پرسیار // ئایا مەرج ئەگەر دایک یان خێزان ھەر نزیکێکی تر کە دەمرێت ماوەیەک خۆت دوا بخەی بۆ ژن ھێنان ؟
وەلام // زانایان دەلێن مەرج نییە پیاو خۆی دوا بخات بۆ زەواج ئەگەر چی خێزانیشی بمرێت ، لە ڕووی شەرعەوە ھیچ ماوە دیار نەکراوە بۆ خۆ دواخستن .
پرسیار کراوە لە زانایانی اللجنە الدائمە : لە شوێنی خۆمان عادەتێک ھەیە ئەویش ئەوەیە ئەگەر پیاو خێزانی بمرێت نابێت ژنی دووەم بھێنێت ھەتا شەش مانگ یان زیاتر بەسەری تێ دەپەڕێت ، ئەگەر پرسیاری لێ بکە بۆچی ؟ دەلێن وەک ڕێز بۆ خێزانی ، شتێک ڕوویدا کەسێک ژنی دووەمی مارە کرد دوای ھەفتەیەک لە مردنی خێزانی ، خەلک نەچوون بۆ ژن ھێنانی ئەم کەسە و ھەتا سەلامی لێ ناکەن ، ئایا ژن ھێنان دوای مردنی خیزانی ئەگەر ڕۆژێکیش بێت ڕێگە پێدراوە لە ڕووی شەرعەوە یان نە ؟
لە وەلامدا دەلێن // ئەم عادەتی جاھلیەتە ، ھیچ ئەسڵی نییە لە شەرع ، لەبەر ئەوە دەبێت وازی لێ بھێنرێت ، نابێت ھەجری ئەو کەسە بکەیت کە ژنی ھێناوە یەکسەر دوای وەفاتی خێزانی خۆی ، چونکە ھەجر کردنێکە ناھەقە . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (19/ 156) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ