پرسیار // چارەسەر چییە بۆ خۆ پاراستن لە چاو پیس ؟
وەلام // گومان تێدا نییە موسلمان چەند نزیک بێت لە خوا ، زیکری خوا بکات و قورئان بخوێنێت دوورتر دەبێت لە چاو و زار و وە لەشەڕی شەیتانی جن و مرۆڤ ، وە چارەسەر :
(۱) خوێندنەوەی قورئان، وەک سورەت الفلق و الناس و الاخلاص و الفاتحە ....
(۲) زیکری بەیانیان و ئێواران ، وە بە تایبەتی ((اعوذ بكلمات الله التامات من شر ما خلق )) .
(۳) ھەندێک زانا دەلێن خۆ پاراستن یان شاردنەوە لە چاو پیس ، بەلگە :
(أ) زانایان دەلێن یعقوب علیە السلام بە منالەکانی ووت لە یەک دەرگاوە مەڕۆنە ژوورەوە ، دەلێن یعقوب لەترسی چاو و زار وای ووت ، ئەمە بەلگەیە ترسان لە چاو زار شیرک نییە ، چونکە پێغەمبەران پارێزراون لە شیرک ، وە دروستە خۆت بشاریەوە یان هەندێک شت نەکەی یان نەلێ ی بۆ ئەوەی چاو کارت تێ نەکات .
نموونە : منال دەشاریتەوە لە کەسێک کە چاوی پیسە یان منالت ڕێک و پێک ناکەی بۆ ئەوەی بە چاو نەچێت ، ئەگەر ئەمە نەکرێت باشترە چونکە هەندێک زانا دەلێن نابێت چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت ((یا رویفع ، لعل الحیاة تطول بك ، فٲخبر الناس ان من عقد لحیته ...... فٳن محمدا برئ منه )) رواە ابوداود ، واتە : ئەی ڕووەیفیع لەوانەیە تۆ تەمەنت درێژ بیت ، بە خەلک بلێ محمد بەرییە لەو کەسەی کە ڕیشی دەکاتە گرێ .....
((عقد لحیتە )) سێ وتە هەیە لەسەری :
یەکەم // مەبەستی فەرموودەکە ئەو کەسانەن کە ڕیشیان دەکەنە گرێ لەبەر ترسان لە چاو ، چونکە ئەگەر جوان بێت بە گرێ ناشیرین دەبێت و بەچاو ناچیت .
دووەم // هەندێک دەلێن باسی ئەو کەسانەن کە ڕیشیان دەکەنە گرێ بۆ خۆ گەورە کردن ، کە ئەمە هەبوو لە جاهیلیەتدا بە تایبەتی لەکاتی جەنگ ، کە ئەمە عادەتی فارس بوو.
سێیەم // مەبەستی فەرموودە ڕیش کردنە گرێیە لە ناو نوێژ ، نوێژ هی ئەوە نییە جوولەی تێدا بکەی ئەگەر پێویست نەکات .
ئەوانەی دەلێن مەبەستی فەرموودەکە لەبەر ترسان لە چاوە ئەمە بەلگەیانە کە نابێت لە چاو پیس بترسی ، دەلێین چاو حەقیقەتی هەیە و خۆ پاراستن لە چاو پیس ھۆکارە و دروستە بەشێوەیەکی گشتی نابێتە شیرک ئیلا ئەگەر باوەری وابێت چاو پیس کاری تێ دەکات بێ ویستی خوا ئەمە شیرکی گەورەیە وە شیرکە لە پەروەردگاریەتیدا ، وە نابێت زیادەڕەوی بکەی و مناڵ خاوێن نەکەیت لەبەر چاو ، بەلکو موسلمان دەبێت پشت بە خوا ببەستێت و لاواز نەبێت لە دروستکراوەکان بترسێ ، چونکە هەموو شت بەدەست خوایە .
ابن عثیمین ڕەحـمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خۆپاراستن لە چاو پێشەکی ھیچی تێدا نییە ، نەفی توکل ناکات بەلکو لە توکلە ، چونکە توکل پشت بەستنە بە خوا و لەگەڵ گرتنەبەری ئەو ھۆکارانەیە کە ڕێگەپێدراون یان فەرمان پێکراون ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئەم دوعاییەی بۆ حسن و حسینی کردووە : " أعيذكما بكلمات الله التامة من كل شيطان وهامة ، ومن كل عين لامة " الترمذي ( 2060 ) وأبو داود ( 4737 ) ويقول : " هكذا كان إبراهيم يعوذ إسحاق وإسماعيل عليهما السلام " ، رواه البخاري ( 3371 ) . )) "فتاوى الشيخ ابن عثيمين " ( 2 / 117 ، 118 ) .
(٤) ئەگەر یەکێک چاو کاریگەری لێ کرد چارەسەر ئەوەیە کە چاو پیس دەست نوێژ هەلبگرێ و ئەو کەسەی بە چاو چووە بەو ئاوە خۆێ بشوات ، کە فەرموودی عائشە هاتووە رواە ابو داودە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ