پرسیار // ئەو تاوانانە چین كە ئەگەر كەسێك بیكات خوای گەورە تەوبەی لێ قبوڵ ناكات؟
وەلام // زانایان دەلێن گەورەترین تاوان وکوفر و شیرکە ، هەر کەسێک تەوبەیەکی ڕاست بکات لە شیرک و کوفر خوای گەورە لێی خۆش دەبێت ، بەلگە :
(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ) الزمر/53
واتە : ئەی موحەمەد لە منەوە پێیان بلێ : ئەی بەندەکانی من ، ئەی ئەوانەی زیادە ڕۆییتان لە خۆتان کردووە ئێوە بێ ئومێد مەبن لە ڕەحمی خوای گەورە ، بە ڕاستی خوای گەورە لە هەموو تاوانێک خۆش دەبێت .
ئەم ئایەتە بەلگە هەر تاوانێک بکەیت تەوبەی لە دوای بکەی خوای گەورە لێی خۆش دەبێت ، چونکە دەلێت لەهەموو تاوانێک خۆش دەبێت .
(۲) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ( وَالَّذِينَ لا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهاً آخَرَ وَلا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلا بِالْحَقِّ وَلا يَزْنُونَ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَاماً يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَاناً إِلا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلاً صَالِحاً فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُوراً رَحِيماً ) الفرقان/68- 70
واتە : ئەوانەی لەگەڵ خوا هیچ پەرستراوێکی تر ناپەرستن ، وە کەسێکیش ناکوژن کە خوای گەورە حەڕامی کردبێت کوشتنی مەگەر بە حەق بێت ، وە زیناش ناکەن ، هەر کەسێک ئەو کاروکردەوە ناپەسەندانە بکات ، ئەوە لە دواڕۆژدا دەگات بە سزای تاوانەکەی خۆی ، وە سزای دوو بەرامبەرە لە ڕۆژی قیامەت ، بە سووکی و زەلیلی و ڕیسوایی لەوێ دەمێنێتەوە ، مەگەر کەسێک تەوبە بکات و کردەوەی باش بکات ، ئەوە ئەو کەسە خوای گەورە خراپەکانی دەگۆڕێت بە چاکە ، هەمیشە خوای گەورە لێخۆش بوو و بەزەییە .
(۳) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ ثَالِثُ ثَلاثَةٍ وَمَا مِنْ إِلَهٍ إِلا إِلَهٌ وَاحِدٌ وَإِنْ لَمْ يَنْتَهُوا عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ أَفَلا يَتُوبُونَ إِلَى اللَّهِ وَيَسْتَغْفِرُونَهُ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ ) المائدة/73، 74
واتە : بێ گومان کوفریان کردووە ئەوانەی گوتوویانە خوا سێهەمینە لە سێ دانە خواکە ، جگە لە خوای تاک و تەنیا هیچ پەرستراوێکی تر نییە ، خۆ ئەگەر کۆتایی بەو قسانە نەهێنن ئەوە تووشی سزایەکی ئێش پێ گەینەر دەبن ، جا ئایا حەق نییە ئەوانە تەوبە بکەن و بگڕێنەوە و داوای لێبوردن بکەن ؟ خوای گەورە زۆر لێبوردەیە .
لەم ئایەت خوای گەورە بانگی کافرەکان دەبێت ئایا حەق نییە تەوبە بکەن بگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە .
(٤) قال النبي صلى الله عليه وسلم لعمرو بن العاص رضي الله عنه : " يا عمرو أما علمت أن الإسلام يهدم ما كان قبله " رواه مسلم (121) ورواه أحمد (17861) .
واتە : ئەی عەمری کوڕی عاص ئایا دەزانیت ئیسلام ئەوەی پێش خۆی لەناو دەبات .
(٥) وقال النبي صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( التائب من الذنب كمن لا ذنب له ) رواه الترمذي وحسنه الألباني .
واتە : ئەوەی تەوبە لە تاوان دەکات هەروەک ئەوە وایە تاوانی نەکردبێت .
کەواتە هەر تاوانێک بکەیت تەوبەیەکی ڕاست لە دوای بکەی خوای گەورە لێت خۆش دەبێت ، بەلام ئەگەر تاوان بکەیت بێجگە لە شیرک تەوبەی لەدوای نەکەیت خوای گەوره ڕۆژی قیامەت یان لێت خۆش دەبێت یان سزات دەدات بە ئارەزووی خۆیەتی ، بەلام ئەگەر شەریکت بۆی بڕیار دا تەوبەت نەکرد خوای گەورە لێت خۆش نابێت ، بەلگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إِنَّ اللَّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاء وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا (٤٨))) النساء
واتە : بێگومان هەر گیز خوا لە دانانی هاوبەش بۆی نابوورێ ، خوار شیرکەوە لە هەر گوناهێک دەبوورێ بۆ هەر کەسێک خۆی بیەوێت ، ........
ئەم ئایەتە باسی دوای مردنە ، واتە هەر کەسێک بمرێت تەوبەی نەکردبێت لە شیرک لێ خۆش بوون بۆی نییە ، بەلام بێجگە لە شیرک خوای گەورە بە ئارەزووی خۆیەتی لێی خۆش دەبێت یان نە .
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) گەورەترین تاوان بکەیت کە شیرک و کوفرە خوای گەورە تەوبە قبوول دەکات .
(۲) هەر تاوانێک بکەیت بێجگە لەشیرک وە تەوبەی لەدوای نەکەیت و بمریت ئەوە خوای گەورە یان سزات دەدات یان لێت خۆش دەبێت بە ئارەزووی خۆیەتی .
(۳) هەر کەسێک شیرک بۆ خوای گەورە بڕیار بدایت وە تەوبەی لێی نەکات خوای گەورە لێی خۆش نابێت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ