سەردێری پرسیار:حوکمی خوی نھێنی ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:549

پرسیار:

پرسیار // ئایە خۆی نھنێنی حەڕامە "واتە ئاو لەخۆ هێنان بەدەست " ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە استمناء دوو وتە هەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان دەلێن استمناء حەڕامە ، بەلگە :

(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( والذین هم لفروجهم حافظون (٥) ٳلا علی ٲزواجهم ٲو ماملکت ٲیمانهم فٳنهم غیر ملومین (٦) فمن ابتغی وراء ذالك فٲولئك هم العادون (۷) )) المؤمنون

واته : ئەوانەشن پارێزەری داوێنیانن ، مەگەر لەگەل هاوسەری خۆیان یان کەنیزانیان (ئەوانەی مولکی خۆیانن) ، جا بێگومان بەو ڕێگایە لۆمەکراو نابن و لێیان ناگیرێت ، جا هەرکەسێک لە غەیری ئەو ڕێگایە هەول بدات بۆ جێ بە جێ کردنی ئارەزووی خۆی ، ئەو جۆرە کەسانە دەست درێژی کەرو سنور بەزێنەرن .

ئیمام شافعی و چەند زانای تر ئەم ئایەتە دەکەنە بەلگە کە حەڕامە استمناء بکرێت بە دەست .

(۲) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ولیستعفف الذین لایجدون نكاحا حتی یغنهم الله من فضله (۳۳) )) النور ، واتە : ئەوانەی ناتوانن ژن بهێنن با خۆیان بگرنەوە و بەردەم بن و ئارام بگرن و پاک ڕەفتار بکەن ، هەتا خوای گەورە دەولەمەندیان دەکات بە فەزلی خۆی .

فەرمان کردن بە خۆگرتنەوە و پاراستن بەلگەیە کە ئارام دەبێت بگریت لەسەر ئەوانی تر وەک استمناء .

(۳) عن عبداللە بن مسعود قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم قال : (( یا معشر الشباب ، من ستطاع منكم الباءة فلیتزوج ، فٳن ٲغض للبصر ، و ٲحصن للفرج ، ومن لم یستطع فعلیه بالصوم ، فٳنه له وجاء )) متفق علیە

واتە : ئەی کۆمەڵەی گەنجان هەر کەسێک لە ئێوە توانای ژن هێنانی هەبوو ئەوا با ژن بێنێت ، چونکە چاکترین هۆکارە بۆ چاو پارێزی و داوێن پارێزی ، هەر کەسێک نەیتوانی ئەوا با بەڕۆژوو بێت چونکە بۆی دەبێتە قەلغان .

هەندێک مالکی ئەم فەرموودیە دەکەنە بەلگە کە استمناء حەڕامە ، چونکە ئەگەر ڕێگە پێدراو بوایا دەیوت استمناء بکەن لە جیاتی ڕۆژوو چونکە ئاسانتر و خۆشترە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە بەلگەیە کە استمناء حەڕامە .......ئەگەر دروست بوایا دەیوت استمناء بکەن چونکە ئاسانترە ......هەروەها عادەتی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت وابوو ئەگەر سەرپشک کرابا لە نێوان دوو شت ئەوەی ئاسانتر هەلیدەبژارد ئەگەر تاوان نەبوایا ، ئەمە بەلگەیە کە استمناء تاوانە ، ......)) شرح بلوغ المرام ج۱۱ لاپەڕە ۱٤

دووەم : هەندێک زانا دەلێن مکروهە واتە باش نییە ئەگەر بکات تاوانبار نابێت بەلام ئەگەر وازی لێ بھێنێت و نەکات پاداشتی بۆ دەنووسرێ ، کە ئەمە وتەی ظاهریەکانە ، بەلگە :

(۱) هیچ بەلگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون کە بلێیت حەڕامە .

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە استمناء حەرامە چونکە بەلگەکان ڕوون و ئاشکران .

هەروەها هەموو زانایان یەک دەنگن کە باشتر وایە استمناء نەکرێت ، ابن حزم لەو زانایانەیە کە دەلێت باش نییە بکرێت و وە دەلێت لەڕەوشتی جوان نییە استمناء بکرێت ، هەروەها یەک دەنگن ئەگەر نەکەیت پاداشت لەسەری وەردەگریت .

هەروەها استمناء زەرەرێکی زۆر بۆ مرۆڤ هەیە ، دەلێن : کاریگەری هەیە لەسەر لاواز کردنی چاو و مێشک و فەرج چەندین شتی تر .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ....بە دلنیایی زەرەری استمناء زۆر گەورەیە ، حەق ئەوەیە کە استمناء حەرامە ......... نقل کراوە لە هەندێک لە هاوەلان و تابعین کە ڕێگەیان داوە بۆ استمناء کاتی زەرووری (پێویست)، وەک : ترسی تووش بوون بەزینا لێی ڕزگار نەبێت ئیلا بە استمناء نەبێت ... )) مجموعة الفتاوی ابن تیمییة ج۱۰ لاپەڕە ٥۷۳ ـــ٥۷٥

کەواتە زانایان ڕوخسەتیان داوە بۆ استمناء لەم دوو حالەتە :

یەکەم : ئەگەر ترسی تووش بوون بە زینای هەبێت ، بەلام بەمەرجێک توانای ژن هێنانی نەبێت .

دووەم : ئەگەر خێزانی خۆی بێت دروستە ژن استمناء بۆ پیاوی خۆی بکات و وە بە پێچەوانەش پیاو بۆ خێزانی خۆی بکات ، بەلام ئاو لەخۆ هێنانی پیاو بەدەستی خۆی بێ ئافرەت یان ئافرەت بەدەستی خۆی بێ پیاوی ئەمەیان نابێت و حەڕامە .

کچ و ژنیش وەک پیاو وان بۆ حەڕامی استمناء .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام