سەردێری پرسیار:جیاوازی چییە لە نێوان رسول ونبی ؟


بەرواری دانان :2018-09-28 کۆدی پرسیار:59

پرسیار:

پرسیار // ئایا هیچ جیاوازی هەیە لە نێوان رسول ونبی ؟


دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان چوار وتە هەیە :


یەکەم // هەندێک زانا دەلێن هیچ جیاوازی نیە لە نێوان رسول ونبي .


دووەم // هەندێک زانا دەلێن رسول : وەحی بۆی هاتووە وە فەرمانیش پێی کراوە ئەم وەحی یە بگەیەنێت ، وە نبی : وەحی بۆی دێت بەلام فەرمانی پێ نەکراوە بگەیەیەنێت .


سێیەم // هەندێک زانا دەلێن رسول : وەحی بۆی دێت بە شەریعەتێکی نوێ ، نبي : وەحی بۆی دێت بەلام لەسەر شەریعەتی رەسولی پێش خۆی دەڕوات وە ھەروەھا فەرمان بە هەردووکیان کراوە وەحی بگەینن و بانگەوازی بکەن .


چوارم // هەندێک زانا دەلێن رسول : خوای گەورە ناردوویەتی بۆ خەلکانێک کوفریان کردووە ، نبي : خوای گەورە ناردوویەتی بۆ ئەو ئیماندارانەی کە ئیمانیان بە رسول هێناوە و فێریان دەکات وحوکم لە نێوانیان دەکات، کە ئەمە وتەی ابن تیمییە . 

وتەی راست جیاوازی هەیەلە نێوان رسول ونبي ، هەروەھا فەرمانیش کراوە وەحی بگەینێت ، زانایان دەلێن شاردنەوەی وەحی و زانست بۆ بێجگە لە پێغەمبەران زەمکراوە ئەی چۆن دەبێت پێغەمبەر وەحی لەلابێت فەرمانی پی نەکرابێت بگەینێت ؟!

هەروەها فەرمودەی ابن عباس خوا لێی رازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( عُرضت علی الٲمم ، فرٲیت النبی ومعە الرهط ، والنبی ومعە الرجل و الرجلان، والنبی ولیس معە ٲحدًُ..........)) اخرجە البخاری (٥۷۰٥)، ومسلم(۲۲۰) .

واتە : ئومەتەکان پیشانم دران ، پێغەمبەرم بینی دە (۱۰) کەس کەمتری لەگەل بوو ، پێغەمبەر هەبوو پیاوێک یان دوو پیاوی لەگەل بوو ، پێغەمبەریش هەبوو کەسی لەگەل نەبوو . 

لەم فەرموودەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە پێغەمبەر " نبی "هەبووە کەس باوەڕی پێ نەهێناوە ، وە هەش بووە کەم کەس باوەری پێ هێناوە ، ئەمە بەلگەیە کە بانگەوازی کردووە ، هەروەها بەلگەیەش کە پێغەمبەر " نبی " بۆ کافریش چووە . 

بەلام هەندێک زانا دەلێن لێرە مەبەست بە " نبی " ڕەسولیشە ، چونکە هەموو " رسول " ێک " نبی " یە بەلام هەموو ن" نبی " یەک " رسول " نییە ، هەروەها لەم فەرموودەیەدا دڵ دانەوەی پێغەمبەری تێدایە بۆچی ئومەتەکان پیشانی محمد دراون، وەک دڵ دانەوە هەروەک ئەوە وایە پێی دەلێت غەمبار مەبە ئەمەی تۆ توشی بووی پێغەمبەرانی پێش تۆش تووشی هەمان شت بوون، کەواتە پلەی رەسول بەرزترە  و دەبێت لەم فەرموودە مەبەست پێی رەسول بێت چونکە دڵی محمد سەلامی خوای لێبیت دەداتەوە بە رەسولێک وەک خۆی لە پلەی خۆی و هەروەها تەواوکەری فەرموودە باسی موسی دەکات ، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە مەبەست بە " نبی " لێرە " رسول " ە . 

بەلام ئەوانەی تر دەلێن بەپێچەوانەوە دڵ دانەوەی پێغەمبەری تێدایە بە " نبی " کە پلەی نزمترە لە هی " رسول " ئەگەر نبی هەبوو بێت یەک یان دوو کەس باوەری پێ هێنابێت لە هەمان کات دا بەردەوام بوینە لە بانگەوازی کردن تۆ لە پێش تری .

بەلام ئەوانەی تر دەلێن محمد باشترین پێغەمبەرە ناگونجێت بلێیت دڵ دانەوەی محمد سەلامی خوای لێ بێت بە نبی بووە ، بەلکو مەبەستی فەرموودە ئەوەیە رەسولی پێش تۆ کە پلەی بەرزترە لە نبی هەبووە کەس باوەڕی پێ نەهێناوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام

هەموو مافەکانی پارێزراوە بۆ ماڵپەری فیردەوس 2018©