پرسیار // لە چ حالەتێک دروستە نیشتەجێ ببیت لەناو ولاتی کافرەکان ؟
وەلام // زانایان دەلێن مانەوە و نیشتەجێ بوون لە ولاتی کافرەکان حەڕامە و تاوانێکە لە تاوانە گەورەکان ، وە سەفەر کردن بۆ ولاتی کافرەکان دروست نییە ئیلا بە سێ مەرجە نەبێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوا لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەفەر کردن بۆ ولاتی کافرەکان دروست نییە ئیلا بەسێ مەرج نەبێت :
مەرجی یەکەم // دەبێت مرۆڤ زانستی لەلا بێت و بتوانێت گومانەکان لابدات .
مەرجی دووەم // دەبێت دینی لەلا بێت ڕێگری بکات لە شەھوەتەکانی .
مەرجی سێیەم // پێویستی بە سەفەر ھەبێت .
ئەگەر ئەم سێ مەرجەی تێدا نەبێت دروست نییە گەشت بکەیت بۆ ولاتی کافرەکان چونکە فیتنە و ترسی تووش بوون بە فیتنەی تێدایە . )) " مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين " ( 6 / 131 - 132 ) .
زانایان دەلێن مانەوە لە ولاتی کافرەکان ئەم حەوت حالەتانەن :
حالەتی یەکەم // لەناو ولاتی کافرەکان دەمێنێتەوە بۆ بانگەوازی کردن و خەلک ڕاکێشان بۆ ئیسلام ، ئەمەیان فرض الکفایە واتە واجبە هەندێک بەم کارە هەلسن .
حالەتی دووەم // ئەگەر بۆ بازرگانی چوو یان نەخۆشی بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرێت دروستە بمێنیتەوە بەگوێرەی پێویست .
حالەتی سێیەم // ئەگەر بچێت بۆ نیشتەجێ بوون ئەمە حەرامە بەلکو تاوانێکی گەورەیە ، بەلکو حەدیس هاتووە هەندێک زانا صحیح دەکەن وه هەندێکی تر لاوازی دەكەن دەفەرمووێت : (( هەرکەسێک لەناویان نیشتەجێ بێت ئەویش وەک ئەوانە )) .
حالەتی چوارەم // ئەگەر بچێت بۆ ئەوەی چاودێریان بکات و لە بیرو باوەڕە پووچەکانیان شارەزابێت و لە ڕەوشتیان شارەزابێت ، بۆ ئەوەی موسلمانان ئاگادار بکاتەوە لە فێلەکانیان ، ئەمەیان دروستە بەلکو جۆرێکە لە جۆرەکانی جیهاد .
حالەتی پێنجەم // ئەگەر بۆ رێکخستنی کاروباری ولاتی موسلمانان لە ناو کافرەکان بمێنێتەوە دروستە .
حالەتی شەشەم // ئەگەر بۆ خوێندن بچێت دروستە بەلام بەمەرج
(ٲ) خوێندنەکە زۆر پێویست بێت ، ئەگەر پێویست نەکات نابێت .
(ب) دەبێت شارەزابێت لە دین ، نەزان نەبێت چونکە ئەگەری زۆری گومرابوونی هەیە .
(ج) دەبێت ئیمانێکی پتەوی هەبێت و ئیمان لاواز نەبێت ، چونکە ئەگەری زۆری گومرابوونی هەیە .
(د) کەسێک بێت عاقل بێت خراپە و قازانج لێک جیابکاتەوە .
حالەتی حەوتەم // ئەگەر بۆ کارکردن بێت دروستە بەلام بەو مەرجانەی کە باسمان کرد .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ