سەردێری پرسیار:حوکمی نووستن لەسەر زک ؟

بەرواری دانان :2018-10-20 کۆدی پرسیار:687

پرسیار:

پرسیار // ئایا نووستن لەسەر زک حەڕامە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // فەرموودەی ابو هریرة هاتووه رواە الترمذی یە دەلێت : پێغەمبەری سەلامی خوای لێ بێت پیاوێک دەبینێت خۆی درێژ کردووە لەسەر زک ، پێی ووت (( ٳن هذه ضجعة لا یحبها الله )) واتە: ئەم خۆ درێژ کردنە و لەسەر زک ڕاکشانە خوا خۆشی ناوێت.

روایەتی ابن ماجە (۷٥۱) دەلێت (( ٳنما هی ضجعة ٲهل النار )) واتە : ئەمە ڕاکشانی خەلکی دۆزەخە.

روایەت هاتووە دەلێت (( هذه نومة یبغضها الله )) واتە: ئەم نووستنە خوای گەورە ڕقی لێ دەبێتەوە .

نووستن لەسەر زک ئەم دوو حالەتانەن :

حالەتی یەکەم / ئەگەر پێویست بوو لەسەر زک بخەوێت لەبەر تەنیشت ئێشان یان پشت ئێشان یان هەر عوزرێک لەم حالەتە دروستە بخەوێت لەسەر زک .

حالەتی دووەم / ئەگەر بخەوێت لەسەر زک بێ عوزر ، سێ ووتە هەیە:

یەکەم : زۆربەی زانایان دەلێن باش نییە لەسەر زک بخەویت نەک حەرامە ، واتە ئەگەر بخەوێت لە سەر زک تاوانبار نابێت وە ئەگەر واز لێ بێنێت خێری بۆ دەنووسرێ .

دووەم : هەندێک زانا دەلێن حەرامە لەسەر زک بخەویت .

سێیەم هەندێک زانا دەلێن دروست لەسەر زک بخەویت بێ کەراھەت ، چونکە ئەو فەرموودەی ھاتووە لاوازە.

وتەی ڕاست وتەی یەکەمە وتەی زۆربەی زانایانە کە باش نییە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام