سەردێری پرسیار: جیاوازی چییە لە نێوان ھیدایەتی توفیق و ھیدایەتی ارشاد ؟

بەرواری دانان :2018-09-28 کۆدی پرسیار:49

پرسیار:

پرسیار // جیاوازی چییە لە نێوان ھیدایەتی توفیق و ھیدایەتی ارشاد ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن جیاوازی ھەیە لە نێوانیان :

ھیدایەتی توفیق :

(١) واتە ھیدایەت دانی دڵ بۆ ئیمان ھێنان و قبول کردنی حەق .

(٢) ئەم ھیدایەت دانە تایبەتە بە خوا ، تەنھا خوای گەورە ھیداتی مرۆڤەکان " واتە ھیدایەتی دڵ " دەدات بۆ ئیمان ھێنان و قبول کردنی حەق .

ھیدایەتی ارشاد :

(١) ڕوون کردنەوەی حەقی و گەیاندنیەتی بە مرۆڤەکان بە زمان .

(٢) ئەم ھیدایەتە پێغەمبەر و بانگخوازەکان دەگەیەێنن و ڕوون دەکەنەوە بۆ خەلک .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێغەمبەرەکان ونێردراوەکان و زانایان و فریشتەکان ھیچیان بە دەست نییە بۆ ھیدایەت دانی دڵی خەڵک ، ھیدایەتی توفیق بە دەست خوایە و کەس نابێتە خاوەنی نە پێغەمبەر و نە فریشتە و نە زانا و نە عابد و بێجگە لە ئەمانە ، ھیدایەت بە دەست خوایە و ھیدایەتی ئەو کەسە دەدات کە بییەوێت ، واتە ھیدایەتی توفیق و ڕازی بوون و قبول کردن ، ئەمەش مەبەستی خوای گەورەیە کە دەفەرمووێت : (( إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ )) [القصص: 56] .

واتە : تۆ ناتوانی ھیداتی ئەو کەسە بدەیت کە خۆشت دەوێت ، بەلکو خوای گەورە ھیدایەتی ئەو کەسە دەدات کە بیەوێت .

وە ئەمەش مەبەستی خوای گەورەیە کە دەفەرمووێت : (( لَيْسَ عَلَيْكَ هُدَاهُمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ )) [البقرة: 272] .

واتە : ھیدایەت دانی ئەوان لەسەر تۆ نییە ، بەلکو خوایی گەورەیە ھیدایەتیان دەدات ئەوەی بییەوێت .

واتە ھیدایەتی توفیق و ھیدایەتی نور خستنە ناو دڵ و ھیدایەتی ڕازی بوون بە حەق ، ئەمەیان کەس نابێتە خاوەنی بێجگە لە خوا .

بەلام ھیدایەتی گەیاندن و ڕوون کردنەوە خوای گەورە دایناوە بە دەست پێغەمبەران بێت ، پێغەمبەران ھیدایەت دەدەن بە ڕوون کردنەوە و گەیاندن ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيْنَاهُمْ.. )) [فصلت: 17] واتە ثەمود ھیدایەتی ئەوانی دا و حەقی بۆیان ڕوون کردەوە ، بەلام بەردەوام بوون لەسەر کوفر و گومڕای خۆیان ، خوای گەورە سەبارەت بە محمد سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيم ) [الشورى: 52] ، واتە : تۆ ھیدایەتی خەلک دەدەیت بۆ ڕێگای ڕاست ، واتە ھیدایەتی گەیاندن و ڕوون کردنەوە ، بە دەستی پێغەمبەر و شوێن کەوتوانی و بە دەستی ھەموو پێغەمبەرەکانە . )) ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام