سەردێری پرسیار: ئەگەر ئافرەت بزانێت دەست درێژی دەکرێتە سەری خۆی بکوژێت تاوانبار دەبێت ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:552

پرسیار:

پرسیار // ئەگەر ئافرەت بزانێت دەست درێژی دەکرێتە سەری خۆی بکوژێت تاوانبار دەبێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // ھەموو زانایان یەک دەنگن کە دەبێت بەرگری لە نەفسی خۆی بکات و نابێت خۆی بکوژێت ، ھەر کەسێک خۆی بکوژێت تاوانبارە .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەرگری کردن لە نامووس بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لە نێوان زانایان . )) شرح صحیح مسلم ج٢ لاپەڕە ١٦٥

ڕەملی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زینا ڕێگەپێدراو نابێت بە زۆری لێ کردن ، حەڕامە لەسەر ئافرەت خۆی تەسلیمی ئەو کەسە بکات کە دەست درێژی دەکات سەری و زینای لەگەڵ دەکات ، ئەگەر چی ترسی نەفسی خۆی ھەبێت بیکوژن . )) نھایە المحتاج ج٨ لاپەڕە ٢٥

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە بەرگری کردن لە نامووس و ماڵ ، وەک ئەوەی ستەمکار بییەوێت بچێتە لای خیزانی مرۆڤ یان مەحرەمێک یان نەفسی خۆی یان منالی یان کەسانی تری وەک ئەمانە ، ئەمەیان واجبە بەرگری بکات چونکە تەسلیم بوون بۆ فاحیشە دەفەرمووێت دروست نییە ، ..... )) جامع المسائل ج٤ لاپەڕە ٢٣٠

زانایان دەلێن ڕوخسەت دراوە بۆ کوفر کردن بۆ ئەوەی لە کوشتن ڕزگار ببیت بەلام دەبێت دلت پڕ ئیمان بێت و دڵنیا بیت لە ئیمان ، وە ھەموو زانایان یەک دەنگن ئەگەر زۆری لە کەسێک کرا بۆ کوشتنی خۆی یان کەسێکی تر ئەوا حەڕامە خۆی بکوژی یان کەسێکی تر ، وە بۆ بەرگری کردن لە نەفسی خۆت لەبەر فاحیشە دەبێت بەرگری بکەی و نابێت تەسلیم ببیت ئەگەر چی بزانی دەکوژرێی .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام