سەردێری پرسیار: ئایا خوای گەورە لە جنۆکە رسول و نبی ناردووە ؟

بەرواری دانان :2018-09-28 کۆدی پرسیار:53

پرسیار:

پرسیار // ئایا لە جنۆکە رسول و نبی هەبووینە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سێ ووتە هەیە :

یەکەم / زۆربەی زانایان دەلێن لە جن نە رسول هەبووینە وە نە نبی هەبووینە ، بەلگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ إِلا رِجَالا نُوحِي إِلَيْهِمْ مِنْ أَهْلِ الْقُرَى )) يوسف/109.

واتە : پێغەمبەرمان نەناردووە پێش توو ئیلا پیاو بووینە ، پێغەمبەر نە لە ژنان بووینە ، وە نە لە جنۆکە بووینە ، وە نە لە فریشتە بووینە ، وەحی مان ناردووە بۆ پێغەمبەرەکان کە خەلکی شار بووینە ، پیاو مەبەست پێی مرۆڤە وە خەلکی شار مەبەست پێی مرۆڤە .

(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَمَا أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنَ الْمُرْسَلِينَ إِلا إِنَّهُمْ لَيَأْكُلُونَ الطَّعَامَ وَيَمْشُونَ فِي الأسْوَاقِ )) الفرقان/20.

واتە: پێغەمبەرمان پێش تۆ نەناردووە ئیلا خواردنیان دەخوارد ، وە هاتوو چۆیان دەکرد لە بازار ،هاتوو چۆیان دەکرد لە بازار مەبەست پێ مرۆڤە چونکە نەک جن دیارە لە بازار وە نە فریشتە،خواردنیان دەخوارد بەلگەیە لە فریشتەش نەبووینە.

(٣) خوای گەورە سەبارەت ئیبراھیم سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وَجَعَلْنَا فِي ذُرِّيَّتِهِ النُّبُوَّةَ وَالْكِتَابَ)) العنكبوت/27.

واتە : پێغەمەرمان لە نەوی ابراهیم ناردووە وە کتاب مان پێداوە .

زانایان دەلێن نەوەی ئیبراھیم مرۆڤن جنۆکە نین بەلگەیە کە پێغەمبەر لە جنۆکە نییە .

قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێغەمبەر تەنھا لەمرۆڤ ھەبووینە بێجگە لە جنۆکە . )) " الجامع لأحكام القرآن " (17/163)

دووەم / هەندێک زانا دەلێن لەجن پێغەمبەر نەبووینە بەلام ترسێنەر هەبووینە.بەلگە هەمان بەلگەی ووتەی یەکەم بەلام لەوە زیاتر لەقورئان باس کراوە جن قەومی خۆیانی ترساندووە وە ئاگاداریان کردۆتەوە.

سێیەم / هەندێک زانا دەلێن لە جنیش پێغەمبەر هەبووینە ، بەلگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالإِنسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَاء يَوْمِكُمْ هَذَا قَالُواْ شَهِدْنَا عَلَى أَنفُسِنَا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُواْ عَلَى أَنفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُواْ كَافِرِينَ )) الأنعام/130.

واتە : ئەی کۆمەلەی جنۆکە و مرۆڤەکان ئایا پێغەمبەرمان نەناردووە بۆ ئێوە لە خۆتان ، ......

زانایان دەلێن بۆ ئێوە لە خۆتان بەلگەیە لە جنۆکەش پێغەمبەر هاتوون .

(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( جن وەک مرۆڤ داوای لێ کراوە بەندایەتی بکات عەقلەن دەبێت پێغەمبەریان بۆ چوو بێت.

ووتەی راست ووتەی زۆربەی زانایانە کە لە جن پێغەمبەر نەبووینە .

ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( "وَإِذْ صَرَفْنَا إِلَيْكَ نَفَرًا مِنَ الْجِنِّ يَسْتَمِعُونَ الْقُرْآنَ فَلَمَّا حَضَرُوهُ قَالُوا أَنْصِتُوا فَلَمَّا قُضِيَ وَلَّوْا إِلَى قَوْمِهِمْ مُنْذِرِينَ " الأحقاف/29

زانایان ئەم ئایەتە دەکەنە بەلگە کە لە جنۆکە ترسێنەر ھەبووینە وە پێغەمبەر لە جنۆکە نییە ، گومانی تێدا نییە خوای گەورە لە جنۆکە پێغەمبەری نە ناردووە ،

وەلام بۆ ئایەتی سورە الانعام دەلین مەبەست پێی ((منکم)) ای من احد الجنسین پێغەمبەرمان ناردووە لە یەکێک لە ئێوە کە مرۆڤە،وەک ئایەتی سورە رحمان ((یخرج منهما اللٷلٶ والمرجان))واتە:دەردەجێت لە هەردووکیان للٶلٷ و مرجان ، هەردووکیان ئاوی شیرین و سوێر دەگریتەوە بەلام مەبەست پێی ئاوی سوێرە نەک شیرین چونکە للٷلۄ مرجان تەنها لەئاوی سوێر دا هەیە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام