پرسیار // چۆن جن بە ئاگر سزا دەدرێت کە چی خۆی لەئاگر دروست کراوە ؟
وەلام // سەبارەت بەم پرسیارە زانایان دەلێن :
یەکەم // لەوانەیە جن ئێستا ئاگر نەبن هەروەک چۆن مرۆڤ لەخۆڵ دروست کراوە یان لە مەنی ئاو دروست کراوە ، جنیش هەمان شتە ئەسلی ئاگرە بەلام ئیستا ئاگر نییە ، بەلگە :
عن عائشة رضي الله عنها أن رسول الله صلى الله عليه وسلم كان يصلي فأتاه الشيطان فأخذه فصرعه فخنقه ، قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : ( حتى وجدت برد لسانه على يدي ، ولولا دعوة أخي سليمان عليه السلام لأصبح موثقا حتى يراه الناس ) رواه النسائي في "السنن الكبرى" ( 6 / 442 ) ، وصححه ابن حبان ( 6 / 115 ) .
عائشە خوا لێی ڕازی بێت دەلێت : پێغەمبەر سەڵامی خوای لێ بێت نوێژی کرد شەیتان هات ، شەیتانی گرت و خنکاندی وتی : (( هەتا هەستم کرد بە ساردی زمانی شەیتان کرد ......... ))
ئەگەر شەیتان ئاگر بوایا چۆن هەستی بەساردی زمانی دەکرد ، نالێین جن لە ئاگر دروست نەکراوە بەلکو ئایەت هاتووە بەلام دەلێین لەوانەیە ئەویش ئێستا ئاگر نەبێت وەک مرۆڤ کە ئەسلی خۆڵە یان ئاوە کەچی ئێستا گۆشت و ئێسک و خوێنە .
أبو الوفاء بن عقيل دەفەرمووێت : (( شەیتان و جنۆکەکان دراونە پاڵ ئاگر کە لە ئاگر دروست کراون ھەروەک چۆن مرۆڤ دراوەتە پاڵ خۆل و قوڕ و فەخار ، مەبەست بە مرۆڤ ئەسلی قوڕە ، مرۆڤ لە ڕاستیدا قوڕ نییە ، جنۆکەش بە ھەمان شێوە ئەسلی ئاگرە . )) لقط المرجان في أحكام الجان" (ص 33) بواسطة "عالم الجن والشياطين" (ص 58) .
دووەم // عەقلەن دەگونجێت ئاگر بە ئاگر سزا بدرێت هەروەک چۆن ئێستا ئەگەر مرۆڤێک زلەیەک لە مرۆڤێک بدات هەست بە ئازار دەکات کەچی دەستی مرۆڤ گۆشت و ئێسکە وە روومەتی مرۆڤیش گۆشت و ئێسکە ، جنۆکەش بەهەمان شێوە .
سێیەم // خۆشیەکانی بەهەشت و سزاکانی دۆزەخ غەیبین دەبێت باوەرت پێ هەبێت چونکە وەک دونیا نین ، نابێت وەک دونیا لێکی بدەیەوە بلێ ی فلانە شت ناچێتە عەقلم دەبێت تەسلیم ببیت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ