پرسیار // ئایا چارەسەر چییە بۆ وەسواسی شوو کردن ؟
وەلام // زۆر لە کچان کاتێک داخوازی بۆیان دێت تووشی وەسواس و خەم و خەفەت دەبن خوازبێنی ڕەت دەکەنەوە و شوو ناکەن ، ئەگەر لێی بپرسی بۆچی ڕازی نیت یان بۆچی ڕەتی دەکەیتەوە ، هیچ بەلگەیەکی لای نییە تەنها دوودڵی و وەسواس و خەم و خەفەت نەبێت کە لە شەیتانەوە بۆی هاتووە .
زانایان دەلێن ئەم وەسواسە لە شەیتانەوەیە و دەبێت پەنا بگریت بە خوا لە وەسواسی شەیتان ، وە پشت بەخوا ببەستیت و گومانی باش بە خوای گەورە ببەیت ، ئەگەر خوازبێنی هات لە دین و ڕەوشتی ڕازی بوون ، وە خەلک مەدحی ئەو کوڕەیان دەکرد لە دین و ڕەوشت شووی پێ بکە و دوای مەخە ، وە واز لە وەسواسی شەیتان بهێنە ، شەیتان دوژمنی مرۆڤە و چاکەی بۆ مرۆڤ نایەوێت .
بەداخەوە چەندین کچ هەبووینە چەندین خوازبێنیان ڕەت کردۆتەوە لە کۆتاییدا ماونەتەوە یان شوویان کردووە بە پیاوێکی بەساڵاچوو یان مەمنوونن تەنها شوو بکەن جا پیاوەکە چۆن بێت کێشە نییە ، ئەمەش هەموو بۆ هەڵەی کچ دەگەڕێتەوە کە تێڕوانین و بیرکردنەوەی ورد نییە لەم بابەتە ، چەندین نموونەی ڕوون ئاشکرا هەن کە پێویست ناکات باس بکرێت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا کە کچ باشترین و جوانترین و گەنج ترین کوڕی ڕەت کردۆتەوە لە کۆتاییدا دەستی لەناو دەستی پێرەمێردێک ناوە و وە زۆریش پەشیمانە بەلام ئێستا چارەی نەماوە .
ئەوەی گرینگ بێت و زۆر هەستیار بێت ئەوەیە کە کچ وەک کوڕ نییە ، ئەگەر زوو شوو نەکات بەشوو چوونی گرانە ، وە دەبێت سەیری ئەوەش بکات ڕێژەی کچان زۆر زۆر زیاترن لە هی کوڕان ، ئەگەر ئافرەت هەڵی بۆ ڕەخسا با دوای نەخات و ڕەتی نەکاتەوە ، چونکە کوڕ زیاتر هەڵی بۆ دەڕەخسێت لە کچ ، کوڕ دەتوانێت لە دەرگای چەندین ماڵ بدات بۆ کچ ، بەلام کچ ناتوانێت لە دەرگای ماڵ بدات بۆ کوڕ ، کەواتە کوڕ داخوازیکارە و کچ داخوازی کراوە .
هەروەها یەکێک لە هەلەکانی تر کە هەندێک کچان تێی کەوتوون حەز دەکەن زۆرترین داخوازییان بۆ بێت و ڕەتی بکەنەوە بۆ ئەوەی وەک فەخر و شانازی باسی بکەن لە نێوان هاوڕێیانی خۆیان ، ئەمەیان هیچ سوودی بۆی نییە و بەلکو بگرە زیانی بۆی هەیە ، چونکە لەوانەیە چەندین کوڕی باشی ڕەت کردبێتەوە ، وە دیاریش نییە لەدوای ئەم ڕەت کردنەوەیە ئایا هیچ داخوازی تری بۆی دێت یان نە ، هەروەها ئەگەر داخوازیشی بۆی بێت شووکردنی دواکەوت ، زۆرێک لە کچان وا گومان دەبەن کە چەند شووکردنیان دوا بکەوێت باشترە بۆیان ، بەلام ئەمە گومانێکی هەلەیە ، بەلکو دەلێن هەتا بۆ پیر بوونی ئافرەت چەند زوو شوو بکات تاخیرتر پیر دەبێت ، وە ئافرەت شەهوەتی زوو کۆتای دێت وەک پیاو نییە ، بەلکو زۆربەیان دوای چڵ ساڵی لاواز دەبن یان پەکیان دەکەوێت ، بەڵام پیاو وا نییە ، هەروەها زۆربەی پیاوان حەزیان لێیە ئافرەتێک بهێنن زۆر بچووک بێت .
زانایان دەلێن بوونی ئەو حەزو ئارەزووەی کە خوای گەورە لە دڵی پیاواندا چاندوویەتی بەرامبەر بە ئافرەتان ، وە ئافرەتیش بەرامبەر بە پیاو ، بگرە لە حەزوو ئارەزووی تێنوو بۆ ئاو زیاترە ، ئەمەش شتێکی زۆر باشە گەر بێتوو بە حەڵالی و دروستی جێ بەجێ بکرێت ، وە لە تەمەنی گەنجیەتی هاوسەرگیری پێک بهێنرێت لەسەر بنەمای دین و ڕەوشت .
زانایان دەلێن بەزۆری ئەوانەی تووشی وەسواس بووینە یان شووکردنیان دوا کەوتووە یان ماونەتەوە کە هەردووکیان زیانی بۆی هەیە .
زانایان دەلێن چارەسەر بۆ لاچوونی وەسواسی شوو کردن :
(۱) بیر لەوە بکەیتەوە کە ئەمە لەشەیتانەوەیە و دوژمنی مرۆڤە ، وە شەیتان چاکەی بۆ مرۆڤ نایەوێت ، کەواتە نابێت بەگوێ ئەم وەسواسە بکەیت .
(۲) زۆر دوعا کردن بۆ ڕزگار بوون لەم وەسواسە ، هەروەها کردنی نوێژی استخارە ، هەروەها پەناگرتن بەخوا لە وەسواسی شەیتان .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ