پرسیار // ئایا ئەگەر دوو کەس قسە لە گەل یەکتر نەکەن و ڕق و کینە بەردەوام لە نێوانیان دا هەبێت و ئاشت نەبنەوە خوای گەورە لە تاوانیان خۆش دەبێت ئەگەر تەوبە بکەن ؟
وەلام // پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تُفْتَحُ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ يَوْمَ الْإِثْنَيْنِ، وَيَوْمَ الْخَمِيسِ، فَيُغْفَرُ لِكُلِّ عَبْدٍ لَا يُشْرِكُ بِاللهِ شَيْئًا، إِلَّا رَجُلًا كَانَتْ بَيْنَهُ وَبَيْنَ أَخِيهِ شَحْنَاءُ، فَيُقَالُ: أَنْظِرُوا هَذَيْنِ حَتَّى يَصْطَلِحَا، أَنْظِرُوا هَذَيْنِ حَتَّى يَصْطَلِحَا، أَنْظِرُوا هَذَيْنِ حَتَّى يَصْطَلِحَا )) رواه مسلم (رقم/2565)
واتە : دەرگاکانی بەهەشت دەکرێنەوە ڕۆژی دوو شەم و پێنج شەم ، خوای گەورە لە هەموو بەندەیەک خۆش دەبێت کە شەریکی بۆی بریار نەدابێت ، ئیلا پیاوێک ڕق و کینەی لە نێوان خۆی و براکەی دا هەبێت ، پێیان دەوترێ : وازی لێ بهێنن هەتا ئاشت دەبنەوە و ڕق و کینە نامێنێت لە نیوانیان ، سێ جار ئەمە دووبارە دەکرێتەوە .
مبارەکفوری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لێ خۆش بوون بۆ هەردووکیان دواخرا بەشێوەیەکی گشتی بۆ هەموو تاوانەکان بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە یان مەبەستی تەنها تاوانی قسە لەگەل یەک نەکردنە و ڕق لێبوونەوەکەیە....))
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تەوبە دروستە لە تاوان ئەگەر چی بەردەوامیش بی لەسەر تاوانێکی تر ، ئەگەر تەوبەیەکی ڕاستی کرد بە مەرجەکانییەوە پاشان گەڕاوە بۆ ئەو تاوانە ، لەسەر دەنووسرێ ئەو تاوانەی جاری دووەم و تەوبەکەی پووچ نەبووە ، ئەمە ڕای ئەھلی سونەیە . )) " شرح النووي على مسلم" (17/ 59) .
زانایان دەلێن ئەگەر یەکێک کردەوەی باش بکات و تەوبە بکات لە تاوانەکانی تر دەلێین کردەوەی باشی و تەوبەی وەرگیراوە ئیلا ڕق و کینەی نەبێت بەرامبەر بە براکەی و قسە نەکات لە گەلی ، دەلێین کردەوەی باش و تەوبە لە تاوانەکانی تر پەیوەندی بە ڕق و کینەوە نییە ، هیچ بەلگە نەهاتوون روون و ئاشکرا بن کەپەیوەندیان پێکەوە هەبێت یان کردەوەی تر پووج بکات .
کەواتە وتەی ڕاست دەلێین تەوبە بەش بەش دەبێت بەسەر تاوانەکان ، ئەگەر تەوبە بکات لە تاوانێک پەیوەندی بە تاوانی ترەوە نەبێت ، وەک تەوبە کردن لە زینا بەلام لە عەرەق خواردنەوە تەوبە ناکات ، دەلێین تەوبەی لە زینا وەرگیراوە بەلام لە عەرەق وەرنەگیراوە .
بەلام ئەگەر تەوبە بکات لە حەشیش بەلام بەردەوامە لەسەر عەرەق ، یان تەوبە لە ڕیبا الفضل بكات بەلام بەر دەوامە لە ڕیبا النسیئة دەلێین تەوبەی دروست نییە .
ئەگەر بلێیت بە قسە نەکردن و ڕق و کینە ناحەق هیچ کردەوە و تەوبە کردن لە تاوانەکانی تریش وەرناگیرێ ئەوا دەلێین :
(١) دەرگای تەوبەت داخست و ڕێگایەکی هەلەت هەلبژارد .
(٢) دەرگای بێ ئومێد بوون لەڕەحمی خوای گەورەت کردەوە ، خەلکێکی زۆر بێ ئومێد دەبێت لە ڕەحمی خوای گەورە .
(٣) ئەم تاوانە مامەلەت لەگەڵ کرد وەک شیرکی گەورە کە شیرکی گەورە نییە .
مانای فەرموودەکە وایە ئەو تاوانەی کە لێ خۆش بوون بۆی نییە بەردەوام بوونە لەسەر ڕق و کینەیە ، کە خودی ڕق و کینەکەیە خوای گەورە لێ خۆش نابێت هەتا ئاشت دەبنەوە ڕق و کینە نامێنێت .
خەلکانێکی زۆر وا تێگەیشتوون کە یەکێک لە مەرجەکانی تەوبە ئەوەیە کە نابێت بگەڕێیتەوە سەر خودی تاوانەکە کە ئەمەش تێگەیشتنێکی زۆر ھەڵەیە ، چونکە :
(أ) کەس نییە تاوانێک چەند جار دووبارە نەکاتەوە ئەگەر وابێت کەس تەوبەی قبول نییە ، چونکە خەلک ماوە ماوە تووشی ھەمان تاوان دەبنەوە ، وەک غەیبەت و نەزەر کردن و استمناء و .....
(ب) دەرگای بێ ئومێد بوون لە ڕەحمی خوا دەکرێتەوە و خەلک بێ ئومێد دەبێت .
(ج) ھیچ بەلگە نەھاتوون کە یەکێک لە مەرجەکانی تەوبە ئەوە بێت نابێتە بگەڕێیتەوە سەر خودی تاوانەکە ، بەلکو زانایان دەلێن دەبێت عەزمی ھەبێت کە نەگەڕێتەوە بۆ خودی تاوانەکە و حەز نەکات ، ئەگەر حەز بکات بگەڕێتەوە بۆ سەر تاوانەکە کاتی تەوبە کردن ئەوا تەوبەی قبول نییە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ