پرسیار // ئایا لە ژنان رسول و نبی هەبوونە ؟
وەلام // لەژنان رسول نەبووینە بەلگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : ((وما ٲرسلنا قبلك ٳلا رجالا نوحی ٳلیهم))واتە: رسول مان نەناردووە پێش تۆ ئیلا پیاو نەبن وەحی مان بۆ ناردووە
بەلام ئایا لە ژن نبی هەبووینە یان نە، دوو ووتە هەیە:
یەکەم / هەندێک زانا دەلێن لە ژنان نبی هەبوونە کە ئەمە ووتەی ابو الحسن الاشعری و قرطبی و ابن حزمە ،هەموویان لەناو خۆیان یەک دەنگن کە مریم نبی بووە بەلام سەبارت دایکی موسی وە سارە وە هاجر وە ئاسیە جیاوازی هەیە .
دووەم / زۆربەی زانایان دەلێن لە ژنان نبی نەبووینە .
بەلگەکانی ووتەی یەکەم :
(١) ئایەتی ۷ سورە القصص(( وٲوحینا ٳلی ٲم موسی ان ٲرضعیه....)) واتە:ئێمە وەحی مان نارد بۆ دایکی موسئ کە شیری پێ بدات ، وەحی ناردن تەنها بۆ پێغەمبەرانە بەلگەیە کە لە ژنان نبی هەبووینە.
(٢) ئایەتی ۱۷ سورە مریم ((وٲرسلنا الیها روحنا....))واتە: جبریل مان نارد بۆ لای مریم، ناردنی جبریل بۆ لای مریم وە قسە لەگەل کردنی بەلگەیە کە نبی بووە.
(٣) ئایەتی ٤۲ سورە ال عمران((یامریم ان اللە ٱصطفاك....))واتە: ئەی مریم خوای گەورە تۆی هەلبژاردووە،بەلگەیە کە ئەم هەلبژاردنە نبی بووە.
(٤) فەرموودە هاتووە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەپیاوان زۆر پیاو هەبووینە کامل بووینە بەلام لە ژنان کەس کامل نەبووینە ئیلا مریم نەبێت وە آسیە)) ئەم کامل بوونە بەلگەیە کە بوینە بە نبی
ووتەی راست ووتەی زۆربەی زانایانە کە لە ژنان نبی نەبووینە وەلام بۆ بەلگەکانیان
(١) راستە سورة القصص دەلێت وەحی مان نارد بۆ دایکی موسی بەلام ئەم وەحییە لە خەو دابوو وە وەحی لە خەودا بۆ بێجگە لە پێغەمبەرانیش دێت.
(٢) گریمان لە خەودا نەبوو هەر نابیتە بەلگە چونکە ئەگەر نبی ببواییە دەبواییە بانگەوازی بکات کە لە قران باسی بانگەوازیکردنی ژنان نەکراوە .
(٣) گریمان لەخەودا نەبوو هەر نابێتە بەلگە چونکە حدیس هاتووە فریشتە قسەی لەگەل پیاوێک کردووە ئەو پیاوە سەردانی براکەی دەکرد ....قسە کردنی فریشتە لە گەل هەر کەسێک نابێتە بەلگە کە ئەو کەسە پێغەمبەرە.
(٤) پێغەمبەر سەلامی خوای ڵێ بێت لە پێغەمبەرایەتی ذی القرنین وەستاوە دەلێت(من نازانم ذی القرنین پێغەمبەرە یان نە) کەچی لە سورة كهف دەڵێت ((قلنا یاذالقرنین)) ووتمان ئەی ذی القرنین، کەواتە ئەسل وایە رابوەستیت پێغەمبەرایەتی بۆ کەس دیار نەکەی ئیلا بەلگە هاتبێت ، هیچ بەلگە نەهاتوون کە ژن پێغەمبەرن .
(٥) وشەی هەلبژاردن بۆ مریم بەکارهاتووە بەلام نابێتە بەلگە کە پێغەمبەرە چونکە بۆ بێجگە لە پێغەمبەرانیش بەکارهاتووە بەلگە ئایەتی ۳۲ سورة فاطر وە خوای گەورە ال ابراهیم و ال عمرانیشی هەلبژاردووە کەچی ال ابراهیم وە ال عمران هەموو هەموو پێغەمبەر نەبوون .
(٦) راستە هەندێک ژن کامڵ بووینە بەلام نابێتە بەلگە کە پێغەمبەرن چونکە حەدیس هاتووە دەڵێت خەدیجە کاملەکانە کە چی پێغەمبەر نییە.
(٧) لەسورة مائدة وەسفی مریم کراوە بە ڕاستگۆ ئەگەر مەدحێکی تر هەبوایا لەسەروی راستگۆی کە پێغەمبەرایتییە باسی دەکرد
(٨) پێغەمبەر سەلامی خوای لێبێت دەلێت : (قەومێک سەرناکەوێت ژن کاربەدەستیان بێت ) پێغەمبەرایەتی کاربەدەستییە
.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ