سەردێری پرسیار:کام جۆری قسط حەڕامە و وە کامەش حەلاڵە ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:609

پرسیار:

پرسیار // کام جۆری قسط حەڕامە و وە کامەش حەلاڵە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // كرین و فرۆشتن بە قسط ، واتە بە چەند جار پارەی پێ دەدەیت نەک یەک جار ، ئەمەیان دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم // ئەگەر کالا زیادەی نەخرێتە سەر ئەمەیان دروستە ، نموونە : کالا یەک نرخی ھەیە چ یەکسەر پارە بدەیت یان بە قەرز بە چەند جار پارە بدەیت ، ئەمەیان دروستە .

حالەتی دووەم // ئەگەر کالا بە نقدی ، واتە یەکسەر پارە بدات نرخێک بێت و وە بە قەرز گران تر بێت ، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان دوو وتە ھەیە :

یەکەم // ھەندێک زانا دەلێن نابێت حەڕمە و ڕیبایە .

دووەم // زۆربەی زانایان دەلێن دروستە کە ئەمە وتەی ھەر چوار مەزھەبەکانە .

ئەگەر ئەمە نەکرێت باشترە واللە أعلم .

بەلام ئەگەر کڕیار لە یەکێک لە مانگەکان پێی نەکرا قەرزی فرۆشیار بداتەوە یان قەرزەکەی لە کاتی خۆی نەداوە ، نابێت فرۆشیار زیادەی بخاتە سەر چونکە ئەمە ڕیبایە و حەڕامە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام