پرسیار // ئەگەر کوڕ حەزی لە ژن ھێنان بێت باوکی بۆی نەھێنێت تاوانبار دەبێت ؟ ئەگەر کوڕی تووشی خراپە بێت باوک بەر پرسیار دەبێت ؟
وەلام // سەرەتا دەبێت پرسیاری ئەوە بکرێت ئەگەر کچ حەزی لە شوو کردن بێت و داخوازی بۆی دێت و باوکی بەشووی نەدات تاوانبار دەبێت یان نە ، چونکە ئافرەت زیاتر لە پیاو حەزی لە زەواجە ، بەلگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( و المطلقات یتربصن بأنفسھن ثلاثة قروء .... )) البقرة ، (٢٢٨) ، واتە : ئەو ژنانەی پاش چوونە لایان تەلاق دران ، تا سێ پاکی دەبێت خۆیان بگرن و چاوەڕێ بکەن مێرد نەکەنەوە .......
لەم ئایەتە باسی ئەوە دەکات ئافرەت دەبێت چاوەڕێ بکات و پەلە نەکات بۆ شوو کردن ھەتا عدەی تەواو دەبێت ، ئەمە بەلگەیە حەزیان لە شوو کردنە و بە پەلەن بۆ شووکردن .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واتە چاوەڕێ عیدە بکەن ، نەفسی خۆتان حەپس بکەن "بگرنەوە " لە زەواج ، چونکە ئافرەت بە سروشتی خۆی داوای زەواج دەکات ، ......
ئەم ئایەتەیە بەلگەیە بۆ بەھێزی داواکردنی ئافرەت بۆ زەواج " واتە زیاتر لە پیاو حەز دەکات زەواج بکات " لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : (( یتربصن بأنفسھن )) وەک ئەوە وایە نەفسی وایە و حەز دەکات پەیوەندی تەواو ببێت لەگەل ھی یەکەم و شوو بکات ، دەوترێت : " تربصی بنفسك " واتە : چاوەڕێ بکە )) تفسیر ابن عثیمین ج٣ لاپەڕە ٥٧
وھبە الزحیلی دەفەرمووێت : (( ...... کەواتە ئافرەت نەفسی وایە حەز دەکات زوو عیدەی تەواو بێت بۆ ئەوەی شوو بە پیاوێکی تر بکاتەوە ، .... )) تفسیر المنیر ج١ لاپەڕە ٦٩١
مرداوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە لەسەر پیاو بیانگرێتەوە ئەوانەی کە واجبە مەسرەفیان لێ بکات لە باوک و باپیر و مناڵ و مناڵی مناڵ و بێجگە لە ئەمانە کە واجبە مەسرفیان بکات ، ئەمە وتەی ڕاستە وتەی ئیمام ئەحمەدە . )) "الإنصاف" (9/204)
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێویستی مرۆڤ بۆ زەواج زۆر زۆر پێویستە ، هەندێک جار وەک پێویستی خواردن و خواردنەوە وایە ، لەبەر ئەوە زانایان دەلێن واجبە ئەوەی خەرجی کەسانێکی لەسەرە ژن بۆی بهێنێت ئەگەر مالی هەبوو ، واجبە لەسەر باوک ژن بۆ کوڕی بهێنێت ئەگەر کوڕی پێویستی پێ هەبوو ، بەلام گوێم لێبووە هەندێک باوک حالی منالەکانیان لەبیر کردووە ، حالی گەنجەکان ئەگەر داوای لێ کرد بۆ ژن هێنان پێی دەلێت بڕۆ بە عەرەقی نێو چاوانت ژن بهێنە ، ئەمەیان دروست نییە ، حەڕامە لەسەر باوکی ئەگەر توانای هەبێت ژنی بۆ نەهێنێت ، ڕۆژی قیامەت کوڕەکەی گلەی لێ دەکات ئەگەر توانای ژن هێنانی بۆی هەبێت ژنی بۆ نەهێنێت .)) مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج۱٨ لاپەڕە ٤۱۰
زانایان دەلێن نابێت ڕێگری لە کچ بکرێت بۆ شوو کردن وە لە کوڕیش بۆ ژن ھێنان ، باوک تاوانبار دەبێت ئەگەر ژن بۆ کوڕی نەھێنێت وە ھەر تاوانێکیش بکات ئەویش لەگەڵی بەژدارە ، وە بۆ کچیش بە ھەمان شێوە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ