پرسیار // ئایا دروستە ئافرەتی نصرانی (واتە ئەهلی کتاب ) ماره بکەیت ؟
وەلام // زانایان دەلێن دروستە موسلمان ئافرەتی ئەهلی کتاب بهێنێت ئەگەر داوێن پاک بوو ، بەلگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ حِلٌّ لَّكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلُّ لَّهُمْ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الْمُؤْمِنَاتِ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ مِن قَبْلِكُمْ إِذَا آتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ وَلاَ مُتَّخِذِي أَخْدَانٍ ...(٥) )) المائدة .
واتە : سەربڕاوی دەستی ئەوانەی نامەیان پێدراوە ڕەوایە بۆتان و دەتوانن بیخۆن ، وە خواردن و سەربڕاوی ئێوەش بۆ ئەوان حەلالە ، وە ژنانی داوێن پاکی ئیمانداریش بۆ ئێوە حەلالە ، هەروەها ئەو ژنانە داوێن پاکانەش کە پێش ئێوە کتێب و نامەیان پێدراوە " لەو جوولەکە و گاورانە ) ئیمانیان بە تەوڕات و ئینجیل هەیە ، بەمەرجێ مارەیان بدەنێ ، وە ئێوەش وەک ئەوان داوێن پاک بن ، ........
عبدالرحمان بن ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " المحصنات " واتە : ئافرەتی ئازادی داوێن پاک
" من الذین ٲوتوا الكتاب من قبلکم " واتە : جولەکە و گاورەکان ، ئەمەیان تایبەت کراوە لە وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : { ولا تنكحوا المشركات حتى يؤمن }
ئافرەتی خراپ ، خۆیان ناپارێزن لە زینا نابێت ڕێگە پێدراو نییە مارەیان بکەیت جا چ موسلمان بێت یان ئەهلی کتاب .)) تیسیر الکریم الرحمان ج۱ لاپەڕە ٤٥٨
جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بەم ئایەتە : (( والمحصنات من المؤمنات والمحصنات من الذين أوتوا الكتاب من قبلكم )) دوو وتە هەیە :
یەکەم // هەندێک دەلێن ئەم ئایەتە گشتییە هەموو ئافرەتێکی داوێن پاکی ئەهلی کتاب دەگرێتەوە ، جا چ ئافرەتی ذمي بێت یان حەڕبی بێت( ذمي : واتە ئەوانەی لەناو موسلمانان دەژین لە ژێر ذیمەتی موسلماندان ، حربي : واتە ئەوانەی جەنگ دەکەن دژی موسلمانان . ) .
دووەم // هەندێک زانا دەلێن ئەمە تایبەتە واتە ئەو ئافرەتانە دەگرێتەوە کە لە ناو موسلمان دەژین ، ئافرەتی حربي حەڕامە موسلمان مارەی بکات .
بەلام کێشە ئەوە ئایا دەبێت پیاو ڕازی بێت بەوەی کە خێزانی ئەهلی کتابە دروستە حیجابی نەبێت ، زانایان دەلێن دەبێت حیجاب بێت .
زانایانی اللجنة الدائمة پرسیار لێیان کراوە کە لە هەندێک ولات حیجاب زۆر کەمە ، پیاوێک ئافرەتێکی مارە کردووە موسلمانە بەلام ڕازی نییە حیجاب لەبەر بکات ، ئایا تەلاقی بدات یان چی بکات ؟ وە کەسێکی تر ئافرەتێکی ئەهلی کتابی هێناوە ، ئەویش ڕازی نییە حیجاب لەبەر بکات ئایا حوکمی چییە ؟
: (( ئافرەت ڕێگری بکات لەوەی کە عەورەتی خۆی دانەپۆشێت لە پیاوی بێگانە ئەوە سەرپێچی مێردی خۆی کردووە ، وە پێچەوانەی شەرعی خوای کردووە ، دەبێت پیاو ئامۆژگاری بکات بە لەبەر کردنی حیجابی شەرعی ، ئەگەر وەلامی نەداتەوە و بە گوێی نەکات با تەلاق بدات ، جا ئافرەتەکە چ موسلمان بێت یان ئەهلی کتاب بێت ، بۆ ئەوەی دوور بێت لە خراپە ، و خێزان پارێزراو بێت لە شەڕ )) فتاوی الجنة ج۱۷ لاپەڕە ۱۰٨
بەلام نابێت موسلمان ئافرەتی کافری بێجگە لە ئەهلی کتاب مارە بکات ، وە نابێت ئافرەت شوو بکات بە ئەهلی کتاب و بێجگە لە ئەهلی کتاب .
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) دروستە موسلمان ئافرەتی ئەهلی کتاب مارە بکات ، بەلام دەبێت ئافرەت داوێن پاک بێت .
(۲) نابێت موسلمان ئافرەتێکی ئەهلی کتاب مارە بکات جلی ناشەرعی لەبەر بکات ، زۆر لێک دوورن پیاو پابەند بێت بە دین و خێزانی سفور بێت .
(۳) نابێت پیاو ئافرەتی کافری بێجگە لە ئەهلی کتاب مارە بکات .
(٤) نابێت ئافرەتی موسلمان شوو بکات بە کافر ، جا چ ئەهلی کتاب بێت یان بێجگە لە ئەهلی کتاب بێت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ