سەردێری پرسیار:حوکمی بە ڕەھن دانانی وەقف ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:613

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە کەسێک قەرز بکات شتێک بە ڕەھن " بارمتە " دابنێی ، ئەو شتە وەقف کراوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ھەر شتێک فرۆشتنی دروست نەبێت دروست نییە بە ڕەھن دابنێی ، چونکە ڕەھن بۆ ئەوەیە ئەگەر قەرزار قەرز نەداتەوە خاوەن قەرز بتوانێت سوودی لێ وەربگرێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو شتێک دروست بێت فرۆشتنی دروستە بە ڕەھن دانانی ، ئەوەی دروست نییە بفرۆشیت دروست نییە بە ڕەھنیش دابنێی ئیلا ئەوە نەبێت بە ڕەھن دانانی بەرووبووم پێش پێگەیشتنی ، وە دانەوێلە پێش پێگەیشتنی ، ئەمەیان دروستە بە ڕەھن دابنێی لەگەڵ ئەوەش فرۆشتنی لەو کاتە پێش پێگەیشتنی دروست نییە .

ئەمەیان قاعیدەیە : ھەموو شتێک دروست بێت فرۆشتنی دروستە بە ڕەھن دانانی ، ئەوەی نافرۆشرێت و دروست نەبێت ناکرێت .

ئایا دروستە کوڕ وەک ڕەھن دابنێیت ؟

وەلام / دروست نییە .

نموونە : مرۆڤ دەیەوێت قەرز بکات ، خاوەن ماڵ دەلێت : من قەرزت پێ نادەم ھەتا کوڕی خۆت بە ڕەھن لە لای من دادەنێیت ، ئەویش وتی : باشە من کوڕی خۆم بە ڕەھن لای تۆم دانا ، ئەمەیان دروست نییە ، چونکە مناڵ فرۆشتنی دروست نییە .

نموونەی تر : کەسێکی گوند مەڕ و مالاتی ھەیە و سەگێکی ھەیە پاسەوانی لە مەڕو مالات دەکات ، کەسێک ھاتە لای وتی : من دەمەوێت ھەزار ڕیالم پێ بدەیت ، خاوەن مالیش وتی : من پێت نادەم ئیلا بە ڕەھن ، کەسەکە وتی : سەگی خۆم بە ڕەھن لات دادەنێم ، ئەمەیان دروست نییە چونکە دروست نییە بیفرۆشی ، ئەگەر دروست نەبێت بیفرۆشی سوودی چییە ؟ ئەگەر کاتی قەرز دانەوە ھات و خاوەن ماڵ ویستی ڕەھن بفرۆشێت بۆ ئەوەی حەقی خۆی ببات ، ئەوە ئەو ڕەھنە ممنوعە بفرۆشێت و ناتوانێت سوودی لێ وەربگرێت .

نموونەی سێیەم : مرۆڤێک خانوویەکی لایە وەقف کراوە ، موقوفە لەسەری و نەوەکانی ، ویستی قەرز بکات لە کەسێک وتی : دەبێت ئیلا ڕەھن دابنێی ، ئەویش وتی : ئەم خانووە بە ڕەھن لات دادەنێم ، ئەمەیان نابێت ، چونکە دروست نییە فرۆشتنی ، ئەوەی دروست نەبێت فرۆشتنی دروست نییە بە ڕەھن دانانیشی . )) الشرح الممتع ج٤ لاپەڕە ٧١ ــ ٧٢ ، دار ابن الھیثم .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام