سەردێری پرسیار: ئایا قەدەر گۆڕانکاری بەسەردا دێت ؟

بەرواری دانان :2018-09-28 کۆدی پرسیار:67

پرسیار:

پرسیار // ئایا قەدەر گۆڕانکاری بەسەردا دێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن هیچ شتێک قەدەری خوای گەورە ناگۆرێت ئەوەی لە لوح المحفوظ دا نووسراوە گۆڕانکاری بەسەری دا ناهێت ، بەلام ئەوەی لە کتابی فریشتەدا نووسراوە گۆرانکاری بەسەری دا دێت ، کە ئەو گۆڕانکاری بەسەر داهاتنە هەمووی لە لوح المحفوظ دا نووسراوە .

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ فِي الأَرْضِ وَلا فِي أَنْفُسِكُمْ إِلا فِي كِتَابٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَبْرَأَهَا إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ ) الحديد / 22

واتە : هیج بەلاو ناخۆشیێک تووشتان نابێت لە زەویدا ، وەک قات و قڕی یان.....وە نە لە خۆشتاندا ئیلا پێش ئەوەی بەدی بێنین لە لوح المحفوظ دا تۆمار کراوە ، بەڕاستی ئەوەش بۆ خوا شتێکی ئاسانە .

پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( رفعت الأقلام وجفَّت الصحف " – رواه الترمذي ( 2516 ) وصححه من حديث ابن عباس - ، واتە : قەلەمەکان ھەلگیراون و وەرەقەکان وشک بوونەتەوە .

مبارەکفوری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نووسرا لە لوح المحفوظ قەدەر ، دوای ئەم نووسینە و تەواو بوون لەم نووسینە ھیچی تر نانوسرێتەوە ، ........ )) تحفة الاحوذي ج٧ لاپەڕە ٢٦٧

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يَمْحُوا اللَّهُ مَا يَشَاءُ وَيُثْبِتُ وَعِنْدَهُ أُمُّ الْكِتَابِ ) الرعد / 3 ، واتە : هەر شتێک خوای گەورە ویستی لێ بێت دەیسڕێتەوە ، وە هەر شتێکیش ویستی لێ بێت دەیهێلێتەوە .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەمووێت : (( زانایان دەلێن : ڕەش کردنەوە و هێلانەوە باسی کتابی فریشتەیە ، بەلام زانستی خوای گەورە هیچ گۆڕانکاری بەسەری دا ناهێت .....)) مجموعە فتاوی

هەروەها پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەر کەسێک حەز بکات ڕۆزی بەرفراوان بێت و تەمەنی درێژ بێت با سیلەی ڕەحم بگەینێت ))

زانایان دەلێن ئەمە باسی کتابی فریشتەیە زیاد بوونی ڕۆزی و تەمەن درێژی .

عَنْ ثَوْبَانَ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( لا يَزِيدُ فِي الْعُمْرِ إِلا الْبِرُّ وَلا يَرُدُّ الْقَدَرَ إِلا الدُّعَاءُ وَإِنَّ الرَّجُلَ لَيُحْرَمُ الرِّزْقَ بِالذَّنْبِ يُصِيبُهُ ) . رواه ابن ماجه ( 4022 ) .

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : زیاد ناکات تەمەن ئیلا چاکە نەبێت ، وە هیچ شتێک قەدەر ڕەت ناکاتەوە ئیلا دوعا نەبێت ، وە پیاو لە رزق بێ بەش دەبێت بەھۆی ئەو تاوانەی کە تووشی بووە .

زانایان دەلێن ئەم فەرموودەیەش باسی کتابی فریشتەیە بە هۆی دوعا گۆڕانکاری بەسەری دا دێت ، بەلام ئەوەی لای خوای گەورە لوح المحفوظ ناگۆڕدرێت .

عومەر خوا لێی ڕازی بێت تەوافی دەکرد و دەگریا و دەیفەرموو : (( یا اللە ئەگەر تۆ بۆ منت نووسی بێت سزا یان تاوان ئەوا ڕەشی بکەوە ، ، چونکە ھەر شتێک تۆ ویستت لێ بێت دەیسڕیتەوە و ھەر شتێک تۆ ویستت لێ بێت دەیھێلیتەوە ، ام الکتاب لە لای تۆیە وە بنووسە بۆم بەختەوەری و لێ خۆش بوون . ))

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام