سەردێری پرسیار:حوکمی قەرز کردن لە کەسێک پیشە و مامەلە و ماڵی حەڕام بێت ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:600

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە مال قەرز بکەیت لە کەسێک پیشە و مامەلەو ماڵی حەڕام بێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان سەبارەت بە سەروەت و سامانی خاوەن مال دەلێن :

یەکەم // ئەگەر ھەموو ماڵی حەرام بێت نابێت پاڕەی لێ قەرز بکەیت .

دووەم // ئەگەر ھەموو ماڵی حەلال بێت دروستە پارەی لێ قەرز بکەیت .

سێیەم // ئەگەر ھەندێک مالی حەڕام بێت و ھەندێکی تر حەلال بێت ، واتە حەرام و حەلال تێکەل بە یەکتر بووبێت ، ئەوە دروستە پارەی لێ قەرز بکەیت .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : ئایا دروستە مال لە کەسێک وەربگرم کە بازرگانییەکەی حەڕامە ؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( نابێت براکەم قەرز بکەیت لەم کەسە یان مامەلەی لەگەڵ بکەیت مادەم مامەلەی حەڕامە ، کەسێک بەوە دەناسرێت مامەلەی حەڕام و ڕیبا دەکات نابێت مامەلەی لەگەڵ بکەیت ، وە نابێت پارە بە قەرز لێی وەربگریت ، بەلکو دەبێت خۆتی لێ پاك بکەیتەوە و خۆتی لێ دووربخەیتەوە .

بەلام ئەگەر مامەلەی حەڕام و بێجگە لە حەڕام بکات ، واتە مامەلەی پاک و پیسی تێکەڵ بووە ، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە ، بەلام تەرک کردنی باشترە لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : )( دع ما يريبك إلى ما لا يريبك () [رواه الترمذي (2518) وصححه الألباني في صحيح الترمذي] ، ولقوله صلى الله عليه وسلم : )( من اتقى الشبهات فقد استبرأ لدينه وعرضه () متفق عليه . ولقوله صلى الله عليه وسلم : (( الإثم ما حاك في نفسك وكرهت أن يطلع عليه الناس )) [رواه الترمذي (2389) وصححه الألباني في صحيح الترمذي] .

ئیماندار خۆی دوور دەخاتەوە لە گومان ، ئەگەر زانی ھەموو مامەلەی حەڕامە و ڕیبای تێدایە نموونەی وەک ئەمانە مامەلەی لەگەڵ مەکە و قەرزی لێ مەکە . )) "مجموع فتاوى ابن باز" (19/286) .

ھەندێک زانا دەلێن مالی حەڕام دوو جۆرە :

یەکەم // محرم لعینە : وەک عەرەق و بەراز و مالی دەست بەسەر داگرتوو و دزی و مالی تری ھاوشێوەی ئەمەنە ، ئەمەیان نابێت مامەلەی لەگەڵ بکەیت ، وە نابێت مال لێی وەربگریت بە ھەدیە یان کرێ یان قەرز ، چونکە ئەم ماڵە خاوەنەکەی خاوەنی نییە و نابێتە مولکی .

دووەم // محرم لکسبە : ئەوەی مرۆڤ بە دەستی دەھێنێت وەک : فرۆشتنی عەرەق و مامەلەی ڕیبا و کرێی گۆرانی و کرێی زینا ، ئەمەیان بەدەست دێت بە ڕەزامەندی ھەردوو لا نەک بە دزی و دەست بەسەرداگرتن و فێل ، ئەمەیان حەڕامە لەسەر ئەو کەسەی بە دەستی ھێناوە ، ئەگەر کەسێک لێ وەربگرێت بە ڕێگای ڕێگەپێدراو دروستە ، وەک ھەدیە یان کرێ لێوەرگرتن یان خێزانی پارەی لێ وەربگرێت بۆ مەسرەف .

وتەی ڕاست ئەگەر ماڵ حەرام بێت لعینە ئەوە نابێت قەرزی لێ وەربگریت ، بەلام ئەگەر حەڕام بێت لکسبە ئەوە دروستە قەرزی لێ وەربگریت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک زانا دەلێن : ئەوەی حەڕام بێت لکسبە و بە دەست ھێنانی تاوانەکەی لەسەر کاسبەکەیە نەک لەسەر ئەو کەسەی وەردەگرێت لێی ، پێچەوانەی ئەوەی کە حەڕام لعینە بێت ، وەک : عەرەق یان دەست بەسەر داگرتن و شتی تری وەک ئەمانە ، ئەم وتەیە بەھێزە ، بە بەلگەی ئەوە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت خواردنی کڕیوە لە جوولەکە بۆ مالی خۆی ، وە وەلامی دەعوەتی جوولەکەی داوەتەوە ، وە ئەوەی زانراو بێت جوولەکە ڕیبا و حەڕام دەخوات ، .... )) "القول المفيد على كتاب التوحيد" (3/ 112).

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام