سەردێری پرسیار:حەسوودی و چاو پیسی چییە ؟ جیاوازی چییە لە نێوانیان ؟

بەرواری دانان :2018-10-19 کۆدی پرسیار:664

پرسیار:

پرسیار // حەسوودی و چاو پیسی چییە ؟ جیاوازی چییە لە نێوانیان

دەقی وەڵام:



وەلام // الحسد : تەمەنای لاچۆنی نیعمەتە لەسەر کەسێک ، جا چ نعمەتەکە هاتبیتە دی یان هێشتا نەهاتبێتە دی ، وە نیعمەتەکە چ دونیا بێت یان دین .

العین : چاو پیسی ، سەرسام بوونی چاو پیسە بە شتێک ، پاشان نەفسی پیسی خۆی بە دوای دەبات ، پاشان ھەول دەدات بۆ جێ بەجێ کردنی بە ژەھری چاو بۆ کەسەکە کە چاوی لێ دەدات .

بەلام ئەگەر تەمەنای لاچونی نیعمەتی نەبێت بەلام حەز دەکات وەک ئەو لێ بێت ئەمە غبطة یه دروستە .

ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ج۱۰ لاپەڕە ۱۱۱ دەلێت : (( حەسودی ڕق لێ بوونەوە و پێ ناخۆشیە بۆ باشی یان جوانی حالی کەسێک )) مجموعة الفتاوي ج١٠ لاپەڕە ١١١

ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حەسودی شتێکە لە طبیعەتی مرۆڤ دا هەیە ، مرۆڤ پێی خۆش نییە کەس لە جنسی پێش کەوێت لە شتە باشەکان . )) جامع العلوم و الحکم

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەبەست لە چاو پیس حەسوودێکی تایبەتە ، زیانی زیاترە لە حەسوود ، لەبەر ئەمە سورەت ھاتووە باسی حەسوودی کردووە نەک چاو پیسی چونکە گشتییە ، ھەموو چاو پیسێک حەسوودە بەلام ھەموو حەسوودێک چاو پیس نییە ، ئەگەر پەنای گرت بە شەڕی حەسوودی چاویش دەگرێتەوە ، ..... )) " بدائع الفوائد " ( 2 / 458 ) .

کەواتە جیاوازی نێوان حەسوودی و چاو پیسی :

(۱) هەموو چاو پیسێک حەسوودە بەلام هەموو حەسودێک چاو پیس نییە .

(۲) زەرەری چاو پیسی زیاترە و خراپترە لە حەسودی .

(۳) حەسودی بە شتێک دەبردرێت کە نەت بینیوە هێشتا رووی نەداوە ، بەلام چاو پیسی نابردرێت ئیلا شتەکە روودابێت بەچاو ببینێت واتە بەرچاو بێت .

(٤) حەسوودی چاوگەکەی سوتانی دلە و بەگەورە دانانی نیعمەتە لەسەر کەسێک ، بەلام چاو پیسی چاوگەکەی پیس بوونی نەفسە یان پیس بوونی دیتنە .

(٥) حەسوودی روونادات لە شتێک پێی ناخۆش بێت وەک مال و منال ، بەلام چاو پیسی ڕوودەدات لە شتێک پێ خۆشیش نەبێت وەک مال و منال ، کە چەندین کەس هەبووینە بە چاو کاریگەریان لە منالی خۆی کردووە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام