سەردێری پرسیار:حوکمی پشت لەیەکتر کردنی ژن و پیاو ؟

بەرواری دانان :2018-10-10 کۆدی پرسیار:482

پرسیار:

پرسیار // ئەگەر ژن و پیاو بۆ ماوەی نۆ مانگ سەر جێیان نەکرد بێت ، ئەگەر چوونەوە لای یەکتری دەبێت دووبارە مارە بکرێتەوە ژنەکە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن بۆ پیاو دروست نییە بێ ھۆ پشت لە خێزانی بکات ، وە بۆ ئافرەتیش دروست نییە ڕێگری پیاو بکات ئەگەر پیاو مەسرەفی بکات و جل و بەرگ و جێگای نیشتەجێ بوونی بۆ دابین بکات ، ئەگەر ئەمە نەکات و زولمی لێ بکات بۆی ھەیە ڕەتی بکاتەوە و واجب نییە گوێڕایەلی بکات .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : پیاو خۆی دەگرێتەوە لە خێزانی خۆی مانگێک یان دوو مانگ جووت بوونی لەگەڵ ناکات ، ئایا تاوانبار دەبێت یان نا ؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( واجبە لەسەر پیاو جووت بێت لەگەڵ خێزانی خۆی بە باشی و جوانی ، ئەمەیان گرینگترین مافە کە جەختی لێکرابێتەوە ، ئەم حەقە جووت بوون لە حەقی خواردن پێدان گەورەترە ، جووت بوون لەگەڵ خێزان واجبە ، وتراوە : ھەموو چوار مانگ جارێک واجبە جووت ببیت لەگەڵی ، وە تراوە واجبە بە گوێرەی پێویستی و توانای ، ھەروەک بۆ خواردنی پێ دانی بە گوێرەی پێویستی و توانای کە ئەمە وتەی ڕاستە . )) "مجموع الفتاوى " ( 32 / 271 ) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی ڕاست بێت بۆ ئەم بابەتە ئەوەیە بوترێت : ھەر کەسێک جووت بوون تەرک بکات لەگەڵ خێزانی بۆ ئەوەی زیانی پێ بگەیەنێت ، وە ھیج عوزری نییە ، ئەوە داوای لێ دەکرێ بۆ گەڕانەوە بۆ لای خێزانی و لەگەڵی جووت بێت و لەگەڵی باش بێت ، ئەگەر نا دەبێت تەلاق بدات . )) "الشرح الممتع" (13/233) .

ئەگەر ژن و پیاو بە ڕەزامەندی ھەردوو لا جووت بوون نەکەن بۆ ماوەیەک کە زۆر نەبێت و کێشە لە نێوانیان نییە ، ئەمەیان دروستە ، بەلام ئەگەر کێشە ھەبوو لە نێوانیان نابێت پیاو زیاتر لە چوار مانگ و دە ڕۆژ پشت لە خێزانی بکات ئەگەر چی پیاو عوزریشی ھەبێت و لەسەر حەق بێت ، دوای چوار مانگ داوای لێ دەکرێت یان جووت بوون بکات لەگەڵ خێزانی و باش بێت لەگەڵی یان دەبێت تەلاق بدرێت ، نابێت پشت بگوێ بخرێت و زیان بە ئافرەت بگەیەنرێت چونکە ئەمەیان لە گرینگترین مافەکانە لە خواردنیش لە پیشترە .

سەبارەت بە نیکاح زانایان دەلێن ماوە و پووچ نەبۆتەوە پێویست ناکات جارێکی تر مارە بکاتەوە ، ئیلا ئەگەر پیاو تەلاقی دابێت ئەو کات ئەم ئافرەتە دەبێت شوو بە پیاوێکی تر بکات و ئەو پیاوەش بە ئارەزووی خۆی تەلاق بدات و پاشان دەتوانێت مارەی بکاتەوە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام