سەردێری پرسیار: ئایا مەرجی فرەژنی بۆ پیاو چییە ؟ ئایا ئافرەت لە چ کاتێک دا دەتوانێت ڕێگری لە فرەژنی بکات ؟

بەرواری دانان :2018-10-10 کۆدی پرسیار:489

پرسیار:

پرسیار // ئایا مەرجی فرەژنی بۆ پیاو چییە ؟ ئایا ئافرەت لە چ کاتێک دا دەتوانێت ڕێگری لە فرەژنی بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن فرەژنی دوو مەرجی ھەیە :

یەکەم / دەبێت بتوانێت دادپەروەری بکات لە نێوان ژنەکانی ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً ) النساء/3 ، واتە : ئەگەر ترسان دادپەروەری نەکەن لە نێوان ژنەکانتاندا ئەوا یەک ژن بھێنن .

مەبەست لە دادپەروەری لە نێوان ژنەکان ئەوەیە کە لەمەسرەف کردن و جل و بەرگ و مانەوە لە لایان دادپەروەر بیت ، بەلام بۆ خۆشەویستی پیاو تاوانبار نابێت چونکە خۆشەویستی بە دەست مرۆڤ نییە ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَنْ تَسْتَطِيعُوا أَنْ تَعْدِلُوا بَيْنَ النِّسَاءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ ) النساء/١٢٩ ، واتە : ئێوە ھەرگیز ناتوانن دادپەروەر بن لەگەڵ خێزانەکانتان ئەگەر چەند ھەولیش بدەن .

زانایان دەلێن ئەم ئایەتە مەبەست پێی خۆشەویستییە دەکرێت مرۆڤ یەکێکیانی زیاتر خۆش بوێت لەوەی تر .

دووەم / توانایای بەڕێوەبردن و بەخێوکردنی ھەبێت و مارەی ئافرەت بدات ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلْيَسْتَعْفِفِ الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّى يُغْنِيَهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ) النور/33 ، واتە : با ئەوانەش کە توانای ژن ھێنانیان نییە خۆ ڕاگر بن ھەتا خوای گەورە بە فەزلی خۆی دەولەمەندیان دەکات .

حیکمەت لەوەی کە خوای گەورە ڕێگای بە فرەژنی داوە :

(١) فرەژنی ھۆکارە بۆ زۆر بوونی ئومەت ، ڕوون ئاشکرایە کەسێک زیاتر لە یەک ژنی ھەبێت زیاتر مناڵی دەبێت لەوەی کە یەک ژنی ھەیە .

(٢) بەگوێرەی ئامار ژمارەی ئافرەتان لە کۆنەوە تا ئێستا زیاتر بووە لە ژمارەی پیاوان ، ئەگەر پیاو یەک ژن بھێنێت ئەوا ژنانی تر بێ ھاوسەر دەمێننەوە ، ئەمەش زیانی بۆ ئافرەت ھەیە وە بۆ کۆمەلگەش ھەیە بۆ تووش بوون بە فاحیشە .

(٣) پیاو لەدەرەوەیە کار دەکات و جیھاد دەکات زیاتر تووشی ڕووداو دەبێت لەوەی ئافرەت ، بۆیە ژمارەی پیاوان کەمترە لە ھی ئافرەتان ، تاکە ڕێگا بۆ ئەم حالە فرەژنییە .

(٤) پیاو ھەیە یەک ئافرەت بەشی ناکات بۆ شەھوەت ، ئەگەر دەرگای لێی دابخەیت ئەگەری تووش بوون بە فاحیشەی ھەیە ، وە ئافرەت مانگانە حەیزی ھەیە کە چەند ڕۆژێک پیاوی ناتوانێت جووت بوونی لەگەڵ بکات ، وە کاتی مناڵ بوون ئەویش چەند ڕۆژە جار ھەیە ئافرەت ھەتا چل ڕۆژ لە خوێنی نیفاس دایە کە چل ڕۆژ دوا ماوەیە پیاو ناتوانێت جووت بوونی لەگەڵ بکات .

(٥) ئافرەت ھەیە نەزۆکە یان نەخۆشە ناتوانی مافی پیاوی بدات یان بەشێوەیەکی گشتی ئافرەت لە شەھوەت دا زوو پەکی دەکەوێت وەک پیاو نییە .

(٦) فرەژنی دوو خێزان لێک نزیک دەکاتەوە و پەیوەندی نێوانیان بەھێز دەکات و خەلک تێکەڵی یەکتر دەبن و دەبن بە خزمی یەکتر و وە لە خۆشی و نەخۆشی لەگەڵ یەکتر دەبن ، وە چەندین کێشە بەھۆی لێک نزیکی و خزمایەتی چارەسەر کراون .

زۆر لە ئافرەتان وا گومان دەبەن فرەژنی تەنھا لەو کاتە بۆ پیاو دروستە ئەگەر خێزانی یەکەمی مافی پیاوی نەدات کە ئەمەش گومانێکی ھەلەیە ، زانایان دەلێن ئافرەت مافی پیاو بدات یان نەدات پیاو بۆی ھەیە ژنی تر بھێنێت بەو دوو مەرجەی باسمان کرد ، وە بە ھیچ شێوەیەک دروست نییە ئافرەت ڕێگری پیاوی بکات لە فرەژنی ئیلا ئەگەر پێش عەقدی زەواج مەرج دابنێت کە نابێت ژنی تر بەسەرمەوە بھێنی .

ڕاستە ئافرەت پێی ناخۆشە ژنی تر بەسەرەوە بێت کە سروشتی وایە بەلام دەبێت تەسلیم بێت ئەمە دینی خوایە ، وە ئافرەت وای لەخۆی کردووە گالتەی پێ دەکرێت بۆ بابەتی فرەژنی ، لە کۆمەلگای خۆمان ئافرەتی پابەند بە دین ھەندێک ھەلس و کەوت دەکات و ھەندێک قسە دەکات کەسی عاقل ئەم ھەلس و کەوت و قسانە ناکات ، لە کۆمەلگەی تری ئیسلامی چەندین پیاو زیاتر لە یەک ئافرەتی لە لایە و وە ئەم ئافرەتانە وەک خوشک پێکەوە دەژین لە لای یەک پیاو و وە ژیانیان پڕە لە خۆشی و کامەرانی .

دەسەلات بەدەست پیاوە نابێت ئافرەت ڕێگری پیاو بکات لە فرەژنی و وە پیاویش باشتر وایە ئافرەت ڕازی بکات و تێی بگەیەنێت بەوەی کە ژنی تری بەسەر دێنێت ، ئەگەر پرس بە ژنی یەکەم بکرێت و قەناعەتی بۆ دروست بکەیت ئیلا ژیانیان پڕ دەبێت لە خۆشی ، بەلام ئەگەر ئەمە نەکرێت ئەگەری زۆری دروست بوونی کێشەی ھەیە .

زانایان دەلێن ڕاستە فرەژنی بۆ پیاو ڕێگەپێدراوە بەلام لەگەڵ ئەوەش دا بەرپرسیاریەتیێکی گەورەیە و ڕۆژی قیامەت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت ، وە لەم سەردەمە پیاو ھەیە زیاتر لەیەک ژنی ھێناوە کەچی لەڕاستیدا یەک ژنیشی لێی زیادە و ئەھل نییە ، پیاو ئەگەر باش بێت و مامەلەی لەگەڵ ژنی باش بێت ژن ڕێگری لێی ناکات ، چەندین ژن بەڕوونی دەلێن ڕاستە ئێمە سروشتمان وایە کە پێمان خۆش نییە بەلام دڵمان بەوە خۆشە پیاوەکانمان باشن ئەگەر چەند ژنی تریش بەسەرمانەوە بھێنن زولممان لێ ناکەن .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام