سەردێری پرسیار: حوکمی جیھاد کردن چییە ؟

بەرواری دانان: 2018-10-19 کۆدی پرسیار: 659

پرسیار:

پرسیار // حوکمی جیھاد کردن چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن جیھاد کردن لە ڕێگای خوا ئەگەر موسلمانان توانایان ھەبێت فرض الکفایە یە ، واتە ھەندێک پێی ھەلسن لەسەر ئەوانی تر لادەچێت ، جگە لە چوار حالەت نەبێت جیھاد کردن واجب دەبێت .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر خەلک جیھادی تەرک کرد لە ڕێگای خوا ، ئەوا خوای گەورە تاقییان دەکاتەوە بەوەی کە ڕق و کینە بکەوێتە نێوانیان و ھەتا فیتنە دروست دەبێت ھەروەک واقع دیارە ، خەلک ئەگەر خەریکی جیھاد بوون لە ڕێگای خوا ئەوە دڵیان دەبێتە یەک دڵ ، ..... )) مجموعە الفتاوی ج١٥ لاپەرە ٤٤

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەبەر ئەوە زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێت دەلێن دەبێت شەڕ بکرێت و جیھاد فرض العینە لە چوار حالەت :

یەکەم : ئەگەر ئامادەی مەیدانی شەڕ بوو و ڕیز بوو بۆ جیھاد کردن ، .....

دووەم : ئەگەر ئیمام داوای لە خەلک کرد بۆ دەرچوون بۆ جیھاد کردن ، ئەگەر ئیمام وتی : دەربچوون و شەڕ بکەن ، ئەوە واجبە لەسەر خەلک دەربچن و شەڕ بکەن ، ....

سێیەم : ئەگەر دوژمن دەورەی لە شار دا و دوور پێچی کرد ، .....

چوارەم : ئەگەر پێویستیان بە کەسێک ھەبوو ، واتە پێویستییان بەو پیاوە ھەیە لە فلانە شت شارەزایە کەسی تر نییە یان پێویستییان پێیەتی ، ....

بەلام بزانە ھەموو واجبێک دەبێت مەرجی توانینی ھەبێت ، بەلگە بۆ ئەمە قورئان و سونەت و واقع .

قورئان : خوای گەورە دەفەرمووێت : (( لا یکلف اللە نفسا إلا وسعھا )) ......

سونەت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( إذا أمرتم بأمر فأتوا منه م استطعتم )) ....

واقع : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە مەککە بانگەوازی خەلکی دەکرد بۆ تەوحید و نوێژ ، ئەوەی ماوە سێزدە ساڵ بوو فەرمانی نەکرد بە جیھاد کردن لەگەڵ ئەمەش زۆر بە تووندی سزا دەدران ، .....

لەسەر ئەمە ئەگەر یەکێک ئێستا بلێت : بۆچی شەڕ لەگەڵ ولاتی کافرەکانی پێش کەوتوو لە سیلاح نەکەین ؟

وەلام : لەبەر نەبوونی توانا ، ئەو چەکەی لە دەستی ئێمەیە سەردەمێک لە دەستی ئەوان بوو ، ئەو چەکە بەراورد بە چەکی ئەوان وەک چەقۆیەکانن بەرامبەر صاروخ ، دەکرێت شەڕ لەگەڵ ئەمانە بکرێت ؟! لەبەر ئەوە لە ئەحمەقی یە و ساویلکایەتی یە یەکێک بلێت : واجبە لەسەر ئێمە شەڕ لەگەڵ ئەم ولاتانە بکەین ، ..... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١٤ لاپەڕە ٨ ــ ١٢

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام