سەردێری پرسیار: ئایا دروستە پیاو بێ ھۆکار پشت لە ئافرەت بکات و قسەی لەگەڵ نەکات ؟

بەرواری دانان :2018-10-10 کۆدی پرسیار:485

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە پیاو بێ ھۆکار پشت لە ئافرەت بکات و قسەی لەگەڵ نەکات ؟

دەقی وەڵام:

وەلام // سەرەتا زانایان دەلێن ھیچ خێزانێک نییە کێشەی تێدا نەبێت و پێغەمبەریش سەلامی خوای لێ بێت ھەجری خێزانەکانی خۆی کردووە ، بەلام خێزان بۆ خێزان جیاوازە ھەیە کێشەیان بەردەوامە و ھەیە ماوەکەی کەمە ، ئەوەی گرینگ بێت ژن و پیاو بیری لێ بکەنەوە ئەوەیە کە ژن و پیاو نزیکترین کەسن لەیەکتر وە چاوپۆشی لەیەکتر بکەن و لە کاتی دروست بوونی کێشە لێبوردەی ھەبێت لە نێوانیان بەو پەڕی سۆز و ڕەحمەوە بە تایبەتی پیاو بەرامبەر ئافرەت ، پیاو پشت لەخێزانی دەکات و قسەی لەگەڵ ناکات ئەم سێ حالەتانەن : حالەتی یەکەم // پیاو پشت لە خێزانی دەکات بێ ھۆکاری شەرعی و قسەی لەگەڵ ناکات تاکو زیاتر سێ ڕۆژ ، ئەمەیان حەڕامە و تاوانبار دەبێت . حالەتی دووەم // پیاو پشت لە خێزانی دەکات ھۆکاری شەرعی ھەیە و خێزانی سەرپێچی کردووە و گوێڕایەلی ناکات ، ئەمەیان ئەگەر بزانێت قسە لەگەڵ نەکردن سوودی ھەیە ئەم ئافرەتە چاک دەبێت ئەوا دروستە . حالەتی سێیەم // پیاو پشت لە خێزانی خۆی دەکات و قسەی لەگەڵ ناکات ھۆکاری شەرعی ھەیە و خێزانی سەرپێچی کردووە و گوێڕایەلی ناکات ، ئەمەیان ئەگەر بزانێت قسە لەگەڵ نەکردن سوودی نییە و ئەم ئافرەتە چاک نابێت و بەلکو خراپتر دەبێت ، لەم حالەتە نابێت ھەجری ئافرەت بکەیت چونکە ئەم ھەجر کردنە " قسە لەگەڵ نەکردنە " بۆ ئەوەیە تاکو چاک بێت و کێشە چارەسەر ببێت نەک کێشە قولتر ببێت . ئەگەر ژن پیاو لێک تێنەگەن و کێشەکان قولتر ببن و چارەسەر نەبن ، ئەوا دەبێت کەسێک لە خزمی ژن و کەسێک لە خزمی پیاو ئەم کێشە چارەسەر بکەن ، بەلام کەسەکان ئەھلی چاکە و سولح کردن بن نەک کێشە گەورەتر بکەن . زانایان دەلێن واجبە لەسەر پیاو جووت بێت لەگەڵ ئافرەت بە گوێرەی پێویستی و توانای ، ھەروەھا دوای چوار مانگ پیاو ناچار دەکرێت یان دەبێت جووت بوون لەگەڵی بکەیت یان دەبێت تەلاق بدەیت . ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : پیاو خۆی دەگرێتەوە لە خێزانی خۆی مانگێک یان دوو مانگ جووت بوونی لەگەڵ ناکات ، ئایا تاوانبار دەبێت یان نا ؟ لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( واجبە لەسەر پیاو جووت بێت لەگەڵ خێزانی خۆی بە باشی و جوانی ، ئەمەیان گرینگترین مافە کە جەختی لێکرابێتەوە ، ئەم حەقە جووت بوون لە حەقی خواردن پێدان گەورەترە ، جووت بوون لەگەڵ خێزان واجبە ، وتراوە : ھەموو چوار مانگ جارێک واجبە جووت ببیت لەگەڵی ، وە تراوە واجبە بە گوێرەی پێویستی و توانای ، ھەروەک بۆ خواردنی پێ دانی بە گوێرەی پێویستی و توانای کە ئەمە وتەی ڕاستە . )) "مجموع الفتاوى " ( 32 / 271 ) . پـــوختەی وەلامی زانایان : (١) پیاو پشت لەخێزانی دەکات و قسەی لەگەڵ ناکات ئەم سێ حالەتانەن : حالەتی یەکەم // پیاو پشت لە خێزانی دەکات بێ ھۆکاری شەرعی و قسەی لەگەڵ ناکات تاکو زیاتر سێ ڕۆژ ، ئەمەیان حەڕامە و تاوانبار دەبێت . حالەتی دووەم // پیاو پشت لە خێزانی دەکات ھۆکاری شەرعی ھەیە و خێزانی سەرپێچی کردووە و گوێڕایەلی ناکات ، ئەمەیان ئەگەر بزانێت قسە لەگەڵ نەکردن سوودی ھەیە ئەم ئافرەتە چاک دەبێت ئەوا دروستە . حالەتی سێیەم // پیاو پشت لە خێزانی خۆی دەکات و قسەی لەگەڵ ناکات ھۆکاری شەرعی ھەیە و خێزانی سەرپێچی کردووە و گوێڕایەلی ناکات ، ئەمەیان ئەگەر بزانێت قسە لەگەڵ نەکردن سوودی نییە و ئەم ئافرەتە چاک نابێت و بەلکو خراپتر دەبێت ، لەم حالەتە نابێت ھەجری ئافرەت بکەیت چونکە ئەم ھەجر کردنە " قسە لەگەڵ نەکردنە " بۆ ئەوەیە تاکو چاک بێت و کێشە چارەسەر ببێت نەک کێشە قولتر ببێت . (٢) ئەگەر ژن پیاو لێک تێنەگەن و کێشەکان قولتر ببن و چارەسەر نەبن ، ئەوا دەبێت کەسێک لە خزمی ژن و کەسێک لە خزمی پیاو ئەم کێشە چارەسەر بکەن ، بەلام کەسەکان ئەھلی چاکە و سولح کردن بن نەک کێشە گەورەتر بکەن . (٣) واجبە پیاو جووت بوون لەگەڵ خێزانی بکات بە گوێرەی پێویستی و توانای ، ھەروەک بۆ خواردنی پێ دانی بە گوێرەی پێویستی و توانای کە ئەمە وتەی ڕاستە . (٤) نابێت تا چوار مانگ جووت بوون لەگەڵ ئافرەت نەکرێت ، دوای چوار مانگ یان دەبێت جووت بوون بکات یان دەبێت تەلاق بدات . (٥) ئەوەی گرینگ بێت ژن و پیاو لێبوردەییان ھەبێت بەرامبەر یەکتر وە بزانن ھیچ مالێک نییە کێشەی تێدا نەبێ ، وە بزانن کە پێغەمبەریش سەلامی خوای لێ بێت خیزانەکانی خۆی ھەجر کردووە ، بەلام دەبێت بەدوای چارەسەردا بگەڕێن و مافەکانی یەکتر بدەن . (٦) پیاو دەبێت ژیرانە مامەلە لەگەڵ ئافرەت بکات و بە سۆز و بەزەیی بێت و وە ھەلەی بچووک لە ئافرەت گەورە نەکات ، وە دەبێت ئەوە بزانێت ئافرەت ھەلەی ھەر دەبێت وەک پیاو نییە ، بەلام چارەسەر بەردەم وەسیەت کردنە بە چاکە و نەرم و نیان بوونە لەگەڵی ، وە تووند بوون لەگەڵ ئافرەت کۆتاییەکەی لێ جیابوونەوەیە " واتە تەلاقە " و تێک چوونی خێزانە و جیابوونەوەی دایکە لە منالەکان . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام