سەردێری پرسیار:حوکمی ھەستانی قوتابی بۆ مامۆستا ؟

بەرواری دانان :2018-10-18 کۆدی پرسیار:653

پرسیار:

پرسیار // مامۆستا خۆی تۆڕە دەکات لەسەر ھەلنەستانی قوتابی بۆ مامۆستا کاتێ ھاتنە ژوورەوە ، وە سزای دەدات و بە بێ ئەدەب وەسفی دەکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن باش نییە قوتابی بۆ مامۆستا ھەستێت و نابێت مامۆستا پێی خۆش بێت قوتابی لەبەری ھەستن .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێم گەیشتووە زۆر لە مامۆستایەکان فەرمان بە قوتابییەکان دەکەن کە ھەستن کاتێک دەچنە ژوورەوە ، گومانی تێدا نییە ئەمە پێچەوانەی سونەتی ڕوون و ئاشکرایە .

فەرموودە جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک پێی خۆش بێت پیاو بۆی ھەلسێتەوە ، ئەوە با شوێنی خۆی خۆش بکات لە ئاگر . )) أخرجه الإمام أحمد وأبو داود والترمذي عن معاوية رضي الله عنه بإسناد صحيح . وروى الإمام أحمد والترمذي بإسناد صحيح عن أنس رضي الله عنه قال : (( ھیچ کەسێک لای ھاوەڵانی پێغەمبەر خۆشەویست تر نەبوو لە لایان لە پێغەمبەری خوا سەلامی خوای لێ بێت ، ھاوەڵان ھەلنەدەستان کاتێک پێغەمبەر دەھاتە لایان لەبەر ئەوەی پێی خۆش نەبوو کەس بۆی ھەستێتەوە . ))

سونەت وایە ھەلنەستن بۆ مامۆستایەکان کاتێک دێتە ژوورەوە بۆ لای قوتابییەکان ، وەک کردەوە کرد بەم دوو فەرموودەیە و فەرموودەی تری ھاوشێوەی ئەمانە .

دروست نییە مامۆستا فەرمانیان پێ بکات بۆ ھەستانەوە لەبەر وەعیدی فەرموودەی موعاوییە لەسەر ئەم بابەتە ، وە باش نییە قوتابی ھەستێت وەک کردەوە کردن بە فەرموودەی ئەنەس ، شاراوە نییە خێر لە شوێن کەوتنی سونەتی پێغەمبەر دایە و شوێن کەوتنی ھاوەلان دایە ، .... )) "مجلة البحوث الإسلامية" (26/347) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام