پسیار // ئەگەر كەسێک بە من بلێت سەلام لە فلان كەس بكە منیش بلێم ان شا ء الله ، پاشان سەلامی لێنەكەم حوكمی چیە ؟
وەلام // زانایان دەلێن دروستە مروڤ سەلام بنێرێت لە كەسێكەوە بو كەسێکی تری زیندوو وە ئەوەی سلامی پێ دەگات دەبێت وەلام بداتەوە ، بەلگە :
(۱) عن عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا ، قَالَتْ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمًا : " يَا عَائِشَ هَذَا جِبْرِيلُ يُقْرِئُكِ السَّلَامَ " ، فَقُلْتُ : وَعَلَيْهِ السَّلَامُ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ , تَرَى مَا لَا أَرَى , تُرِيدُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ " . رواە البخاری (۳٥٠۸)
واتە : عائیشە رەزای خوای لەسەر بێت دەلێت : پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت : ((ئەی عایشە جبریل سەلامت لێ دەكات ، منیش وتم : و علیە السلام ورحمە الله وبركاتە ...... ))
(۲) پیاوێک دێتە لا پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لێ بێت دەلێت باوكم سەلامی لێ كردووی پێغەمبەریش سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووت : (( سەلام لە باوكت و وە سەلام لە توش )) رواە ابوداود
كەواتە دروستە سەلام بۆ كەسێک بنێری وە ئەوەی سەلامی پێ دەگات دەبێت سەلام جواب بداتەوە بەلام ئایا ئەوەی سەلام نقل دەكات لەسەری واجبە نقل بكات یان نە ؟ دوو وتە هەیە :
یەكەم // هەندێک زانا دەلێن واجبە سەلام نقل بكات ، بەلگە :
(۱) چونكە ئەم سەلام كردنە ئەمانەتە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( «إِنَّ اللَّهَ یَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَماناتِ إِلی أَهْلِها (٥٨)» )) سورة النساء ، واته : بێگومان خوای گەورە فەرمانتان پێ دەکات هەموو ئەمانەت و سپاردەیەك بیگەینە دەستی خاوەنەكەی .
(۲) عن ابی قلابة :ان رجلا اتی سلمان الفارسی رضی الله عنه :فقال : ان ابالدرداء یقول : علیك سلام ، قال: متی؟؟ قال: منذ ثلاث ، قال : ٳنك لو لم تؤدها كانت امانة عندك .
واتە : ابی قلابە دەلێت : پیاوێك هاتە لای سەلمانی فارسی پێی گوت : أبو الدرداء گوتی : سەلامت لێ بێت ، سەلمان وتی : كەی؟ پیاوەكە گووتی : سێ روژە بە منی گوتووە ، سەلمان گووتی : ئەگەر تۆ ئەمەت بەمن نە گوتبا ئەوا ئەمانەت دەبوو لە لای تۆ .
دووەم // هەندێك زانا دەلێن سەلام نقل كردن سونەتە ، بەلگە :
(۱) سەلام كردن واجب نی یە ، ئەگەر سەلام كردن واجب نەبێت گەیاندنی سەلام لە پێشترە بلێین واجب نی یە .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت : (( سونەتە سەلام بنێری بۆ كەسێک کە لێت دیار نی یە ، كە چەند فەرمودەیەكی ڕاست هاتوون ، واجبە لەسەر ئەوكەسەی سەلام نقل دەكات بگەێنێت خوای گەورە دەفەرموێت ((.«إِنَّ اللَّهَ یَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَماناتِ إِلی أَهْلِها» سوره نساء ٥٨)) المجموع
ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شافعی دەلێت سونەتە سەلام بنێری و واجبە ئەوەی سەلام نقل دەكات بگەێنیت چونكە فەرمانی پێ کراوە بە گەیاندنی ئەمانەت .....)) الاداب الشرعیة
وتەی راست واجبە سەلام بگەێنیت ئیلا ئەگەر كەسێک لە بیری بكات ئەوا عوزری هەیە بەلام ئەگەر كەسێک بلێت ان شاء الله ئەوا دوو وتە هەیە :
یەكەم / هەندێك دەلێن وەك سوێند و نەزر كرن گەر إن شاء الله بلێت هیچی لەسەر نی یە و واجب نی یە بیگەێنێت .
دووەم / واجبە بگەێنێت چونكە قیاس كردنی لە سەر سوێند خوارن لێک جیاوازن .
وتەی ڕاست واجبە لەسەری بگەێنێت.
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) سونەتە كەسێك سەلام بە كەسێکی تر بنێرێت بۆ كەسی غائب .
(۲) واجبە ئەوای سەلام نقل دەكات ئەم ئەمانەتە بگەێنیت .
(۳) ئەوەی فەرمانی پێکراوە كەسەلام نقل بكات ئەگەر لەبیری بكات هیچی لەسەر نی یە .
(٤) ئەوەی سەلام نقل دەكات ئەگەر ان شاء الله بلێت دەبیت سەلام بگەێنیت ئەگەر لەبیری بیت دەبێت ئەمانەتەكە بگەێنیت .
(٥) ئەوەی سەلامی پێ دەگات دەبێت سەلام وەلام بداتەوە ، وە هەندێک دەلێن سونەتە سەلام لەو كەسەش بكات كە سەلامی بۆی نەقل كردووە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ