پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت بکوژیت کاتی جیھاد کردن ئەگەر شەڕ بکات دژی موسلمانان ؟
وەلام // زانایان سەبارەت بە کوشتی ئافرەت دەلێن ئەم دوو حالەتەیە :
حالەتی یەکەم : ئافرەت شەڕ ناکات ، لەم حالەتە نابێت بکوژیت ، بەلگە :
ابن عمر خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئافرەتێکی کوژراوی بینی لە یەکێک لە جەنگەکان ، ئینکاری کوشتی ئافرەت و مناڵی كرد . متفق علیە
قاضی عیاض ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن و ئەم فەرموودەیە دەکەنە بەلگە کە نابێت ئافرەت و مناڵ بکوژیت ئەگەر شەڕ نەکەن ، .... )) الإکمال ج٣ لاپەڕە ٤٨
حالەتی دووەم : ئافرەت شەڕ دەکات دژی موسلمانان ، لەم حالەتە دروست ئافرەت بکوژیت ، بەلگە :
فەرموودەی ڕباح بن ربیع رواە ئەبوداودە ڕوون و ئاشکرایە .
خطابی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە بەلگەیە ئافرەت ئەگەر شەڕی کرد دەکوژرێت، ئایا نایبینیت کە علەتی حەڕامی کوشتی ئەوەیە کە شەڕ ناکات ، ئەگەر شەڕی کرد دروستە شەڕی لەگەل بکەیت و بکوژیت . )) معالم السنن ج٤ لاپەڕە ١٣
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەلێ ئەگەر ئافرەت شەڕ بکات ھەروەک سەردەمی ئێستای ئێمە ، ئافرەت ھەیە ئێستا فڕۆکە لێ دەخوڕێت و گولە و ساروخ و شتی تر دەھاوێژێت ، ئەوە شەڕی لەگەڵ دەکرێت و دەکوژرێت ، چونکە ھیچ جیاوازی نییە لە نێوان ئەمە و پیاو .
ئەگەر یەکێک بلێت : ئافرەت چارەسەری نەخۆش و بریندارەکان دەکات ، ئایا حوکمیان ھەمان حوکمی ئەوانەیە کە شەڕ دەکەن ؟
دەلێین : ئەوەی دیار بێت ئەمە سوکترە ، چونکە ئەمانە چارەسەر دەکەن نەک شەڕ ، ئەگەر ئافرەتێک ببینین جل و بەرگێک لەبەر دەکات وەک جل و بەرگی جەنگاوەرەکان ، ئەوە شەڕی لەگەڵ ناکەین ئیلا ئەگەر دڵنیا بین کە بەژداری جەنگی کردووە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١٤ لاپەڕە ٨١
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ