سەردێری پرسیار: ئایا لە ھاوەڵانی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کەسێک ھەبووە ژنی نەھێنابێت لەبەر داواکردنی زانست و بانگەوازی کردن ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:532

پرسیار:

پرسیار // ئایا لە ھاوەڵانی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کەسێک ھەبووە ژنی نەھێنابێت لەبەر داواکردنی زانست و بانگەوازی کردن ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نەمان زانیووە ھاوەڵان ژن ھێنانیان تەرک کرد بێت لەبەر زانست و بانگەوازی کردن ، بەلکو بە پێچەوانە زۆر لە ھاوەلان زیاتر لە یەک ژنیان ھێناوە ، وە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ھاوەلانی ھان داوە بۆ ژن ھێنان .

عَنْ أَنَسٍ : " أَنَّ نَفَرًا مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سَأَلُوا أَزْوَاجَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ عَمَلِهِ فِي السِّرِّ؟ ، فَقَالَ بَعْضُهُمْ: لَا أَتَزَوَّجُ النِّسَاءَ ، وَقَالَ بَعْضُهُمْ : لَا آكُلُ اللَّحْمَ ، وَقَالَ بَعْضُهُمْ: لَا أَنَامُ عَلَى فِرَاش ٍ، فَحَمِدَ اللهَ وَأَثْنَى عَلَيْهِ ، فَقَالَ: (مَا بَالُ أَقْوَامٍ قَالُوا كَذَا وَكَذَا ؟ لَكِنِّي أُصَلِّي وَأَنَام ُ، وَأَصُومُ وَأُفْطِرُ ، وَأَتَزَوَّجُ النِّسَاءَ ، فَمَنْ رَغِبَ عَنْ سُنَّتِي فَلَيْسَ مِنِّي).البخاري (5063) ، ومسلم (1401) .

واتە : خەلکانێک لە ھاوەڵانی پێغەمبەر پرسیاری عیبادەتی پێغەمبەریان پرسی لە خێزانەکانی و وە کردەوەی نھێنی پێغەمبەر ؟ یەکێک لە کەسەکان وتی : من ژن ناھێنم ، یەکێکی تر وتی من گۆشت ناخۆم ، یەکێکی تر وتی : من ناخەوم لەسەر جێگا شەو شەونوێژ دەکەم ، پێغەمبەر سەلامی خوا لێ بێت بەمەی زانی و سوپاسی خوای کرد و فەرمووی : " ئەوە چییە خەلکانێک فلانە شت و فلانە شت دەلێن ؟ بەلام من نوێژ دەکەم و دەخەوم ، وە بەڕۆژوو دەبم و دەشکێنم ، وە ژن مارە دەکەم ، ھەر کەسێک پشت لە سونەتی من بکات ئەوە لە من نییە .

عَنْ عَائِشَةَ، قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (النِّكَاحُ مِنْ سُنَّتِي ، فَمَنْ لَمْ يَعْمَلْ بِسُنَّتِي فَلَيْسَ مِنِّي).ابن ماجة (1846) ، وحسنه الألباني في "صحيح ابن ماجة".

واتە : عائیشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوا لێ بێت فەرمووی : (( ژن ھێنان لە سونەتی منە ، ھەر کەسێک کردەوە بە سونەتی من نەکات ئەوە لە من نییە . )) .

ھەر کەسێک ژن بھێنێت و خەریکی زانست و بانگەوازی کردن بێت ئەوە دەستی بە دوو شتی باشەوە گرتووە و شوێن سونەت و ھاوەڵان کەوتووە .

زۆر لە گەنجانی کچ و کوڕ وا گومان دەبەن ئەگەر ژن بھێنێت یان شوو بکات ناتوانێت قورئان لەبەر بکات یان خەریکی زانست بێت ، کە ئەمە تێڕوانیکی ھەلەیە بەلکو بە پێچەوانەوە ناتوانن وەک پیویست زانست بە دەست بێنن بە تایبەتی لەم سەردەمە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام