پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت " ژنی دووەم " داوا لە پیاو بکات خێزانی خۆی تەلاق بدات لەبەر مەسلەحەتی خۆی ؟
وەلام // زانایان دەلێن حەڕامە ئافرەت داوای تەلاقی ژنی تر لە پیاوی خۆی بکات بۆ سوودی خۆی ، بەلگە :
عن أَبِى هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنِ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم قَالَ : (( لاَ يَحِلُّ لاِمْرَأَةٍ تَسْأَلُ طَلاَقَ أُخْتِهَا لِتَسْتَفْرِغَ صَحْفَتَهَا )) رواه البخاري ( 4857 ) - واللفظ له - ومسلم ( 1413 ) .
واتە : حەلال نییە بۆ ئافرەت داوای تەلاقی خوشکی " واتە خوشک لە دین نەک خوشک لە نەسەب " خۆی بکات بۆ ئەوەی ھەرچی خێر و خۆشی و ڕزق ھەیە ھی ئەو ئافرەتە تەنھا بۆ خۆی بێت .
ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەبەست بە خوشک لێرە خوشکە لە دین ، پاڵ پشتی بۆ ئەوە فەرموودەی ئەبو ھریرە ھاتووە رواە ابن حبانە دەفەرمووێت : " لَا تَسْأَل الْمَرْأَة طَلَاق أُخْتهَا لِتَسْتَفْرِغ صَحْفَتهَا فَإِنَّ الْمُسْلِمَة أُخْت الْمُسْلِمَة " )) " فتح الباري " ( 9 / 220 ) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئافرەت داوای تەلاقی خوشکی خۆی کرد لەم سێ حالەتە زیاتر نییە :
حالەتی یەکەم // داوای تەلاق دەکات بۆ سوودی پیاو ، ئەمەیان دروستە .
حالەتی دووەم // داوای تەلاق دەکات بۆ سوودی ژنی پیاوەکە ، ئەمەیان دروستە .
حالەتی سێیەم // داوای تەلاق دەکات بۆ ئەوەی ڕزقی ئەو ژنە ببڕێت و زیانی پێ بگەیەنێت ، ئەمەیان حەڕامە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٩ لاپەڕە ٢٣٥
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ