سەردێری پرسیار:حوکمی بڕین و سووتاندنی دار و درەخت کاتی جەنگ ؟

بەرواری دانان :2018-10-20 کۆدی پرسیار:669

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە کاتی جەنگ دار و درەختی کافرەکان بسووتێنی ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە المغنی ج١٣ لاپەڕە ١٤٦ باسی دار و درەخت دەکات لە ولاتی دوژمن دەلێت سێ بەشن :

یەکەم : بەشێکیان پێویست دەکات لەناوی ببەیت ، وەک ئەو دار و درەختەی دەبێتە ڕێگر بۆ شەڕ کردن ، یان دار و درەختەکە لەسەر ڕێگان یان ئەوانە ئەمەیان کردووە بۆ ئەوەی ببێتە پالپشت و ڕێگر بۆیان ، دەلێت : ئەمەیان دروستە بیبڕیت بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لە نێوان زانایان ئەوەی ئێمە بزانین.

دووەم : جۆرێکیان موسلمان تووشی زیان دەبن بە بڕینی ، لەبەر ئەوەی بە مانەوەی سوودی لێ وەردەگرن بۆ خواردن و سێبەر و ئالیک بۆ ئاژەلانی خۆیان ، ئەمەیان حەڕام ببڕیت .

سێیەم : بێجگە لەم دوو حالەتە ئەگەر نە سوودی بۆ موسلمان ھەبێت یان نە زیانی ھەبێت ، بەلکو بۆ تۆڕە کردنی کافرەکان و زیان پێ گەیاندن بێت لەم حالەتە دوو وتە ھەیە :

(١) ھەندێک زانا دەلێن دروستە ، کە ئەمە وتەی ئەحمەد و مالک و شافعی یە ، بەلگە :

(أ) ابن عومەر خوا لێ ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دار خورمای بنی النضر سوتاند و بڕی . متفق علیە

(٢) ھەندێک زانای تر دەلێن نابێت ، کە ئەمە وتەی ئەوزاعی و لەیث و ئەبو ثورە ، بەلگە :

(أ) ئەبوبکر خوا لێی ڕازی بێت نەھی کردووە لە بڕین و سوتاندنی .

وتەی ڕاست وتەی یەکەم کە دروستە ببڕیت ، چونکە فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە و ئەوەی ئەبوبکر نەھی کردووە باسی ئەو حالەتەیە کە مصلەحەتی تێدا نییە .

کەواتە زانایان دەلێن دروستە دار و درەختی کافرەکان ببڕی و بسووتێنی لە کاتی جەنگ ئەگەر بڕینی سوودی تێدا بێت و ئابوورییان لاواز بێت یان ببێتە پارێزەر بۆیان .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام