پرسیار // بۆ وەلام دانەوەی سەلام لە یەک کەس بلێیت( علیك السلام ) باشترە یان ( علیکم السلام ) ؟
وەلام // زانایان دەلێن بۆ وەلام دانەوەی سەلام دەتوانیت بلێیت :
(۱) وعلیك السلام یان وعلیکم السلام .
(۲) دەتوانێت وەلام بدەیتەوە بێ ئەوەی واو لەسەرەتا بلێیت ، علیك السلام یان علیكم السلام .
(۳) السلام علیك یان السلام علیکم .
(٤) وعلیك یان وعلیکم
بەلگە بۆ حالەتی سێیەم :
بەلگەی یەکەم : ئایەتی ۲٥ لە سورەت الذاریات دەفەرمووێت : (( ٳذ دخلوا علیه فقالوا سلاما قال سلام )) کاتێ چوونە ژوور لای وتیان : سەلامت لێ بێت ئەی ئیبراهیم ، وتی : سەلام لە ئێوەش بێت .
بەلگەی دووەم : خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وٳذا حییتم بتحیة فحیوا بٲحسن منها ٲو ردوها (٨۳) )) النساء ، واتە : کاتێک بە هەر جۆڕێک چاک و چۆنیتان لێ بکرێ لە لایەن موسلمانەوە جائێوە بە وجوانتری لەو چاک چۆنی لێی بکەن یان هەر هیچ نەبێت وەک خۆی وەلام بدەنەوە .
ئەم ئایەتە ڕوون ئاشکرایە کە دەتوانیت وەک خۆت وەلام بدەیتەوە .
ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زانایانی حنابلە جیاوازی هەیە لە نێوانیان سەبارەت بە وەلام دانەوەی سەلام بە (( و علیك )) ابن تیمییە دەلێت دروستە چونکە تقدیری ڕستەکە : وعلیکم السلام ، بەمە ڕستەکە تەواو دەبێت .)) الاداب الشرعیة ج۱ لاپەڕە ۱٤۰ـــ۱٤۱
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەم بابەتە جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان ئەگەر کەسێک سەلام بکات لە یەک کەس دەلێت : السلام علیك یان علیكم ؟ وتەی ڕاست دەلێت : السلام علیك ، بەم شێوەیە جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە سەلامی خوای لێ بێت لە فەرموودەی ئەو کەسەی نوێژی بەهەلە دەیکرد ، ئەو وتی : (( السلام علیك )) ، فەرموودەی عمران بن حصین کە دانەری کتاب دەکاتە بەلگە ، نابێتە بەلگە چونکە پیاوەکە هاتە لای پێغەمبەر وە کۆمەلێکی لەگەڵ بوو سەلامی لە هەمووان کرد ، ئەگەر کۆمەلێک بوون بلێ : السلام علیکم ، ئەگەر یەک بوو بلێ : السلام علیك ، ئەگەر زیادت کرد لە گەلی : (( ورحمة الله )) ئەوە باشە ، ئەگەر زیادت کرد لە گەلی : (( برکاتە )) ئەوە باشە ، چونکە هەموو وشەیەک دە چاکەی تێدایە ، ئەگەر تەنها بلێیت : (( السلام علیك )) ئەوە بەسە .
ئەوەی وەلام دەداتەوە دەلێت : (( و علیکم السلام )) پاشان ئەگەر موسلمان زیاد نەکات لەسەر وتەی : (( السلام علیك )) بەسە ، ئەگەر موسلمان بلێت : (( السلام علیك ورحمة الله )) لەسەر وەلامدەرە بلێت : (( السلام علیك ورحمة الله )) لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وٳذا حییتم بتحیة فحیوا بٲحسن منها ٲو ردوها )) واتە : وەک ئەو وەلامی بدەوە ........)) شرح ریاض الصالحین ج۳ لاپەڕە ۱٤
پاشان سونەتە کاتێک سەلام لە کەسێک بۆ کەسێکی تر نقل دەکەیت بلێیت : (( علیە السلام )) ئەگەر بلێت : (( علیك و علیه السلام )) یان (( علیە و علیك السلام )) ئەوە باشە .......))
بەلام زانایان دەلێن باش نییە سەرەتایی سەلام کردن بە علیك السلام دەست پێی بکەیت چونکە ئەمە سەلامی مردووانە ، بەلگە :
عن ٲبي جري الهجمي رضي الله عنه قال : ٲتیت النبي صلی الله علیه وسلم فقلت : علیك السلام یا رسول الله . قال : (( لاتقل علیك السلام فٳن علیك السلام تحیة الموتی )) ابو داود (٥۲۰۹) ، الترمذي (۲۷۲۲) ، واتە : هاتمە لای پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت پێم وت : علیك السلام ئەی نێردراو خوا . وتی : (( مەلێ علیك السلام چونکە
علیك السلام سەلامی مردووانە ))
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتی وابوو سەرەتایی سەلام کردن دەیووت : السلام علیکم ورحمة الله ، پێی باش نەبوو ئەوەی سەرەتا سەلام دەکات بلێت : علیك السلام ......)) زاد المعاد ج۲ لاپەڕە ۳٨۳
بۆ وەلام دانەوەی سەلام دەلێن وعلیکم السلام باشترە لە علیك السلام .
پوختەی وەلام زانایان :
(۱) دروستە وەلامی سەلام بدەیتەوە بەم شێوەیە :
(ٲ) وعلیك السلام یان وعلیكم السلام .
(ب) یان علیك السلام یان علیکم السلام .
(ج) یان وعلیك یان وعلیكم .
(د) السلام علیك یان السلام علیكم .
(۲) جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە سەلام کردن لە یەک کەس بە شێوەی کۆ ، دەلێن باشتر وایە بە شێوەی تاک لێی بکەیت .
(۳) باش نییە سەرەتایی سەلام کردن بە علیك السلام یان علیكم السلام بێت ، چونکە سەلامی مردووانە .
(٤) کاتێک سەلام بۆت نقل دەکرێ فلانە کەس سەلامی لە تۆ کردووە دەلێیت :
(ٲ) علیە السلام .
(ب) یان علیك وعلیه السلام .
(ج) یان علیه و علیك السلام .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ