پرسیار // ئایا باشتر وایە کچێک بخوازم نزیکی خۆم بێت یان دوور بێت ؟
وەلام // ھەندێک زانا دەلێن سونەتە پیاو کچێکی دوور بخوازێت کە خزمی نزیکی نەبێت ، بەلام ھیچ بەلگەی ڕوون و ئاشکرا نەھاتوون ، بەلکو بابەتەکە ئیجتھادییە ئەگەر کچی بێگانە و دوور سوودی ھەبوو ئەو پێش دەخرێت و باشترە ، وە ئەگەر کچی نزیک سوودی زیاتر ھەبوو ئەوە ئەو پێش دەخرێت و باشترە .
خاوەنی کتابی الانصاف دەفەرمووێت : (( سونەتە ئافرەتێکی خاوەن دین و ئافرەتێک مناڵی ببێت و کچ بێت "واتە بێوە ژن نەبێت " وە بێگانە دیار بکەیت و داوا بکەیت )) "الإنصاف" (8/16)
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی زانایان دەلێن ڕاستە کە ئافرەتی بێگانە و دوور بھێنی باشتر ، بەلام ئەگەر ئافرەتی نزیک ھەبێت باشتر بێت لە ئافرەتی بێگانە ئەوە باشترە وەک لە دین و حەسەب و جوانی ، بەلام ئەگەر ئافرەتی نزیک و بێگانە وەک یەک بوون ئەوا باشتر وایە بێگانە بھێنێت .
لەوانە : ئەگەر کچی مام ئافرەتێک بێت خاوەن دین و ڕەوشت بێت ، بەلام حالەت و ئیمکانیاتی لاواز بێت پێویستی بە نەرم و نیانی و ھاوکاری ھەبێت ، ئەمەیان گومانی تێدا نییە کە سوودێکی گەورەی تێدایە ، مرۆڤ دەبێت سەیری سوود و قازانج بکات لەم بابەتە . )) "الشرح الممتع" (5/123) .
زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( ھیچ فەرموودە نەھاتوون کە ڕێگری لە زواجی خزمی نزیک بکات .... )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (18/13) .
ئەوەی گرینگ بێت خەلک واز لەو بیرو باوەڕە پووچە بھێنێت کە کچ وەک میرات بەسەر خزمان دابەش دەکەن ، چەندین کچ شوویان کردووە بە خزمی نزیک بە زۆری لێکردنی دایک و باوک و خزمان ؟! بۆچی بۆ کوڕەکانی ئێوە ئازادی ھەیە بۆ ژن ھێنان بەلام بۆ کچ نابێت بلێت فلانە کەسم ناوێت ئیلا دەبێت ڕازی بێت ؟! کێشە ئەوەیە کەسی پابەند بە دین ھەیە ئەم بیرکردنەوەی ھەیە خەلکی نوێژ نەکەر و دوور لە دین گاڵتەی پێ دەکەن دەلێن ئیسلامان بینی لە موسلمان دا ، خەلک قسەیان ئەوەیە کە چۆنێک بێت خزم باشترە لە بێگانە ، ئەمە ھەلەیە دەلێین چەند بێگانە ھەبووینە زۆر لە خزمان باشتر دەرچووینە ؟! دووەم بپرسە ئەگەر کەسی بێگانە باش نەبوو کچی پێ مەدە ئەمە دیندارییە ، نەک کچ نادەیتە کەسێک پابەندە بەدین و خاوەن ڕەوشتە ، بەلکو دەدەیتە خزمێکی نزیکی فاسق کە زۆر جار نوێژ ناکات و بەلکو عەبا لەبەر کردنی ئافرەت و نیقاب بە تووندڕەوی وەسف دەکات و پێی خۆشە ئافرەت حیجابێکی مۆدێرن بێت دوور لە عەبای ڕەش و نیقاب .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ