سەردێری پرسیار: حوکمی سوێند خواردن بە ئایەتەکانی خوا ؟

بەرواری دانان: 2018-10-19 کۆدی پرسیار: 657

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە سوێند بە ئایەتەکانی خوای گەورە بخۆم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن سوێند خواردن بە ئایەتەکانی خوای گەورە دوو حالەتەیە :

حالەتی یەکەم : ئەگەر مەبەست پێی ئایەتی کەونی بێت وەک : خۆر و مانگ و شەو ڕۆژ ، ئەوا دروست نییە و حەڕامە و شیرکە .

حالەتی دووەم : ئەگەر مەبەست پێی ئایەتی شەرعی قورئان بێت ، ئەوا دروستە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە سوێند خواردن بە ئایەتەکانی خوای گەورە تەفسیلی تێدایە :

یەکەم : ئەگەر مەبەست بە سوێند خواردن بە ئایەتەکانی کەونی بێت ، ئەمەیان دروست نییە و سوێند دانامەزرێت ، وەک ئەوەی بلێیت : " سوێند بە خۆر و مانگ و شەو و ڕۆژ " ئەمە ھەموویان حەڕامن لەگەڵ ئەوەش لە ئایەتەکانی خوای گەورەن ، بەلام ئایەتی کەونین ، نابێت سوێندی پێ بخۆیت ، ئەگەر چی بلێی : " والسماء ذات البروج " ئەوە نابێت لەبەر ئەوەی خوای گەورە سوێندی پێ خواردووە ، چونکە خوای گەورە سوێند بە ھەر شتێک دەخوات بییەوێت ، بەلام ئێمە بەندەی خوا گەورەین و بۆ ئێمە دروست نییە ، ئەوەی خوای گەورە ڕێگەی داوە بۆ ئێمە ئەوە دەیکەین و ئەوەی نەھی کردووە ئەوە خۆمانی لێ دوو دەخەینەوە .

دووەم : ئەگەر مەبەست بە ئایەتەکانی خوای گەورە ئایەتی شەرعی بێت وەک قورئان ، قورئان سیفەتێکە لە سیفەتەکانی خوای گەورە ، چونکە وتەی خوای گەورەیە و دروستە سوێندی پێ بخۆیت . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١٤ لاپەڕە ٤٠٤ ــ ٤٠٥

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام