سەردێری پرسیار: ئایا ئیسلام بە شمشێر بلاوبۆتەوە ؟

بەرواری دانان: 2018-10-12 کۆدی پرسیار: 562

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئیسلام بە شمشێر بلاوبۆتەوە ؟ بۆچی ئەگەر ولاتێکی کافر موسلمان نەبوون شەڕیان لەگەل دەکرێت تا ئیسلام حوكم بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت یەکسەر شەڕ لەگەل کافرەکان بکەیت ، بەلکو جیهاد لەگەل ولاتی کافر بەم هەنگاوانەیە :

یەکەم : سەرەتا بانگی دەکەیت بۆ ئیسلام ، ئەگەر قبولیان کرد دەبێت قبول بکرێن و نابێت شەڕیان لەگەل بکرێت .

دووەم : ئەگەر قبولیان نەکرد موسلمان نەبوون ، ئەوە داوای سەرانەی لێیان دەکرێت ( جزیة ) ، ئەگەر سەرانەیان دا ئەوە دەبێت وازیان لێ بهێنرێت لەناو موسلمانان دا بژین بێ ئەوەی ئازار بدرێن و مافەکانیان پارێزراو دەبن .

سێیەم : ئەگەر نە ئیسلامیان قبوول کرد وە نە سەرانەشیان قبول کرد ئەوە شەڕیان لەگەل دەکرێت .

بەلگە فەرموودەی سلیمان بن بریدة رواه مسلم (۱۷۳۱) .

چۆن دەبێت بلێت سەرەتای ئیسلام بە شمشێر بلاوبۆتەوە کەچی سەرەتاکەی موسلمان زۆر کەم بوون ! وە گومانی تێدا نییە کە شمشێر ڕۆلێکی زۆری هەبووە بۆ بلاوبوونەوە ئیسلام ، هەروەها چەندین بەلگەی ڕوون و ئاشکرا هاتوون لە قورئان وسونەت کە شمشێر هۆکارێکی گرینگی بلاوبوونەی ئیسلام بووە ، بەلام لەگەل ئەوەش دا مانای ئەوە نییە کە دەبێت بەزۆری خەلک موسلمان ببێت ، خەلکی ولاتێک دەتوانێت موسلمان نەبێت بەلام دەبێت سەرانە بدات و ڕازی ببن ئیسلام حوکم بکات ، ئەگەر قبولی نەکەن دەبێت شەڕیان لەگەلیان بکرێت تا حوکمی خوا و داپەروەری بکرێت لە نێوان مرۆڤەکان ، هەروەها دەلێین مێژوو بەلگەیە کە چەندین کافر لە نێو موسلمانان ژیاون زۆریان لێ نەکراوە کە ئیلا دەبێت موسلمان ببن ، هەروەها مافەکانیشیان پارێزراو بووینە ، هەروەها پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بە بەزیی بووە بەرامبەر بە دوژمنی خۆی کە کەسێک بۆ کوشتنی هاتووە بە شمشێر کەچی عەفووی کردووە .

زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( ئیسلام بلاوبۆتەوە بە بەلگە و ڕوون کردنەوە بۆ ئەوانەی کە گوێ دەگرن و تێ دەگەن و وەلامی دەدەنەوە ، بەلام بە هێز و شمشێر بۆ ئەو کەسانەی کە خۆ بەگەورە دادەنێن و پێداگرن (عینادن یان لاسارن ) ، تا پێداگریەکەی ( عینادییەکەی یان لاساریەکە ) بڕوات و ملکەچی واقع ببن )) فتاوی اللجنة الدائمة ( ۱٤/ ۱۲) .

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت ڕەخنە لەو کەسانە دەگرێت کە شمشێر دەهێننە سەر مینبر پالی پێوە دەدەن بۆ ئەوە بزانن کە دین بەئەمە فتح کراوە ، دەفەرمووێت : (( زۆر لە نەزانەکان شمشێر بە دەستەوە دەگرن ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئیسلام بەئەمە ڕاوەستاوە ، کە ئەمە نەزانینێکی زۆر ناشرینە لە دوو ڕووەوە :

یەکەم : فەرموودە هاتوون کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت پالی داوە بە گۆچان و داری مینبەر .

دووەم : دین وەستاوە و کەوتۆتە سەر پێ بە سروش ( وەحی ) وە شمشێر پاشکۆی خەلکی گومڕاو و تووش بوو بە شیرکە ، شاری پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بە قورئان فتح کراوە نەک بەشمشێر . )) زاد المعاد ج۱ لاپەرە ۱۷٨

پرسیار ئەوەیە بۆچی دەبێت ئیلا ئیسلام حوکم بکات ولاتی کافر فتح بکات ؟

وەلام / ئیسلام دەبێت حوکم بکات و بالادەست :

یەکەم / بۆ ئەوەی ئازار و فیتنە لەسەر موسلمان لا بچێت و موسلمانان پارێزراو بن بە مال و منال و بیرو باوڕ ، ئەگەر ڕێگە درابێت بۆ شەرکردن یان لادان دژی کەسێک کە مالت دەبات ، کەواتە شەڕ کردن و لادانی بیڕوباوەڕ لەپێش ترە تا کاریگەریان نەبێت لەسەر موسلمانان ، کە ئێستا ئێمەی موسلمان لەسەردەمێک دەژین ئومەتی ئیسلام تووشی گەورەترین فیتنەی بیروباوەڕی جیاواز بووە لە لایەن کافرەکانەوە و دژایەتی دەکرێن .

دووەم / بۆ ئەوەی دادپەروەری بکرێت لە نێوان مرۆڤەکان بۆ ئەوەی کافرەکانیش زولمیان لێ نەکرێت ، چونکە ئەگەر بێ دین حوکم بکات وەک ئەمرۆی لێ دێت مرۆڤ نرخی نامێنێت و وەک ئاژەل مامەلەی لەگەل دەکرێت بگرە لە ئاژەلیش کەمتر .

سێیەم / بۆ ئەوەی حوکمی ڕاستەقینەی ئیسلام بیبینن لە نزیکەوە تا موسلمان ببن کە سوودیان بۆ خۆیان هەیە ، زۆر کەس لە دوورەوە ئیسلام بە ناشرینی و خراپی دەبینن بەلام کاتێک نزیک دەبنەوە ڕاستی بۆیان بە دیار دەکەوێت و موسلمان دەبن .

چوارەم / ...... ..... / .......

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام