سەردێری پرسیار: ئایا حەج بکەم باشترە یان ژن بۆ کوڕم بهێنم ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:548

پرسیار:

پرسیار // ئایا حەج بکەم باشترە یان ژن بۆ کوڕم بهێنم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دەبێت باوک ژن بۆ کوڕی خۆی بهێنێت ئەگەر پێویستی پێ بوو ، وە هەروەها دەبێت کچیش بەشوو بدات .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێویستی مرۆڤ بۆ زەواج زۆر زۆر پێویستە ، هەندێک جار وەک پێویستی خواردن و خواردنەوە وایە ، لەبەر ئەوە زانایان دەلێن واجبە ئەوەی خەرجی کەسانێکی لەسەرە ژن بۆی بهێنێت ئەگەر مالی هەبوو ، واجبە لەسەر باوک ژن بۆ کوڕی بهێنێت ئەگەر کوڕی پێویستی پێ هەبوو ، بەلام گوێم لێبووە هەندێک باوک حالی منالەکانیان لەبیر کردووە ، حالی گەنجەکان ئەگەر داوای لێ کرد بۆ ژن هێنان پێی دەلێت بڕۆ بە عەرەقی نێو چاوانت ژن بهێنە ، ئەمایان دروست نییە ، حەڕامە لەسەر باوکی ئەگەر توانای هەبێت ژنی بۆ نەهێنێت ، ڕۆژی قیامەت کوڕەکەی گلەی لێ دەکات ئەگەر توانای ژن هێنانی بۆی هەبێت ژنی بۆ نەهێنێت .)) مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج۱٨ لاپەڕە ٤۱۰

سەبارەت بە حەج کردن ئایا حەج بکات یان ژن بهێنێت بۆ کوڕی زانایان دەلێن ئەم دوو حالەتەیە :

حالەتی یەکەم // ئەگەر ژن هێنان پێوییست بوو کوڕ پێویستی پێ بوو ، ترسی ئەوەی هەبوو تووشی حەڕام بێت ، ئەوە دەبێت زواج پێش حەج کردن بخات ، چونکە :

(۱) داوێن پاک ڕاگرتنی مناڵ و پاراستنی واجبە لەسەر باوک ناتوانێت دوای بخات ، بەلام حەج دەتوانێت دوای بخات هەتا خوای گەورە بۆی ئاسان دەکات .

(۲) حەج ئەو کاتە واجب دەبێت لەسەر مرۆڤ ئەگە ماڵی زیادە لەوەی هەبێت کە خەرجی ماڵ و مناڵی خۆی پێ بکات ، لەم حالەتە مناڵی واتە کوڕی پێویستی بە مالە بۆ ژن هێنان .

حالەتی دووەم // ئەگەر کوڕ ئەو کات پێویستی بە ژن هێنان نەبوو یان ترسی ئەوەی نەبوو تووشی حەڕام ببێت ئەگەر دوای بخات ، لەم حالەتە حەج پێش ژن هێنان بۆ کوڕی دەخات .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام