پرسیار // ئایا دروستە پیاو ڕێگری بکات لە مناڵ بوون ؟
وەلام // زۆربەی زانایان دەلێن دروستە عزل بکرێت کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە .
عزل : واتە خۆگرتنەوەیە لە مەنی ، ناهێلێت مەنی بچێتە ناو ڕەحمی ژن لەدەرەوە فڕێی دەدات .
ابی سعید الخدری خوا لێی ڕازی بێت دەلێت : پیاوێک وتی : ئەی نێردراوی خوا من جارییەێکم هەیە عەزلی لەگەل دەکەم ، واتە مەنی ناخەمە ناو ڕەحمی ، پێم خۆش نییە حەملی ببێت ، من ئەوەم دەوێت ئەوەی پیاوی دەیەوێ ، واتە تەنها جووت بوون ، بەلام جولەکە دەلێن عەزل زیندە بەچاڵ کردنی بچووکە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( جولەکە درۆ دەکەن.....)) اخرجە احمد ، ابو داود ( ۲۱۷۱) ، النسائی .
جابر خوا لێی ڕازی بێت دەلێت : ئێمە عەزلمان دەکرد لەسەردەمی پێغەمبەر وە قورئانیش دادەبەزی ، ئەگەر شتێک ڕێگری لە ئێمە کردبا قورئان ڕێگری لە ئێمە دەکرد . متفق علیە .
هەروەها لە دە (۱۰) هاوەلانی پێغەمبەر نقل کراوە کە عزل دروستە ، سعد بن ابی وقاص ، ابو ایوب ، زید بن ثابت ، ابن عباس ، .....
بەلام زۆربەی زانایان دەلێن دەبێت عەزل لەگەل ژنی ئازاد بە ویستی ژنیش بێت ، بەلگە : فەرموودەی عمر ان النبی صلی الله علیه وسلم نهی عن العزل عن الحرة ٳلا بٳذنها ، اخرجە احمد ، ابن ماجە ، واته : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەهی کردووە لە عەزل لە گەل ژنی ئازاد ئیلا بە ویستی ئەویش .
دەلێن فەرموودەکە لاوازە چونکە لەسەند ابن لهیعەی تێدایە ، بەلام دەلێن ئەگەر لاوازیش بێت مانای ڕاستە چونکە جووت بوون لەگەل عەزل ژن بێ بەش دەبێت لە پلەی بەرزی خۆشی جووت بوون ، ئەویش مافی هەیە و دەبێت ڕەزامەندی ئەویشی لەگەل بێت .
ابن حزم و هەندێک زانای تر دەلێن حەڕامە عەزل بکەیت ، بەلام وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە دروستە جا چ بە ڕێگری کردن بێت بە چوونە ناوەوەی مەنی بەناو ڕەحمی ئافرەت یان بەخواردنی حەب ئەگەر زەرەری نەبێت بۆ ئافرەت ، دەلێین ڕاستە حەدیس هاتووە وەسفی عەزلی کردووە بە زیندەبەچاڵ کردنی شاراوە ، بەلام ئەگەر کوشتن بوایا دەبوایا لە تاوانە گەورەکان بوایا ، سەرەتا بەم شێوە وەسف کراوە تا خەلک خۆی لێ بەدوور بگرێت بەلام دواتر ڕێگە پێدرا کە فەرموودەکان ڕوون و ئاشکران .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کرا ئایا حەڕامە ڕێگری حەمل بکەن بۆ دوو ساڵ یان سەرەتای ژن هێنان وە هەردوو لا ڕازین ژن و پیاو...؟
دەلێت : حەڕام نییە بەلام باشتر وایە ڕێگری نەکات و گەش بین بێت بە چاکە و گومانی باش بە خوای گەورە ببات ....
زانایان دەلێن ڕێگری کردن لە مناڵ بوون دروستە ، ئەگەر سوودی هەبێت ئەولاترە دروست بێت ، وەک ئەوە ژن نەخۆشە ، یان مناڵ بوون لەسەر یەک زیانی هەیە بۆی ، دەلێین گومانی تێدا نییە دروستە .
ڕێگری کردن لە مناڵ بوون زانایان دەلێن لەم حالەتە نابێت ئەگەر لە ترسی هەژاری ڕێگری بکات یان زۆری ڕێژەی دانیشتوان ، ئەمانە هەمووی ڕێگای دوژمنی ئیسلام هەروەها موسلمانان ژمارەیان کەم دەبێت ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت هانی موسلمان دەدات کە ژنێک بێنێت منالی ببێت بۆ ئەوەی ئومەتەکەی زۆر بێت شانازی بە زۆری ئومەتەکانی تر بکات.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ