پرسیار // پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی ئێستا جیھاد دەکەن و دەچن بۆ ولاتانی تر ؟
وەلام // زانایان دەلێن جیھاد کردن لە ڕێگای خوا واجبە و دەبێت ھەندێک پێی ھەلسن ، بەلام جیھاد کردن تەنھا بە چەک ناکرێت و دەبێت موسلمانان توانایان ھەبێت و چەکیان ھەبێت و تەماشای سوود و زیان بکەن ، وە موسلمان دەبێت ژیرانە بیر بکاتەوە و ھەر کەسێک ئالایەکی بەرز کرد پەلە نەکات و شوێنی نەکەوێت ، بەتایبەتی لەم سەردەمە کە چەندین فلیم و پلان دروست دەکرێن و دادەنرێن و موسلمان بە ئاسانی دەکەوێتە تەلەکەوە و ئەنجامەکەش زیان گەیاندنە بە دین و بانگەوازی کردن .
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئەمە زانرا ئەوە جیھاد چوار پلەیە : جیھادی نەفس و جیھادی شەیتان و جیھادی کافرەکان و جیھادی دووڕووەکان .
جیھادی نەفسیش چوار پلەیە :
یەکەم : جیھاد بکات لەسەر فێر بوونی ھیدایەت و ئەو حەقی یەی کە سەرکەوتن و خۆشی ناھێتە دی ئیلا بە ئەمە نەبێت ، ھەر کاتێک لە دەستی بڕوات لە ھەردوو دونیا بەدبەخت و ڕیسوا دەبێت .
دووەم : جیھاد بکات لەسەر کردەوە پێ کردن دوای فێر بوون ، ئەگەر تەنھا فێر بوون بێت ئەگەر چی زیانیشی بۆی نەبێت سوودی بۆی نییە .
سێیەم : جیھاد بکات بۆ بانگەوازی خەلک کردن بۆی ، ئەو کەسە فێر بکات ئەوەی نازانێت ، ئەگەر نا لەوانە دەبێت کە ئایەتەکانی خوای گەورە کە دایبەزاندووە لە ھیدایەت و زانست دەشارنەوە ، زانستەکەی سوودی بۆی نابێت و لە سزای خوا ڕزگاری ناکات .
چوارەم : جیھاد بکات لەسەر ئارام گرتن لەسەر ئازاری بانگەوازی و ئازاری خەلک تەحەمولی ئەم ھەموو شتانە بکات .
ئەگەر ئەم چوار پلانەی تەواو کرد ئەوا لە زانایە ڕەبانییەکانە ، پێشینەکان ھەموویان یەک دەنگن لەسەر ئەوە کە زانا شیاوی ئەوە نییە پێی بلێی ڕەبانی ئیلا ھەتا حەقی دەزانێت و کردەوەی پێ دەکات و خەلک فێر دەکات و ئارام دەگرێت لەسەر ئازاری بانگەوازی کردن .
جیھادی شەیتان دوو پلەیە :
یەکەم : جیھادی لادانی ئەو گومانانە بکات کە شەیتان بۆ بەندە دەھێنێت لە گومانی ئیمان .
دووەم : جیھادی لادانی ئەو ویستانە بکات کە شەیتانە بۆ مرۆڤ دەیھێنێت لە شتی خراپ و وەسواس .
جیھادی یەکەم دوای یەقینە و جیھادی دووەم دوای ئارام گرتنە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " وجعلنا منهم أئمة يهدون بأمرنا لما صبروا وكانوا بآياتنا يوقنون )) السجدة/24 ، خوای گەورە خەبەری داوە پێشەوایەتی دین بەدەست دێت بە یەقین و ئارام گرتن ، ئارامی شەھەوات و ویستە خراپەکان لادەدات ، وە یەقین گومان و شوبھەکان لادەدات .
جیھادی کافر و دووڕووەکان چوار پلەن :
دڵ و زمان و مال و نەفس .
جیھادی کافرەکان تایبەت ترە بە دەست ، وە جیھادی دووڕووەکان تایبەت ترە بە زمان .
بەلام جیھادی زولم و بیدعە و خراپە سێ پلەیە :
یەکەم جار بە دەست دەکرێت ، ئەگەر نەیتوانی بەزمان دەکات ، ئەگەر نەیتوانی بە دڵ . )) " زاد المعاد ( 3 / 9 – 11 ) .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیھاد چەند بەشە : بە نەفس و مال و دوعا و بانگەوازی کردن و ھاوکاری کردنی خێر و چاکە ، گەورەترین جیھاد جیھاد کردنە بە نەفس ، پاشان جیھاد کردن بە ماڵ ، پاشان جیھاد کردن بە بیروڕا ، بانگەوازی کردن لە جیھادە ، جیھاد کردن بە نەفس بەرزترینیانە . )) " فتاوى الشيخ ابن باز " ( 7 / 334 ، 335 ) .
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفررمووێت : (( بانگەوازی کردن بۆ لای خوا و پێغەمبەر جیھادە بە دڵ و زمان ، ھەندێک جار باشترە لە جیھاد کردن بە دەست . )) أحکام أهل الذمة ج٢ لاپەڕە ٧٢٩ .
عبدالرحمان بن ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باشترین جیھاد ڕێگای فێربوون و فێر کردنە ، ئەگەر خۆی سەرقالی بکات بۆ کەسێک نییەتی پاکە ، ئەوە ھیچ کردەوەیەک بەرامبەر ئەم کردەوەیە نییە ، چونکە زیندوو کردەوەی زانست و دینی تێدایە و بە ڕێنموویی کردنی نەزانەکانی تێدایە ، ..... )) الفتاوی السعدیە لاپەرە ٤٥
بەداخەوە چەندین ھەرزەکاری موسلمان ئارام گرتن لەلایان نییە و موسلمان کافر دەکات و جیھاد بە کوێرانە دەکات بێ ئەوەی تەماشای سوود و زیان بکات ، موسلمانان لاوازن و چەکیان نییە یان ئەگەر ھەشیان بێت بەروارد بە چەکی کافرەکان لاوازییە و زیانی زیاترە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەسەر ئەمە ئەگەر یەکێک ئێستا بلێت : بۆچی شەڕ لەگەڵ ولاتی کافرەکانی پێش کەوتوو لە سیلاح نەکەین ؟
وەلام : لەبەر نەبوونی توانا ، ئەو چەکەی لە دەستی ئێمەیە سەردەمێک لە دەستی ئەوان بوو ، ئەو چەکە بەراورد بە چەکی ئەوان وەک چەقۆیەکانن بەرامبەر صاروخ ، دەکرێت شەڕ لەگەڵ ئەمانە بکرێت ؟! لەبەر ئەوە لە ئەحمەقی یە و ساویلکایەتی یە یەکێک بلێت : واجبە لەسەر ئێمە شەڕ لەگەڵ ئەم ولاتانە بکەین ، ..... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١٤ لاپەڕە ١٢
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ