سەردێری پرسیار:من ئوتومبێلێکم بە کرێ وەرگرتووە و شوختی تیا کەوتووە ، ئایا چاک کردنەوەی لەسەر منە یان لەسەر خاوەنەکەیەتی ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:614

پرسیار:

پرسیار // من ئوتومبێلێکم بە کرێ وەرگرتووە و شوختی تیا کەوتووە ، ئایا چاک کردنەوەی لەسەر منە یان لەسەر خاوەنەکەیەتی ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن عەیب دار بوونی سەیارە یان ھەر شتێکی تر سەبارەت بە زەمانەت ئەم دوو حالەتانەن :

حالەتی یەکەم // ئەو کەسەی شتەکەی لەلایە ئەگەر کەمتەر خەم بوو لەو ئەمانەتی لە ژێر دەستی دایە ، ئەوا دەبێت زەمانەتی بکات .

حالەتی دووەم // ئەو کەسەی شتەکەی لەلایە ئەگەر کەمتەرخەم نەبووبێت لەو ئەمانەتە ، ئەوا ئەسڵ وایە کەسەکە ئەمینە و ھیچی لەسەر نییە و زەمانەتی ناکات .

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەلێت : (( جیاوازی نییە خودی شتە بە کرێ داوەکە ئەمانەتە لەژێر دەستی کرێچی ، ئەگەر شتەکە لەلای تیا بچێت بێ ئەوەی کەمتەرخەم بێت یان بێ ئەوەی زیادەڕەوی تێیدا بکات یان سەرپێچی یان بێ ئەوەی کەم تەرخەم بێت لە پاراستنی ، ئەوا ھیچ زەمانەتی لەسەر نییە . )) "الموسوعة الفقهية" (1/270) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام