پرسیار // ئایا وەسواس هاتن بۆ کەسێک بەلگەیە کە ئیمانی لاوازە یان دوو ڕووە ؟
وەلام // زانایان دەلێن وەسواس هاتن بۆ مرۆڤی ئیماندار دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : وەسواس هاتن بۆ مرۆڤی ئیماندار ئەگەر پێی ناخۆش بێت و هەولی لادانی بدات نابێتە بەلگە کە کەسەکە باوەڕی لاوازە یان دووڕووە بەلکو ئەمە لە تەواوی و ڕوونی ئیمانە ، بەلگە :
(۱) عن ابی هریرة : جاء ناس من ٲصحاب النبی صلی الله علیه وسلم ٳنا نجد فی ٲنفسنا ما یتعاظم ٲحدنا ٲن یتكلم به ، قال : وقد وجدتموە ؟ قالوا : نعم ، قال : ذاك صریح الایمان . رواە مسلم (۱۳۲)
واتە : ئەبو هریرە دەفەرمووێت : خەلکانێک لە هاوەلان پێغەمبەر هاتن بۆ لای وتیان ئێمە لە نەفسی خۆمان هەست بە شتێک دەکەین زۆر لەوە گەورەترە ئێمە دەری ببڕین لەبەر ترناسکی و ناشرینی ئەم وەسواسە ، وتی : ئێوە هەستی پێ دەکەن ؟ وتیان : بەلێ ، وتی : ئەمە لە تەواوی و ڕوونی ئیمانە .
لەم فەرموودەیە مەدحی ئەوانە کراوە کە وەسواسیان پێ خۆش نییە ، بەلکو بە تەواوی و ڕوونی ئیمان وەسفی کردووە .
هەندێک زانایان دەلێن تەنها وەسواس نیشانەی ئیمانە ، کە ئەمە وتەی قاضی عیاض ، ابن عثیمینه ، بەلگە فەرموودەی ابن مسعود هاتووە باسی هەولی لادانی نەکردووە ، تەنها خودی وەسواسی بە ڕوونی ئیمان وەسف کردووە ، هەروەها دلێک ئیمانی تێدا بێت وەسواس بۆی دێت .
بەلام هەندێک زانای تر دەلێن هەولی لادانی وەساس نیشانەی ڕوونی ئیمانە ، کە ئەمە وتەی ابن تیمییە و چەند زانای ترە ، هەروەها دەلێن فەرموودەی ابن مسعود لەسەر ڕووکەشی خۆی نییە .
(۲) دل ئەگەر ئیمانی تێدا بێت شەیتان وەسواسی بۆی دەهێنێت ، بەلام ئەگەر وێران بوو خۆی شەیتانە ، ابن عباس هەندێک ئیماندار هاتنە لای وتیان : جوولەکە دەلێن ئێمە لەناو نوێژ وەسواسمان بۆ ناهێت ، ابن عباس وتی : دلێک وێران بێت هیچی تیدا نەبێت شەیتان ناهێتە ناو ئەو دلە ، بەلکو دەچێتە ناو دلێک ، وە وەسواس بۆ دلێک دەهێنێت کە ئیمانی تێدایە .
هەروەها زانایان دەلێن ئەم وەسواسە دەبێتە هۆکاری لاچوونی تاوان ، چونکە کەسەکە پێی ناخۆشە و تووشی خەم و خەفەت و ئازار دەبێت ، وە دەبێت کەسەکە پەنا بگرێت بەخوا لە کاتی هەست کردن بە وەسواس وە بلێت ( امنت باللە و رسلە ) .
عن ابی هریرة قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( یٲتی الشیطان ٲحدكم فیقول : من خلق کذا ؟ من خلق كذا ؟ حتی یقول : من خلق ربك ؟ فٳذا بلغه فلیستعذ بالله و لینته )) رواە البخاری (۳۲۷٦) ، مسلم ( ۱۳۲) ، واتە : شەیتان دێت بۆ لای یەکێک لە ئێوە دەلێت : کێ فلانە شتی دروست کردووە ؟ کێ فلانە شتی دروست کردووە ؟ هەتا دەلێت : کێ خوای دروست کردووە ؟ ئەگەر بە تۆی وت پەنا بگرە بە خوا و وازی لێ بهێنە .
روایەت هاتووە دەفەرمووێت : (( فلیقل : امنت باللە ورسلە )) رواە مسلم ، واتە : بلێ ئیمان بە خوا و پێغەمبەرەکانی هێناوە .
حالەتی دووەم : وەسواس بۆ کەسێک هات و هەولی لادانی نادات و بە شتێکی گەورە نایبینێت ، وە بەدوای بەردەدات ئەمە لە لاوازی ئیمانە .
خطابی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەبەست لە ڕوونی و تەواوی ئیمان ئەوەیە کە ئەو وەسواسەی بۆی دێت بەگەوری دابنێت لە دەربڕین و پێی ناخۆش بێت و ڕێگری بکات ، ئەگەر ڕوونی ئیمان نەبوایا شتەکەی بە گەورە دانەدەنا و ڕێگری نەدەکرد ، مەبەستی فەرموودەکەیە ئەوە نیە خودی وەسوەسەکە لە ئیمانە ، بەلکو لە شەیتانەوەیە و فێلی شەیتانە ))
چارەسەر بۆ ڕزگار بوون لە وەسواس :
یەکەم : بزانە کە باشترینی خەلکی تووشی ئەم وەسواسە بووینە ، گرینگ ئەوەیە بێ ئومێد نەبیت وەسواس ساردتت نەکاتەوە لە کردەوەی باش .
دووەم : هەروەها بزانە ئەمە نیشانەی تەواوی ئیمانە ئەگەر پێت ناخۆش بێت و هەولی لادانی بدەیت .
سێیەم : هەروەها بزانە چەند تووشی خەم و خەفەت و ئازار دەبیت پاداشتت بۆ دەنووسرێ و تاوانت ڕەش دەکرێنەوە .
چوارەم : زۆر دوعا بکە خوای گەورە ڕزگارت بکات و وە پەنا بگرە بەخوا ، وە بلێ امنت باللە ورسولە ، وە واز لە وەسواسەکە بهێنە ، چونکە ئەگەر وازی لێ نەهێنیت ئەویش وازت لێ ناهێنێت .
پێنجەم : هەروەها بیر لەوە بکەوە کە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ٳن کید الشیطان كان ضعیفا )) واتە : بەڕاستی فێلی شەیتان لاوازە ، کەواتە پشت بە خوا ببەستە و فێلی شەیتان لاوازە و لاچوونی ئاسانە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ