پرسیار // ئایا حوکمی ناردنی سەلام بۆ پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت چییە لەگەڵ ئەوانەی کە دەچن بۆ حەج یان عمرە ؟
وەلام // خەلکانێک کاتێک دەچن بۆ حەج یان عەمرە خەلکانی تر پێ دەڵێن سەلامی من بگەینە بە بەپێغەمبەر ( سەلامی خوای لەسەر بێت )، ئەم کردەوەیە دروست نی یە و داهێنراوە ، هاوەڵان و سێ سەدەی زێڕین ئەمەیان نەکردووە ، بەلکو خاوەن ژیری موسڵمانیش ئەمەی نەکردووە ، چونکە موسڵمانان لەهەر شوێنێک بێت سەلام لەپێغەمبەر ( سەلامی خوای لەسەر بێت ) دەکات ، کەواتە لەهەرشوێنێک بێت سەلام دەگات بەپێغەمبەر ( سەلامی خوای لەسەر بێت )، بەڵگە :
(۱) عن ابی هریرة رضی الله عنه قال ،قال رسول الله ﷺ : (( لاتجعلوا بیتوكم قبورا، ولاتجعلوا قبر عید ، وصلوا علی فٳن صلاتكم تبلغنی حیث كنتم) رواە ابوداود
واتە : ماڵەکانتان مەکەن بەگۆڕستان ، گۆڕەکەشم مەکەن بەشوێنی کۆبونەوە و یادەوەری لەهەرشوێنێک بوون صەڵەواتم لەسەر لێ بدەن ، چونکە صەڵەواتی ئێوە بەمن دەگات لە هەر کوێ بن .
روایەت هاتووە دەفەرمووێت : (( فٳن تسلیمكم یلبغنی ٲین كنتم) ٲخرجە ابو یعلی (٤٦۹) ، واتە : بەدڵنیایەوە سەلامی ئێوە بەمن دەگات ، ئێوە لەهەرکوێیەک بن .
(۲) عن عبدالڵە بن مسعود قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( ٳن للە ملائکة سیاحین في الارض یبلغوني من ٲمتي السلام )) رواە النسائي (۱۲٨۲) .
واتە : خوای گەورە فریشتەیی هەیە لەناو زەوی سەلامی ئومەتی من دەگەیەن بەمن .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەگەل ئەمە ئێمە دەلێن تۆ ئەگەر سەلام بكەیت لەو سەری دونیا سەلامت پێدەگات چونكە خوای گەورە فریشتەی داناوە لەزەوی ئەگەر یەكێك سەلام لە پێغەمبەر بكات نقل دەكرێت بۆ پێغەمبەر ئێمە كاتێك دەلێین : (( اللهم صل وسلم علی رسول الله)) نقل دەكرێت سەلامی ئیمە بۆی ، لە ناو نوێژ دەلێی : (( السلام علیك أیها النبی ورحمە الله وبركاتە )) نقل دەکرێت سەلام بۆی .
گوێم لە هەندێک خەلک بووە لە مەدینە دەلێن : باوكم وەسیەتی كردووم كە سەلام لە پێغەمبەر بكەم ، دەلێت سەلامی من لە پێغەمبەر بكە ، ئەمە هەلەیە پێغەمبەرسەلامی خوای لەسەر بێت زیندوو نی یە هەتا سەلامی زیندووی بۆ نقل بكەیت ، پاشان ئەگەر باوكت سەلام لە پێغەمبەر( سەلامی خوای لی بیت ) بكات ئەوا سەلامی باوکت نقل دەکرێت بە یەكێکی لە تۆ بەتواناترە بۆ گەیاندن بەهێزترە كە فریشتەكانن .
كەواتە ئەمە پێویست ناکات و وە ئێمە دەلێن تۆ لە هەر شوێنێک بیت لە سەر زەوی بلێت ((السلام علیك ایها النبی)) سەلامت بە خێراتر و باشتر پێ دەگات لە ئەمە )) مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج۲۳ لاپەڕە ٤۱٦_٤۱۷
زانایانی الجنة الدائمة دەلێن : (( مرۆڤ سەلامی كەسێک بگەێنێتە پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت یان مردووی تر ڕێگە پێدراو نی یە بەلكو داهێنراوە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت :(( هەموو داهێنراوێک گومڕاییە و وە هەموو گومڕاییەك بۆ ناو ئاگرە .))
واجبە ئەم كردەوەیە تەرك بكرێت وە ئەوانیش ئاگادار بكرێنەوە كە توشی بووینە پێی بلێن نابێت ، فەزلی خوای گەورە لەسەر ئێمە سەلامی ئێمە لەسەر پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت پی دەگات لەهەر كوێ بین لە روژ هەلاتی زەوی بين یان روژئاوا. ............ ))فتاوی الجنة الدائمة ج۱٦ لاپەرە ۲۹_۳٠
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ