سەردێری پرسیار:حوکمی دانانی قورئان لەژێر سەرینی مناڵ لەبەر جنۆکە ؟

بەرواری دانان :2018-09-28 کۆدی پرسیار:62

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە قورئان لە ژێر سەرینی مناڵ دابنێیت لەبەر جنۆکە ؟ ئایا دروستە قورئان هەلبواسی بە منالەوە بۆ چاوە زار ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت قورئان لەژێر سەرینی منداڵ دابنێی لەبەر جنۆکە ، چونکە :

(۱) بێ رێزی بەرامبەر قورئانی تێدایە .

(۲) دانان قورئان لە ژێر سەرینی منال هیچ سودی نی یە .

(۳) ئەوەی سونەت بێت ئەمەیە بەسەری بخوێنی وەك پێغەمبەر درودو سەلامی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت : (( أعیذكما بكلمات الله التامة من كل شیطان وهامە ومن كل عین لامە )) .

ابن باز ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست نی یە قورئان لە ژێر سەرینی مناڵ دابنرێت بێجگە لە منالیش دروست نی یە ، چونكە بەكەم دانانی قورئان تێدایە ، ..... )) فتاوی ابن باز

عبدالكریم خضير خوا بيپارێزێت دەفەرمووێت : ((دروست نی یە و گومانی تیدا نی یە كە قورئان دانانە ژێر سەرینی مناڵ بێ رێزی یە بەرامبەر بە قورئان هەروەها قورئان هەلواسین بەمنالەوە ئەویش هەمان شتە ..... )) .

جیاوازی هەیە لە نیوان زانایان سەبارەت بە هەلواسینی قورئان و زيكر سێ وتە هەیە :

یەكەم / هەندێك زانا دەلێن هەلواسینی قورئان و زیكر و دوعا داخلی تەمیمە نابێت وە دروستە هەلبواسی ، كە ئەمە وتەی سعید بن المسیب ، مالیك ، وتەیەكە لە وتەكانی أحمد ، ابن عبدالبر ، البيهقي ، قرطبی ،ابن تيميه ، ابن قیم ، ....هتد

دووەم / هەندێك زانا دەلێن نابێت حەڕامە ، كە ئەمە وتە ابن مسعود ، ابن عباس ، حذيفه ، ابراهيم النخعى ، وتەیەكە لە وتەكانی احمد ، ابن العربی ، عبدالرحمن بن سعدی ،الالبانی و ابن باز ،.........هتد

سێیەم/ هەندێك زانا دەلێن باشترە نەكرێت ، نالێین حەرامە بەلكو رادەوستین بۆ حەرام كردن كە ئەمە وتەی ابن عثیمین .

ابن عثیمین ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نزیکترین وتە ئەوەیە كە بوترێت ئەمە نەكرێت بلێی دەگاتە پلەی حەرامێتی من دەوەستم لە حەرام كردن بەلام ئەگەر شتێكی قەدەغە كراوی تێدابوو ئەوا حەرام دەبێت بەهۆی شتە قەدەغە كراوەكە ........)) القول المفيد ج۲ لاپەڕە ۲۳۳_۲۳٤ .

بەلگەكانی وتەی یەكەم كە دەلێت دروستە داخلی و تەمیمە نابێت :

(١) خوای گەروە دەفەرمووێت : ((وننزیل من القران ماهو شفاء ورحمە ))

بە شێوەیەكی گشتی قورئان شیفایە و دروستە هەلواسی

(٢) عائشة رضی الله عنها قالت : (( ان التمیمە ما علق قبل البلاء لا بعدە .)) واتە : تەمیمە ئەوەی کە هەلدەواسرێت پێش بەلا نەك دوای بەلا .

بەلگەکانی وتەی دووەم كە دەلێن حەرامە و داخلی تەمیمە دەبێت :

(۱) ئەو فەرموودەی نەهی كردووە گشتی یە هیچ بەلگە نەهاتوون هەلواسینی قورئان تایبەت كردبێت كە دروست بێت .

(۲) رێگری دەكەین بۆ داخستنی دەرگای خراپەو شیرك ، چونكە ئەگەر رێگە بدەین بۆ هەلواسینی قورئان دەرگا دەبێتەوە بۆ هەلواسینی تەمیمەی شرك .

(۳) هەلواسینی قورئان ئەگەری ئەوەی هەیە تووشی بێ رێزی ببیت بەرامبەر قورئان ، چونكە هەلدەواسرێت بە مندالەوە و مندال خۆی لە پیسایی و شوێنی پیس ناپارێزێت ، هەروەها نەزانیش بە هەمان شێوە .

(٤) فەرمانکردن بە چاکە و نەهی کردن لە تەمیمەی شیركی لاواز دەبێت ئەگەر بلێت هەلواسینی قورئان دروستە ، چونكە كەس هەیە دەوەستێت دەلێت لەوانەیە فلانە کەس قورئانی هەلواسی بێت بۆچی رێگری لێ بكەم .

(٥) هەروەها هەلواسینی قورئان وا لە موسلمانان دەكات سونەت پشت گوێی بخات كە روقیە بە شێوەی خوێندنەوەیە ، كە قورئانی هەلواسی دەلێت ئەمەم بەسە بۆچی قورئان بەسەر خۆم بخوێنمەوە .

صالح ال الشیخ دەفەرمووێت : (( هەلواسینی تەمیمە بە هەموو جۆرەكانیەوە نابێت ، ئەگەر لە قورئان بێت ئێمە دەلێن : وتەی راست ئەوەیە حەرامە و نابێت و دەبێت ئینكاری لێ بكرێت ، ئەگەر بێجگە ل قورئان بێت ئێمە دەلێن : شیركە ..))التمهید لاپەڕە ۱۱۹

كەواتە زانایان دەلێن هەلواسینی قورئان ئەگەر بلێت حەرامە شیرك نی یە ، چونکە قورئان سیفەتی خوای گەورەیە پەیوەست بوون بە سیفەتی خوای گەورە وەك و پەیوەست بوون بە دروستكراو نییە ، چونکە قورئان دروست كراو ( مخلوق) نی یە ، بێجگە لە قورئان شیركە چونکە دروست کراون (مخلوقن) .

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) نابێت قورئان لە ژێر سەرینی مندال دابنرێت چونكە بێ رێزی بەرامبەر قورئانی تێدایە .

(۲) هەلواسینی قورئان بە مندالەوە دروست نی یە و حەڕامە كە ئەمە وتەی ڕاستە ، بەلام شیرك نی یە .

(۳) ئەوەی دروست بێت بۆ منداڵ خوێندنەوەی قورئانە و دوعایە نەک قورئان هەلواسین .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام