سەردێری پرسیار:گەیشتن بە لووتکەی خۆشی بە چی دەبێت لەم دونیایە ؟

بەرواری دانان :2018-09-28 کۆدی پرسیار:51

پرسیار:

پرسیار // ئایا گەیشتن بە لووتکەی خۆشی بە چی دەبێت لەم دونیایە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن چێژی تەواوی خۆشی و شادی و کامەرانی دڵ و دەروون بەندە لەسەر دوو بنەمای سەرەکی :

یەکەم // خۆشەویستەکەت لەوپەڕی لوتەکەی جوانی و بێ کەم کوڕی و تەواوی پڕ و پوختی و دابێت ، کە شایەنی ھەموو قوربانی و خۆشەویستێک بێت .

دووەم // بەھێزی و بێ پایانی و بێ وێنەی ئەو خۆشەویستی یە کە لە نێوانیاندایە ، واتە : ھەرچەندە ئەندازە و ڕێژەی ئەو خۆشەویستی یە بەرز و زۆر بێت ئەوەندە زیاتر ھەست بە تام و چێژی خۆشی و شادی و کامەرانی دەکەیت .

جا پاش زانینی ئەو دوو بناغە سەرەکییە ئەوە ماوەتەوە بلێین کە ھەموو کەسێکی ژیر و ھوشیار ھەمیشە لە ھەوڵی بە دەست خستنی گەورەترین و مەزنترین شادی و خۆشەویستی یە وە ئامادەیە قوربانی بە زۆر شتی لاوەکی و سادە بدات لە پێناوی بە دەست ھێنانی ئەو خۆشی یەدا ، جا چۆن ڕەوای حەقە و ئێمەی مرۆڤ لە پێناوی خۆشی یەکی کەم و کورت و سنوردار خۆشی یەکانی قیامەتی ھەتا ھەتایمان لە دەست بچێت ، بەلام بەداخەوە خەلک سەرقالی دونیان و دونیا نێو دڵیانی داگیر کردووە و خۆیان ناکەن بە خاوەنی بانگەوازی کردن بۆ لای خوا و سەرقالی بازرگانی دونیان نەک قیامەت ، وە گرینگترین پێوەر لایان سەروەت و سامانە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( بەلام ئێوە ھەر ژیانی دونیاتان بە دەستە و ھەلدەبژێرن ، بەڵام ژیانی کۆتایی قیامەت نەبڕاو و خێر و پڕ بەرەکەت ترە . )) [ الأعلی : ١٦ ـ ١٧ ] .

ھەر بۆیە ئەگەر لە شەیدایان بپرسین : خۆشترین نیعمەت چی یە ؟ بەلێ بێ گومان دەلێت : دیداری خۆشەویستەکەمە ، بەلێ زۆر ڕاستە ھەر بۆیە گەورەترین و بەنرخترین نیعمەت لە نیعمەتەکانی بەھەشت و قیامەت بریتی یە لە شاد و شوکر و بەھرەمەند بوون بە دیداری لوتکەی خۆشەویستەکانە کە بینینی خوای گەورەیە ، ھەروەک پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سوێند بەخوا ھیچ نیعمەتێ بە ئەندازەی بینین و تەماشاکردنی خوا لایان خۆشتر نییە . )) رواە مسلم .

کەواتە باشترین ھۆکاری گەیشتن بە چێژ و خۆشی یەکانی بەھەشت بریتی یە لە ناسین و خۆش ویستنی خوای گەورەیە ئەو بەھەشتەی کە ھەر لە بنەڕەت دا نیشتمانی سەرەکی گیان و جەستەی ئێمە بووە ، واتە : خۆشترین و شیرینترین شت لەم دونیایەدا بریتی یە لە ناسینی خودا و خۆشویستنی ، وە خۆشترین و شیرینترین شت لە بەھەشت بریتی یە لە تەماشاکردن و گەیشتن بە دیداری خوای گەورە ، چ نیعمەتێک ھەیە لە ژیاندا بگاتە نیعمەتێک خۆسازاندن کە بەو پەڕی تامەزڕۆییەوە بۆ گەیشتن بە ژوان و دیداری گەورەترین خۆشەویست ، کە سەرجەم دڵ و دەروونی داگیر کردبێت ، تەنانەت ھەندێ لە خۆشەویستان دەلێن : ھەندێ کاتمان بەسەردا تێ دەپەڕێت ئەوەندە ھەست بەخۆشی و دڵنیایی دەکەین ، دەڵێن : ئەگەر بەھەشتی یەکان لەو جۆرە ژیانەی ئێمەدا بن ئەوە ژیانیان خۆشە .

ھەروەھا دەلێن ئەگەر پادشاکان و دار و دەستەکانیان بە خۆشی و شیرینی ژیانی ئێمەیان بزانیایە ، ئەوە شەڕیان لەسەری دەکرد .

خۆشەویستی چارەسەر و خۆراکی ڕووحە ھەر کاتێک دڵ لەم خۆرکە بڕا ئیتر تووشی نەھامەتی دەبێت ، بگرە زۆر ئەستەمترە لە ناخۆشی یەکانی لە دەست دانی ڕووناکی بۆ چاوەکان یاخود لە دەست دانی ھەستی بیستن یان بۆن کردن .

دڵی مرۆڤ ژوانگەی خۆشەویستی خوای تاک و تەنھایە ، بەبێ ئەم وزەیە دڵ تووشی گەورەترین دەرد و نەھامەتی دەبێت ئیتر لە جەستەیەکی ئاژەڵی بەولاوە ھیچی تر نامێنێتەوە کە ئامادەیە وەک دڕندەیەک ھەموو شتێک لە پێناو ئارەزووەکانیدا تێک بشکێنێت . ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام