنەوە نیو سەعاتە یان سێ چارەکە لەوانەیە خەیال بێت لێیان تێک چوو بێت بلێن خەونە ، پرسیارم ئەوەیە چۆن خەون دەگێرنەوە نیو سەعات لە کاتێک دا پیاو چەند بخەوێت ناتوانێ خەونێک بگێڕێتەوە نیو سەعات بێت ، کە پیاو بە شێوەکی گشتی کەم تر شت لەبیر دەکات لە ژن ، ژن زووتر و زۆر تر شت لەبیر دەکەن ، ئەگەر زۆر گرینکی بە خەون بدەیت تووشی هەنگاوەکانی شەیتان دەبیت و کێشە دروست دەبێت .
زانایان دەلێن خەونی خۆش لە خواوەیە بەلام خەونی ناخۆش لە شەیتانەوەیە .
فەرموودەی ابو قتادە دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( الرؤیا من الله والحلم من الشیطان فٳذا حلم ٲحدكم حلما یخافه فلیبصق عن یساره و لیتعوذ بالله من شرها فٳنها لن تضره )) رواە البخاری (۳۲۹۲) .
واتە : خەونی خۆش لە خوای گەورەوەیە وە خەونی ناخۆش لە شتەیتانەوەیە ، ئەگەر یەکێک لە ئێوە خەونێکی ناخۆشی بینی و ترسا لێی با تف بکاتە لای چەپی وە پەنا بگرێت بە خوا لە شەڕی چونکە زەرەری لێ نادات .
فەرموودەی جابر دەلێت پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( اذا رٲی ٲحدكم الرؤیا یكرهها فلیبصق عن یساره ثلاثا ولیستعذ بالله من الشیطان ثلاثا و لیتحول عن جنبه الذی كان علیه )) رواە مسلم (۲۲٦۲) .
واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە خەونێکی ناخۆشی بینی با سێ جار تف بکات بە لای چەپی ، پەنا بگرێت بەخوا لە شەیتان ، وە خۆی وەربگێڕێت لە سەری ئەو لایەی کە لەسەری نووستبوو .
فەرموودەی ابو هریرة رواه مسلم (۲۲٦۳) دەفەرمووێت :(( ....فٳن رٲی ٲحدکم مایکرە فلیقم فلیصل ولا یحدث بها الناس )) واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە خەونی ناخۆشی بینی با هەستێت نوێژ بکات وە خەونە کەش بۆ کەس نەگێڕێتەوە ))
فەرموودەی ابو سعید رواە البخارییە ( ۷۰٤٥) دەفەرمووێت : (( اذا رٲی ٲحدكم الرؤیا یحبها فٳنها من الله فلیحمد الله و لیحدث بها .........)) واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە خەونێکی خۆشی بینی پێی خۆش بوو با سوپاس خوا بکات وە بۆ خەلک بگێڕێتەوە .......
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت له شرحی مسلم دا دەفەرمووێت : (( ئەگەر خەوی ناخۆش بینرا :
(۱) دەبێت سێ جار تف بکەیت بەلای چەپ .(( روایەت هاتووە دەلێت نفث ، وە روایەتیش هاتووە دەلێت تفل ، بصق لەوانەیە مەبەستی تفێکی کەم و فوو بێت )).
(۲) پەنا بگرێت بە خوا لە شەیتان .
(۳) پەنا بگرێت بە خوا لەو شەڕەی کە بینیوە .
(٤) خۆی وەربگێڕێت لەسەر ئەو لایەی کە لەسەری نووستبوو .
(٥) خەونەکەش بۆ کەس نەگێڕێتەوە .
(٦) ئەگەر جارێکی تر هەر تووشی ئەو خەونە بوو با هەستێت دەست نوێژ هەلبگرێت و نوێژ بکات . ))
زانایان دەلێن بینینی خەوی ناخۆش نابێتە بەلگە کە کەسەکە خراپە ، جار هەیە مرۆڤ خەونێکی ناخۆش دەبینێت لەبەر تاوان ، یان زولم یان حەڕام خواردن ، وە جاریش هەیە دەبینێت نە تاوانی کردووە وە نە زولم وە نە حەڕامیشی خواردووە، وە هەروەها یەکێک خەونێک ببینێت وە خەونەکەی ڕاست دەربچێت و ببێتە ڕووداو دەلێین تا ڕادەیەک نیشانەی باشی کەسەکەیە بەلام نابێتە بەلگە کە هەر کەسێک بێت باشە و خوای گەورە لێی ڕازییە و خۆشی دەوێ ، هەروەک قبول بوونی دوعا ، خوای گەورە دوعای کافر موسلمان قبول دەکات ، نابێت بلێیت قبول بوونی دوعای کافر بەلگەیە کە خوا گەورە لێی ڕازییە و لەسەر حەقە ، خەونیش بەهەمان شێوە .
بەداخەوە ئافرەت بڕیار لەسەر خەون دەدات و خەلک تۆمەتبار دەکات بە بیانووی ئەوەی کە خەونەکەنم ھەمووی لە لایەن خواوە دێن و ھەمووی ڕاستن ، چەندین ئافرەت بەم جۆرە بیرکردنەوەی ھەڵە کێشەی لەناو کۆمەلگا دروست کردووە بەلکو نزیک بووە بگاتە ڕادەی کوشتن ، زانایان دەلێن نابێت بە خەون خەلک تۆمەتبار بکەیت ئیلا بەلگە ڕاستەقینەت ھەبێت لە واقع .
چارسەر بۆ ڕزگار بوون لەو خەوە ناخۆشانە : دوعا کردن ، وە کردنی زیکرەکانی شەو ، وە نووستن لەسەر لای ڕاست ، وە زۆر پەیوەست نەبیت بە خەون ، ......
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ