سەردێری پرسیار:پرسیار // ئایا مانای ئەم ئایەتە چییە کە خوای گەورە لە سورەت الاسراء دا دەفەرمووێت : (( وقرءان الفجر ٳن قرءان الفجر کان مشهودا (۷٨) )) ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:589

پرسیار:

پرسیار // ئایا مانای ئەم ئایەتە چییە کە خوای گەورە لە سورەت الاسراء دا دەفەرمووێت : (( وقرءان الفجر ٳن قرءان الفجر کان مشهودا (۷٨) )) ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ... وقرءان الفجر ٳن قرءان الفجر کان مشهودا )) واتە : نوێژی بەیانی بە چاکی ئەنجام بدە و قورئانی زۆری تێدا بخوێنە ، بێگومان قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی فریشتەی شەو ڕۆژ ئامادە دەبن .

((وقرءان الفجر )) ٲی وٲقم صلاة الفجر ، واته : نوێژی بەیانی بکە ، لەم ئایەتە نوێژی بەیانی بە قورئان ناونراوە ، چونکە قورئان خوێندنەوە لە ناو نوێژ روکنێکە لە ڕوکنەکانی نوێژ ، کە خوێندنەوەی سورەت فاتیحەیە ، هەروەک چۆن نوێژ ناونراوە بە رکوع و سجود ، چونکە رکوع و سجود ڕوکنێکن لە ڕوکنەکانی نوێژ ئەمەشیان بەهەمان شێوە ، هەروەها (( وقرءان الفجر )) دروستە بەو مانایە لێک بدەیەوە کە هانی ئیماندار دەدات لە نوێژی بەیانی زۆر قورئان بخوێنێ ، وە پێغەمبەریش سەلامی خوای لێ بێت زۆر قورئانی خوێندووە لە نوێژی بەیانی .

قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەمووێت : (( خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وقرءان الفجر )) بەلگەیە کە نوێژ نییە ئیلا دەبێت قورئانی تێدا بخوێندرێتەوە ، چونکە نوێژ ناونراوە بە قورئان )) الجامع الاحکام القران ج ۱۳ لاپەڕە ۱٤۳

(( ٳن قرءان الفجر کان مشهودا )) ٲی ٳن صلاة الفجر تشهدها ملائكة اللیل والنهار ، واتە : نوێژی بەیانی فریشتەی شەو ڕۆژ ئامادەی دەبن ، بەلگە :

عن ٲبی هریرة عن النبی صلی الله علیه وسلم فی قوله تعالی : (( وقرءان الفجر ٳن قرءان الفجر کان مشهودا )) قال : (( تشهدە ملائکة اللیل ، و ملائكة النهار )) رواە الترمذی (۳۱۳٥) ، واتە : نوێژی بەیانی فریشتەی شەو و ڕۆژ ئامادەی دەبن .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام