سەردێری پرسیار: خوای گەورە دەفەرمووێت : (( الْخَبِيثَاتُ لِلْخَبِيثِينَ وَالْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَاتِ ۖ وَالطَّيِّبَاتُ لِلطَّيِّبِينَ وَالطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَاتِ ۚ أُولَٰئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ ۖ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ )) [ النور : ٢٦ ] . بۆچی ھەندێک ئافرەت زۆر باشن کەچی خۆیان تووشی پیاوی خراپ دەبن ؟

بەرواری دانان: 2018-10-12 کۆدی پرسیار: 594

پرسیار:

پرسیار // خوای گەورە دەفەرمووێت : (( الْخَبِيثَاتُ لِلْخَبِيثِينَ وَالْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَاتِ ۖ وَالطَّيِّبَاتُ لِلطَّيِّبِينَ وَالطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَاتِ ۚ أُولَٰئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ ۖ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ )) [ النور : ٢٦ ] . بۆچی ھەندێک ئافرەت زۆر باشن کەچی خۆیان تووشی پیاوی خراپ دەبن ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // خوای گەورە دەفەرمووێت : (( الْخَبِيثَاتُ لِلْخَبِيثِينَ وَالْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَاتِ ۖ وَالطَّيِّبَاتُ لِلطَّيِّبِينَ وَالطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَاتِ ۚ أُولَٰئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ ۖ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ ))

واتە : ژنانی پیس و ناپاک بۆ پیاوانی پیس و ناپاکن ، وە پیاوانی پیس و ناپوختیش بۆ ژنانی پیس و ناپاکن ، چونکە ھاو تەرازووی یەکترن ، ژنانی پاکیش بۆ پیاونی پاک و پیاوانی پاکیش بۆ ژنانی پاکن ، ئەمانە " واتە : عائیشە و صفوان " دوور و بەرین لەو تۆمەتانەی ناپاکان ئەیلێن ، لە پاداشتی ئەو پوختانەدا بۆیان کراوە و ڕۆزییەکی نەبڕاوەیان لە بەھەشت دا بۆیان ھەیە .

قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( یەکەم // ابن زید دەلێت : ژنانی پیس و خراپ بۆ پیاوانی پیس و خراپن ، وە ھەروەھا : " الخبیثون للخبیثات " وە " الطیبات للطیبین و الطیبون للطیبات "

دووەم // مجاھد و ابن جبیر و عطاء و زۆربەی ڕاڤەکارانی قورئان دەلێن ماناکەی : وشە و قسەی پووچ و پیس و خراپ لە پیاوانی خراپ و پیسە ، وە بەم شێوە خەلکی پیس و خراپ بۆ قسەی پیس و خراپە ، وە ھەروەھا وشە و قسەی باش و ڕێک لە پیاوانی باش و چاک و ڕێکە ، خەلکی باش و چاک بۆ قسەی باش و چاکە ، نحاس لە کتابەکەی دا " معانی القران " دەفەرمووێت : ئەمە باشترین شتە بلێت بۆ ئەم ئایەتە ، بەلگە بۆ ڕاستی ئەم وتەیە : (( أُولَٰئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ ۖ )) واتە : عائیشە و صفوان دوور و بەرین لەو تۆمەتەی کە ئافرەت و پیاوانی پیس داویانە پاڵ ھەردووکیان . )) الجامع لأحکام القران ١٥ لاپەڕە ١٨٥

ابن عباس و زۆربەی زانایان مانای دووەم ھەلدەبژێرن ، بەلام ئەگەر مانای یەکەمیش ھەلبژێری کێشە نییە ماناکەی بەم شێوەیە : بەشێوەیەکی گشتی ئافرەتی خراپ بۆ پیاوی خراپە و وە ئافرەتی باشیش بۆ پیاوی باشە وەک قاعیدە ، بەلام حالەت ھەیە پیاو خراپە و ئافرەت باشە یان ئافرەت باشە پیاو خراپ ، کەواتە ئەسل وایە باش و داوێن پاک و ئیماندار بۆ باش و داوێن پاکی ئیماندارە وە خراپ و داوێن پیس بۆ خراپ و داوێن پیسە .

ھەروەھا ئەو پێغەمبەرانەی کە خێزانەکانیان ئیمانیان نەھێناوە ئەمانە بە ھیچ شێوەیەک داوێن پیس نەبووینە ، خێزانی نوح و لوط ھەردووکیان کافر بوون و خیانەتیان لە پیاوی خۆیان کرد بە ئیمان نەھێنان و نەک داوێن پیسی بە یەک دەنگی ھەموو زانایان خێزانەکانی ھیچ پێغەمبەرێک داوێن پیس نەبووە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام